کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


حکومه‌تی هه‌رێم سنووره‌کانی رۆژئاوای ته‌له‌به‌ند کرد ــ به‌ ڤیدیۆ

Thursday, 03/01/2013, 12:00


فورات نیوز- ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان-

له‌م رۆژانه‌ى دواییه‌دا گه‌لى کورد له‌ رۆژئاواى کوردستان چاوه‌رێى کردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌کى سنور بوون، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان بڕیارێکى نوێ و سه‌رنجڕاکێشیان ده‌رباره‌ى سنوورى باشور و رۆژئاواى کوردستاندا. له‌ شوێنى کردنه‌وه‌ى, سنووره‌کانی رۆژئاوای کوردستانیان ته‌لبه‌ند کرد، پێشمه‌رگه‌یه‌ک که‌ نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت له‌ هه‌رێمى سنووره‌ به‌ ANF ی راگه‌یاند که‌ به‌پێى ئه‌و فه‌رمانه‌ى بۆیان هاتووه‌ و به‌پێی پلانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیان به‌ ته‌لبه‌ندکردنى سنور کردووه‌ .

داخستنى ده‌روازه‌ و سه‌رتاپای سنووره‌کانی رۆژئاوای کوردستان له‌لایه‌ن حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستانه‌وه‌ له‌ کۆتایى سالى 2012 دا رێی له‌به‌ر زۆر کێشه‌ى ژیانى و ئابوورى رۆژئاوا کرده‌وه‌. وێراى هه‌وڵه‌کان به‌ڵام تا ئێستا نه‌کراوه‌ته‌وه‌. دوایین جار به‌هۆى زیادبوونى ناره‌زاییه‌کانى گه‌لى کورد له‌ رۆژئاواى کوردستان، ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى باڵاى کورد دیداریان ئه‌نجام دا. له‌ ئاکامى دیداره‌کاندا به‌ڵێن درا که‌ له‌ ماوه‌یه‌کى کورتدا ده‌روازه‌کانى سنور بکرێته‌وه‌.

له‌دوای ئه‌و دیدارانه‌وه‌ گه‌لى کورد له‌ رۆژئاوا وێراى هه‌موو زه‌حمه‌تییه‌کانیش به‌ هیواى ئه‌وه‌بوون که‌ ده‌روازه‌یه‌کی سنوور بکرێته‌وه‌. به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتدارانى باشورى کوردستان بڕیارێکى سه‌رنج راکێشییاندا، راگه‌یه‌نرا که‌ له‌ هه‌رێمى کۆچه‌را، هێزه‌کانى پیشمه‌رگه‌ دوێنێ به‌درێژایى سنوورى باشورى کوردستان و رۆژئاوایان به‌ ته‌لى دڕکه‌زى ته‌لبه‌ند کردووه‌ و سنوره‌که‌یان به‌ ته‌واوى داخستووه‌ .

به‌ پێى بڕیارى ده‌سته‌ڵاتدارانى هه‌رێمى کوردستان ئه‌و ته‌لبه‌نده‌ له‌ گوندى تاوسێ وه‌ تا ئاوى دیجله‌ درێژ ده‌بێته‌وه‌ .

پێشمه‌رگه‌یه‌ک له‌ هه‌رێمى سنووره‌ به‌ به‌ ANF ی راگه‌یاند که‌ به‌پێى ئه‌و فه‌رمانه‌ى بۆیان هاتووه‌ و به‌پێی پلانى ده‌سه‌ڵاتى هه‌رێمى کوردستان ده‌ستیان به‌ ته‌لبه‌ندکردنى سنور کردووه‌.

له‌سه‌ر پرسییارى بۆچى سنور به‌ ته‌لى دڕکه‌زى داده‌خه‌نه‌ هه‌مان پێشمه‌رگه‌ وتى:"ده‌سه‌ڵات به‌ ئێمه‌ى وتووه‌که‌ سنوره‌که‌ ته‌لبه‌ندبکه‌ن و هه‌نارده‌ کردن بۆ رۆژاوا له‌ باشوره‌وه‌ ئاسته‌نگ بکه‌ن."

به‌و پێیه‌ له‌ سالى 1968 ه‌وه‌ جارى یه‌که‌مینه‌ له‌ نێوان باشور و رۆئاژواى کوردستاندا ته‌لى دڕکه‌زى له‌ سنور جێگیر ده‌کرێ و سنوره‌که‌ داده‌خرێ.

ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم له‌کاتێکدایه‌ که‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ د. حه‌مید ده‌ربه‌ندی، به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانى گشتى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمى باشورى کوردستان له‌ لێدوانێکدا بۆ (رووداو) رایگه‌یاندبوو که‌ :" سنوورى نێوان هه‌رێمى کوردستان و رۆژئاواى کوردستان له‌ پیشخابوور تاکو پردى سحێلا به‌درێژایى (8) کیلۆمه‌تره‌ و له‌ پردى سحێلا تا گوندى قاهیره‌ که‌ درێژایى (30) کیلۆمه‌تره‌، ئاخرین هێڵى په‌یوه‌ندى ئێمه‌یه‌، له‌و (30) کیلۆمه‌تره‌ به‌شێوه‌یه‌کى یه‌کجار زۆر به‌رفراوان خه‌ڵک هاتوچۆى خۆى ده‌کات. "

ناوبراو ئه‌وه‌شی وتبوو :" هاتوچۆى که‌لوپه‌ل له‌سه‌ر سنوور رانه‌گیراوه‌ و من خۆم هه‌فته‌ى رابردوو سه‌ردانى ناوچه‌که‌م کرد و چه‌ند رۆژێک له‌وێ بووم و چاودێرى هاتوچۆى کاڵا و هاوڵاتیانم کردووه‌ " و بانگه‌شه‌ی کردبوو که‌ تا ئێستا هیچ ده‌روازه‌ و سنوورێک به‌ڕووی رۆژئاوادا دانه‌خراوه‌ .

به‌ڵام پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ رایانگه‌یاند که‌ دوێنێ ده‌ستیان به‌ ته‌لبه‌ندکردنی سنووری رۆژئاوا کردووه‌ .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە