کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەم كورتە چیرۆكە !

Friday, 20/02/2009, 12:00


ئەمانە وینەی شولكە نەمامەكانی سەرشەقامی بازنەی شاری سلیمانیە كە بە شەقامی شەستی ناسراوە , كاتی خۆی حكومەتی بەعس دروستی كردوەوە و ئیستا یەكیكە لە شەقامە سەرەكیەكانی سلیمانی , ئەم حكومەتە خۆمالیەش تەنها كاری ئەوە بوە كە پاشگری مەلیك مەحمودی پیوەناوە .
ئینسان نابیت ئەوەندە ناحەقی بكات كاریكی تریشی كردووە، كە چەندەها شولكە نەمامی لەشۆستە ناوەندەكاندا أواندوە تۆبلیت حیكمەتی پشت ئەم شولكەنەمامانە چیبیت . بۆجوانكردنی شاربیت ؟ یان حیكمەتیكی پەنهانی لەپشتە كەئەوانەی فەرمانی ناشتنیانی داوە هەرخۆیان لیتیبگەن ! ؟ نەخیر , ئەم شولكە نەمامانە چیرۆكیكمان بۆئەگیریتەوە لەو چیرۆكە زۆرانەی ئەگەر خاوەن قەلەمیكی بەبأشت كۆیانبكاتەوە ئەوا ئیمەش وەكو گەلی دراوسی براگەورەمان ئەبینە خاوەنی چیرۆكی هەزارو یەكشەوە ئەگەر بەندبیژیكی باشیش دایأیژیتەوە ئەوا ئەبینە خاوەنی ئەقلیمنامە لەسەركیشی شانامە بادراوسیی ئەولاش زیزنەبیت , ئەگەر بگەرینەوە سەرچیرۆكی نەمامەكان : ئەوەمان بۆ ئەگیریتەوە كە كەلەدزەكانی ئەمشارە لەبری داریكی گەورە , شولك ئەأوینن , تۆبلیت بوجەیان نەبیت هەروەكو عومەری مامە فەتە ئەلیت* , كە ئەبوایە درەختی جوانو نایابی بۆبكأن ئەوەی ئەوكارە مەزنەی كردوە چاك ئەزانیت كەبەرگەی سەرماوگەرما و أەشەبای سلیمانی ناگریت , دورنیە لەسەرقەلەمو كاغەز داری گەورەو زەبەلاح بن , دەك لەشتان داأزیت كوأاتی سۆشیال دیموكرات كەبەقەد میرنشینەكەی بنەمالەشتان پیناكریت .
ئەم شولكەنەمامانە تەنهاچیرۆكی دزی بەرپرسانی سلیمانی ناگیریتەوە بەلكو حیكمەتیكی تریشی تیایەو وەپیمانئەلیت : حكومەتەكەیان هەرواساوایە , هەشیانە داریكیان بۆچەقاندوە بۆپالپشتی هەتابلین حكومەتەكە دارەدارە ئەكات .
ئەوانە نەمام نین بەلكو شولكیكن لەوشولكانەی كەمامۆستا بیویژدانەكانی جاران بەعس ئاسا لەقوتابیەكانیان پیئەدا, ئەم شولكانەش ئەوەتا هەموأۆژیك لەرۆحی بیگەردی سلیمانی پیئەدەن .

بروانە وینەكان ئەوانیش بەشیكی تری چیرۆكەكە ئەگیأنەوە


*مەبەست عومەرفتاحە , كەكوأی مامەفەتەی هەلبجەییە و ئیستا أەگەزنامەی ماوەتی هەلگرتوە


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە