کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تازه‌کراوه‌ته‌وه‌:پارتی هێزه‌که‌ی خۆی کشانه‌وه‌

Monday, 31/01/2011, 12:00


په‌یامنێری کورردستانپۆست سلێمانی!
پاش بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی خواره‌وه‌، سه‌رچاوه‌ی هه‌واله‌کان پێیان راگه‌یاندین، که‌وا پارتی هێزه‌که‌ی خۆی کێشایه‌وه‌ و نه‌یان وێراوه‌ بێنه‌ ناو شاری سلێمانی، دیسان ئه‌و سه‌رچاوه‌که‌ وای راگه‌یاند که‌ گوایه‌ ئه‌وان بۆیه‌ ویستویان بێنه‌ ناو سلێمانی تا پاریزگاری له‌ لقی چواری پارتی بکه‌ن. له‌وه‌ زیاتر نیازی هیچی دیکه‌یان نه‌بووه‌
****************************************
له‌ سه‌ر داوای تاڵه‌بانی ئه‌مشه‌و هێزی زێڕه‌ڤان گه‌یشتنه‌ سلێمانی
سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ هێزی تایبه‌تی مه‌ڵبه‌د سه‌ر به‌ (هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د) به‌کوردستانپۆستی ڕاگه‌یاند، که‌ هێزێکی زۆر گه‌وره‌ی زرێڤانیی سه‌ر به‌ بنه‌ماڵه‌ی خائینکاری بارزانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ گه‌یشتونه‌ته‌ شاری سلێمانی و به‌نیازن سبه‌ینێ به‌ناو شاری سلێمانیدا بڵاویبکه‌نه‌وه‌. ئه‌م هێزه‌ له‌سه‌ر داوای تاڵه‌بانی نێنردراوه‌، ده‌یانه‌وێت مانۆڕێکی سه‌ربازی بکه‌ن و به‌خه‌ڵکی سلێمانی بڵێن: که‌ی ئێمه‌ بمانه‌وێت ده‌توانین کۆنترۆڵتان بکه‌ین، دیاره‌ بێ مه‌ڵامه‌ نه‌بوو، که‌ شێخ جه‌عفه‌ری وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ ووتی: هێزه‌ چه‌کداره‌کان له‌ ئینزاردان تا ئه‌و کاته‌ی گۆڕان ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ ده‌کێشێته‌وه‌، که‌ باس له‌ڕوخاندنی حوکمه‌ت و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌کات.
سه‌رچاوه‌که‌ درێژه‌ی دایه‌و ووتی: ئه‌م هێزه‌ ده‌ستیان ئاواڵاکراوه ‌و پێان ووتون لایه‌نگرانی گۆڕان، یان هه‌ر که‌سێک له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ناڕه‌زایی ده‌رببڕی، ئه‌وه‌ هێزه‌ ئازادن له‌ ته‌قه‌کردن و ئازاردانی خه‌ڵک.
تاڵه‌بانی وه‌ک هه‌موو جارێک (پیشه‌یه‌تی کاتێک له‌ به‌غداد ڕووداوێک دێته‌ پێشه‌وه‌، یه‌کسه‌ر دێته‌وه‌ بۆ سلێمانی) وه‌ک له ‌له‌ سێداره‌دانی سه‌دام و سه‌رانی به‌عس، ئیستاش له‌ سلێمانی کێشه‌کان به‌ره‌و ئاڵۆزیی ده‌چن، ئه‌و چۆته‌وه‌ و بۆ به‌غداد و تاکه‌ وشه‌یه‌ک چییه‌ له ‌ده‌مییه‌وه‌ نایه‌ته‌ ده‌ر، به‌ڵام داوای هێز له‌ مه‌سعود ده‌کات بۆ پاراستنی خۆی و بنه‌ماڵه‌ خائینه‌که‌ی.
په‌یامنێری کوردستانپۆست پێی ووتین: ئیستا ئه‌م هێزه‌ له‌ کانی گۆمه‌یه‌، له‌و زیندانخانه‌یه‌ی، که‌ یه‌کێتی دروستی کردوه‌ بۆ نه‌یاره‌کانی، هێزه‌که‌ی زرێڤانیییان له‌وێ مۆڵ کردوه‌ و سبه‌ینێ به‌ناو شاردا بڵاویان ده‌که‌نه‌وه‌.
به‌مه‌دا بۆمادا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت، که‌ یه‌کێتی هیچی نه‌ماوه‌، ته‌نانه‌ت بڕوای به‌ چه‌کداره‌کانی خۆشی نه‌ماوه‌.
په‌یامنێرمان له‌هه‌موو ڕووداوه‌کان ئاگادارمان ده‌کاته‌وه.
لێره‌دا به‌ پێویستی ده‌زانین ئاگادری هه‌موو چه‌کداره‌کانی ئاسایش و پۆلیس و زێڕه‌ڤان بکه‌ینه‌وه‌، که‌ ده‌ستکردنه‌وه‌ و په‌لاماردانی خه‌ڵکی سڤیل و بێچه‌ک، به‌ گه‌وره‌ترین شکسته‌یی له‌سه‌رتان ده‌که‌وێت، ره‌نگه‌ به‌یانی به‌ مۆڕه‌کردن و که‌مێک تووند و تیژی بۆتان بچێته‌ سه‌ر، به‌ڵام چاوه‌ڕێ بکه‌ن، که‌ رۆڵه‌کانی شاری سلێمانی چۆن ده‌رستان داده‌ده‌ن.
چاکتره‌ ته‌سلیمی ئیراده‌ و خواستی نه‌ته‌وه‌که‌تان بن، نه‌ک خۆتان بکه‌ن به‌ قوربانی، دوو بنه‌ماڵه‌ی خائین، که‌ مێژوویان پڕه‌ له‌ ناپاکیی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە