دەزگای دژە تیرۆر (د. بەرهەم)یان دەستبەسەر کرد
Tuesday, 24/09/2013, 12:00
پاش بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵە لەسەر د. بەرهەم ساڵح کە رامانگەیاندن
بەرهەم بەنیازە دەزگایەکی راگەیاندن، هاوشێوەی دەزگای وشە دابمەزرێنێت، هەروەها لە هەوڵی ئەوەدایە کە خۆی لە بزووتنەوەی گۆڕان نزیک بکاتەوە، ئەمشەو پەیامنیرمان لە سلێمانییەوە پێی راگەیاندنین کە دوێنێ لە کۆبوونەوەی مەکەتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان، کاتێک د. بەرهەم ئامادەبووە و پێشنیاری کردووە ئەگەر یەکێتیی دەیەوێت خۆی هەڵبستێنێتەوە باشترە لەگەڵ گۆڕاندا هاوپەیمانی بکات و رێکەوتننامەی ستراتیژی لەگەڵ پارتییدا هەڵبوەشێنێتەوە، لەبەرامبەردا هێرۆ و مەلا بەختیار و کۆسرەت بە گژیدا چوونەتەوە و زۆر بەتووندی هاواریان بەسەردا کردووە، ئەمشەو لەگەڵ پلانی تەزویری دەنگەکاندا، چەند چەکدارێکی دەزگای دژە تیرۆر، چوونە سەر د. بەرهەم و دەستگیریان کردووە، تا نووسینی ئەم هەواڵە چارەنووسی بەرهەم نازانرێت، سەرچاوەکە وتی دەزگای دژە تیرۆر لە پێشتردا لەم جۆرە کارانەی کردووە، کە بۆ ترساندن و تەمبێکردنی ئەو بەرپرسانەی کە لە خەتی جەلاللی لادەدەن بۆ ماوەیەک سەرنگومیان دەکەن و دوایی بە ریسوایی بەرڵایان دەکەن، پێش ماوەیەک هەر ئاواشیان لە عیماد ئەحمەد کرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست