وتەکەی بارزانی لە کۆنگرەی 13 حزبەکەیدا تا ئێستا دوو درۆی لێ ئاشکرابوو
Sunday, 12/12/2010, 12:00
مه‌سعود بارزانی نه‌ک ته‌نها له دزییکردن و خیانه‌تکردندا ده‌ستێکی باڵای هه‌یه، به‌ڵکو له درۆ و چهواشهکارییشدا مه‌زنترین سه‌رکرده‌یه. یەکێک لە سیمای ده‌ربڕینی گوفتاریی سیاسیی مه‌سعود بارزانی وتنی قسەی بریقەدار و چەوشەکاریی و سۆزدارییە، که بەردەوام لە میدیاکان بەپێی هەستی خەڵک قسە دەکات و لەبواری پڕاکتیکدا پێچەوانەکەی ڕەفتار دەکات. ئێمه ده‌مێکه وتوومانه که ئه‌مانه کاتێک ده‌ڵێن: (
مافی خۆچارهنووسین، کوردستان یان نه‌مان، کوردستانێکی ئازاد، کوردایه‌تیی) ئه‌م هه‌موو وشه بریقه‌دارانه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی، که له ناو هه‌ردوو دوو دوکانه‌ی خۆیاندا به ناوی حیزبه‌وه دایان ناوه، ته‌نها بۆ ریکلامکردن و فریودان و فرۆشتنی خاک و نیشمان و که‌رامه‌تی مرۆڤی کورده، بۆیه تا ئه‌م قسانه له لای خه‌ڵکی ساویلکه‌ی کوردستان ره‌واجی هه‌بێت، بازاڕی ئه‌مان گه‌رمتر ده‌بێت. خه‌ڵکی ساویلکه‌ی کوردستانیش به‌و وشانه ئاڵوده ده‌که‌ن، چونکه پێیان وایه ئه‌مانه به راستیی راستگۆن و درۆزن نیین، سه‌رکرده‌ن و خائین و ناپاک نیین. بێ ئه‌وه‌ی بیربکه‌نه‌وه و ئاوڕ له کردار و له مێژوویان بده‌نه‌وه و بزانن، که چۆن به‌م وشه بریقه‌دارانه، زیاتر له حه‌فتا ساڵه جامخانه‌ی دوکانه‌کانیان پێڕازاندۆتهوه و چاره‌نووسی میلله‌تێکیان پێ خستۆته مه‌ترسییه‌وه.
لە کۆنگرەی سیانزده‌ی حزبەکەی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی،مه‌سعود وتی: ئێمە هەرگیز سازش لەسەر کەرکوک ناکەین!؟ ئه‌مه له کاتێکدا مه‌سعود ئه‌و قسانه ده‌کات، که حه‌وت ساڵه به پراکتیک دوای روخانی ڕژیمی بەعس و بەپێی راپۆرتەکەی ویکلیکس لە 2006 پەیمانی بە تورکەکان داوە، کە کەرکوک ناگەڕێنێتەوە سەر کوردستان.
هاوکات لە کۆنگرەی حزبەکەیدا جارێکی تر رای گەیاند، کە پارتەکەی پشتگیریی لەرای ئازاد دەکات، بەلام به‌پێچه‌وانه‌وه ئەمڕۆ لە دووەم ڕۆژی کۆنگره‌که‌یدا سۆران عومەری ڕۆژنامەنوس و سەرنوسەری گۆڤاری ڕیگا مەگەزین بە 35 ملیۆن دینار غرامە کرا، کە دەکات زیاتر له 280 وەرەقە.
شایەنی باسە لە کوردستان چەندین ڕۆژنامەنوس ئەشکەنجە یان تیرۆر کراون، کەچی یەک تاوانبار لێکۆلینەوەشی لەگەڵدا نەکراوە، بەڵام بەناوی یاساوە حزبەکەی بارزانی دەیان سکاڵای لەسەر هەندێ ڕۆژنامە و ڕۆژنامەنوس تۆمارکردوە، گوایه تەشهیر بە حزبەکەی کراوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست