کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


کوردستانپۆست نامه‌یه‌ک بۆ کۆشکی سپی ده‌نێرێت.به‌پاره‌ی باجده‌ری ئه‌مه‌ریکا، هێزی ده‌مامکدار خه‌ڵک تیرۆر ده‌کات.

Wednesday, 09/03/2011, 12:00


به‌ پێویستمانزانی نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی کۆشکی سپی بکه‌ین ، که‌ تێیدا جه‌خت له‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا جه‌لال تاله‌بانی و مه‌سعود بارزانی هیچیان که‌متر نییه‌ له‌ سه‌رۆکه‌ دیکتاتۆره‌کانی ناوچه‌که‌ که‌ ئێستا که‌وتوونه‌ته‌ به‌ر شاڵاوی ناره‌زایی خه‌ڵکی.. له‌ خاڵێکی دیکه‌ش جه‌ختمان له‌وه‌ کردۆته‌وه‌ ، به‌ پاره‌ی باجده‌ری ئه‌مریکی هێزه‌ ده‌مامکداره‌کان له‌ کوردستان به‌ربونه‌ته‌ گیانی خه‌ڵکی کوردستان ، هه‌ردوو ده‌زگای به‌دناوی دژه‌تیرۆر و پاراستن ، که‌ له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا راده‌هێنرێن ، ئه‌وه‌تا خه‌ڵکی سڤیل ده‌کوژن و ده‌بڕن ،بۆیه‌ داوامان له‌ ئۆباما کردووه‌ ته‌ده‌خول بکات و هێزێک بنێرێته‌ نێوان خۆپیسانده‌ران و ده‌سه‌لاتی دڕنده‌ ئه‌مه‌ سه‌رباری هۆشداریکردنه‌وه‌یان که‌ چیدیکه‌ سیاسه‌تی تۆقاندن دژی خه‌لکی به‌کارنه‌به‌ن .. ئێمه‌ لێره‌وه‌ داوا ده‌که‌ین ئه‌نجومه‌نی کاتی سه‌رای ئازادی و روناکبیرانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی کوردستان پشتیوانی له‌ نامه‌که‌مان بکات و داواش له‌ هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی ده‌روه‌ی ده‌سه‌لات ده‌که‌ین ئه‌وانیش بکه‌ونه‌خۆ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بهێننه‌ سه‌رخه‌ت ، پیده‌چێت به‌رپرسه‌ لۆکاڵییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له‌ کوردستانا به‌ به‌رتیلی ده‌سه‌لات راستییه‌کان وه‌کو خۆی نه‌گه‌یه‌نن به‌ کۆشکی سپی و کۆنگرێس و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ، بۆیه‌ له‌سه‌رمانه‌ ئه‌مه‌ریکا ئاگادار بکه‌ینه‌وه‌ که‌ئه‌وه‌تا به‌ پاره‌ی باجده‌ری ئه‌مه‌ریکا، هێزی ده‌مامکدار ده‌نێردرێته‌ سه‌ر خه‌لکی خۆپیشانده‌ر و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کان ده‌سووتینرێت و بێ ده‌نگ ده‌کرێن.....فه‌رموون ئه‌وه‌ ده‌قی نامه‌که‌یه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی؛
تێبینی: نامه‌ کوردییه‌که‌ به‌ کورتی نووسراوه‌.
هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌شێکی عێراقه‌ ، دوو بنه‌ماڵه‌ره‌فتار مافیا کۆنتڕۆڵی ژیانیان کردووه‌ ، ئێستا خۆپشانده‌ران له‌ شه‌قامه‌کانن ، سیناریۆکانی تونس و میسر و لیبیا خه‌ریکه‌ له‌ شه‌قامی کوردستانیش دووباره‌بێته‌وه‌. ئێستا له‌ زۆربه‌ی شار و سارۆچکه‌کان به‌تایبه‌تی شاری سلیمانی که‌ بنه‌ماڵه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆک کۆمار کۆنترۆڵی ده‌کات خۆپیشاندانی ده‌یانهه‌زاری له‌ هه‌موو چینوتویژیکه‌وه‌ به‌رده‌وامه‌ ، هه‌رچی هه‌ولێره‌ که‌ بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودبارزانی کۆنترۆلی ده‌کات به‌ ئاگر و ئاسن هاوشیوه‌ی قه‌زافی وه‌لامی خه‌ڵکی نارازی ده‌داته‌وه‌.. .. حکومه‌ت و په‌رله‌مان وه‌ک ئه‌وه‌یه‌ له‌کارکه‌وتبێتن وایه‌ ، ژیان ئالۆز بووه‌..ئه‌مه‌ مه‌شهدی سیاسییه‌که‌،
ئێوه‌ وه‌ک له‌ بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه‌کلگرتوه‌کاندا هاتووه‌ به‌رپرسن له‌ هه‌موو عێراق و به‌کوردستانیشه‌وه‌ ، داواکارین له‌ جه‌نابتان ته‌ده‌خول بکه‌ن بۆ راگرتنی هه‌ڵمه‌تی کوشتن و زیندانیکردن و تۆقاندن له‌ هه‌رێمی کوردستان. ئه‌وه‌ی جێگای داخه هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی ده‌سه‌لاتدار سه‌رکوتی خه‌ڵکی ده‌که‌ن به‌ هێزێک که‌ پێیان ده‌وترێت هێزی دژه‌ تیرۆر ، که‌ هێزێکن سوپای ئه‌مه‌ریکا راهێنانی پیکردوون و هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران به‌ ده‌مامکدراوی ، خه‌لک ده‌کوژن و برینداری ده‌که‌ن و هێرش ده‌که‌نه‌ سه‌ر راگه‌یاندنه‌‌ سه‌ربه‌خۆکان ، تاوه‌کو ئێستا 2 ته‌له‌فزیۆن(ته‌له‌فزیۆنی نالیا ، که‌ی ئینئین) و دوو رادیۆ(گۆڕان ، ده‌نگ) سسوتێنراون ،چه‌نده‌ها رادیۆی دیکه‌ وه‌ک(نه‌وا ، گه‌رمیا) و رۆژنامه‌ وه‌ک"هاوڵاتی" هه‌ڕه‌شه‌یان لیکراوه‌.
ئه‌وه‌ی ئه‌م کارانه‌ ده‌کات هێزی دژه‌ تیرۆر ی جه‌لال تاله‌بانی و پاراستنی سه‌ربه‌مه‌سعود بارزانییه ،که‌ هه‌ردولایان له‌ رێگه‌ی باجده‌ری ئه‌مریکی ئه‌وه‌نده‌ی ئیمه‌ ئاگاداربین تا کۆتایی 2008 ، سوپای ئه‌مه‌ریکا یه‌که‌و 5 ملیۆن دۆلاری دمانگانه‌ ده‌دانێ. ئیستا خه‌لکی کوردستان ده‌پرسی و ده‌ڵێت: له‌ کاتیکدا سه‌رۆک ئۆبا پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لانی ناوچه‌که‌ له‌ دژی دیکتاتۆره‌کان دووپات ده‌کاته‌وه‌ ، که‌چی بێ ده‌نگه‌ به‌رامبه‌ر به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ که‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی له‌ رێگای هیێزی سه‌رکوتکاری "دژه‌ تیرۆر و پاراستن' له‌ دژمان ئه‌نجامده‌دا.. داواکارین له‌ به‌رێزتان هۆشداری بده‌ن به‌ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ که‌ چیدی هێزی سه‌کوتکاری تۆقینه‌ری ده‌مامکدار به‌رامبه‌ر خه‌ڵکی سڤیل و راگه‌یانده‌ سه‌ربه‌خۆکان به‌کار نه‌به‌ن و هێزیکی سوپای ئه‌مه‌ریکی بێلایه‌ن ره‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن بۆ پاراستنی خه‌ڵکی سڤیل له‌ ده‌ست ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌ دتیکتاتۆر و سه‌رکوتکاره‌..چاوه‌ڕێین له‌ جه‌نابتان وه‌للاممان بده‌یته‌وه..

Kurdistan Post

The Voice of Kurdish People

Against corruption in Kurdistan Region of Iraq

‌Honorable President Barack Obama

U.S. Department of State

Washington D.C.

Honorable Hillary Clinton U.S Secretary of State

Your Excellency is aware that Kurdistan region of Iraq are controlled by two families of Barzani and Talabani. As your predecessor the US Secretary of State Condoleezza Rice once told Massoud Barzani that you are running Cowboy Government in Kurdistan.

Indeed both Barzani and Talabani are above the laws in Kurdistan. The US Government is supporting people in the Middle East, Asia and the World at large to achieve democratic system and rule of laws peacefully.

As we know the region of Kurdistan is part of Iraq and two mafia families are running all the affairs in the region and controlling every aspect of life. Demonstrations are spreading now in Iraqi Kurdistan, the same scenario of Egypt, Tunis, Libya and the region.

Now in the city of Suliamanya - Kurdistan and the region around it, where Jalal Talabani and his family are in control, people from every way of life are demonstrating against corruption, violence and dictatorship.

So far over 200 people are killed and wounded during these demonstrations since February 17th, 2011.

With regard to the city of Erbil - Kurdistan, Massud Barzani and his family are using iron feast to control the population. His militia of Barzani family is terrifying the civilian in the city. In this city they are not allowing anybody to come out for demonstration peacefully against them. And they are going to arrest them right away or killing them the same way Libyan leader Mummer Khadafy does.

Both Kurdish Regional Government (KRG) and Kurdistan Parliament are not functioning anymore and they are just two tools for the interests of both Massud Barzani and Jalal Talabanis families.

As the Kurdish people understand that the US Government is responsible according to the charter of UN mandate with regard to Iraqi People protections. The US Government is fully responsible in Iraq, including Kurdistan region as well. So we are asking you to intervene to stop the killing, arresting and harassing people in our region by Barzani and Talabani militia. The sad things is that both Talabani and Barzani families have a special force called anti-terror and supported by USA administration and US army had trained them in the fight against terrorists, but they are using these forces against unarmed Kurdish civilian people. And they are intimating and kidnapping civilian people and also these forces had burned two independent TV stations(Nalia TV and KNN TV) and two independent radio stations (Goran Radio and Dang Radio) so far and threatening other radio stations such Nawa and Garmyan radio station and other independent newspapers.

While these criminals acts have done by anti-terror force of Jalal Talabani and Massud Barzani and supported by USA and US tax payers. The US were paying them 5 million dollars a month until the end of 2008.

Now Kurdish people are wondering while President Obama supporting people of Egypt, Tunis, Libya and another countries in the region, for their freedom and democracy, but he is silent to these two mafia families in Iraqi Kurdistan as they are suppressing our people every day.

We ,the Kurdish people, are urging your administration to send your envoy to Iraqi Kurdistan to get familiar what is going on there and ask your Government to put pressure on both Talabani and Barzani and their militiamen to stop harassing, kidnapping and killing innocent people and allowing them to express their voice and their human right freely in Kurdistan.

We are waiting for your action and you have moral responsibility to help Kurdish people and save them from both mafia families.



Kurdistan Post on behalf Kurdish people

www.kurdistanpost.com
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە