مەحمود سەنگاوی لە پشت هێرش بردنه سەر سجنەكەی سلێمانییەوە بووە
Friday, 17/12/2010, 12:00
سەرچاوەیەك نزیك لە دەزگای زانیاریی یەكێتی، كە نەیویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنییدا بە كوردستانپۆستی راگەیاند و وتی: پاش ئەوەی ماوەیەك پێش ئێستا كۆمەڵێك چەكدار هەڵیان كوتایە سەر سجنێكی شاری سلێمانی، دوای ئەوە چەكدارەکان دهستگیركران.
سەرچاوەكە جەختیكردەوە، ئەو چەكدارانەی هەڵیان كوتایە سەر سجنهکه و دوای دەستگیركردنیان دانیان، ناوە بەوەدا، كە مەحمود سەنگاوی لە پشت ئەو كارەوە بووە و ئەو رایسپاردوون.
كوردستانپۆست لە سەرچاوەكەی پرسی بۆچی حزبەكەی مەحمود سەنگاوی خۆی حوكم دەكات ئیتر بۆچی دەبێت دەستی لە پشت ئەو كارەوە هەبێت؟ سەرچاوەكە روونیكردەوە، که مەحمود سەنگاوی بۆ ئەوە لە پشت ئەو كارەوەیە مەبەستی ئەوه بووه، که ئهو زیندانییە بڕفێنێت چونکه ماوەیەك پێش ئێستا ئەو زیندانییە كچێكی ئامۆزای خۆی كوشتووە، لەبەر ئەوەی كچە ئامۆزاكەی دەڵاڵیی بۆ مەحمود سەنگاوی كردووە، بۆیه سهنگاوییش هەوڵی رفاندنی ئەو زیندانییهی داوه، بۆ ئهوهی دواتر بیكوژێت، تا ئەو فەزاحەتانەی كردویهتی ئەو زیندانییه نەیدركێنێت.
سەرچاوەكە وتیشی: ئەوەی جێگای داخە هیچ رۆژنامەنووسێك تا ئیستا نەی توانیوە بەدواداچوون بۆ ئەو هەواڵە و راستییەكان بۆ خەڵك ئاشكرا بكات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست