کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


چاودێره‌که‌ی مه‌لا چاوه‌ڕێی چییه‌؟!.

Saturday, 08/05/2010, 12:00


دیاره‌ یه‌کێتی و کوتله‌کانی نێوی سه‌رقاڵی خۆ قایمکردن و کوتله‌ وکوتله‌کارین ئاگایان له‌ رووداوه‌ گه‌رمه‌کان نه‌ماوه‌.. له‌ کوردستان گه‌وره‌ترین کاری تیرۆری رێکخراو له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته تیرۆریسته‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود له‌ هه‌ولێردا روویداوه‌ ، راگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتی وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ رووی نه‌دابێت ئاوا سایت و رۆژنامه‌کانیان په‌خش ده‌که‌ن..
سه‌یری سایتی چاودێری مه‌لا بکه‌ن ، که‌ بۆ خاڵێک یا دێهرێکیش باس له‌و رووداوه‌ گرنگه‌ی شه‌هیدبوونی سه‌رده‌شت عوسمان ناکات ، باش هه‌قوایه‌ یه‌کێتییه‌کان بپرسن که‌ بۆچی ده‌زگاکانی راگه‌یاندنه‌کانیان بێ ده‌نگن له‌ ئاست ئه‌و تاوانه‌ گه‌وره‌یه‌؟!..
که‌ریم عوسمانی بێژه‌ری ده‌نگی گه‌لی کوردستان له‌ شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستگیرکرا مه‌سعودی تیرۆریست بۆخۆی سه‌رپه‌رشتی زمانبڕینه‌که‌ی ده‌کرد و دواتریش به‌ بلۆک شه‌هیدیانکرد..ریسواییه‌ بۆ یه‌کێتیه‌کان رێگه‌ده‌ده‌ن به‌ جه‌لالێکی سوکوریسوا هاوپه‌یمانیتی له‌ گه‌ڵ تیرۆریستێکی وه‌ک مه‌سعود ئیمزا بکات.
ده‌بێ خه‌ڵکی کوردستان هه‌ردوو سه‌ره‌مافیا له‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی و دادگای تاوانی گه‌وره‌ی عێراقی له‌سه‌ر به‌ کوشتدان و برینداربوونی ده‌یه‌ها هه‌زار له‌ خه‌ڵکی کوردستان له‌ شه‌ڕی ناوخۆ و تیرۆرکردنی چه‌نده‌ها رۆژنامه‌وان بده‌نه‌ دادگا..بێ ده‌نگ مان هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌ گه‌وره‌ و بچووکه‌وه‌ ده‌که‌ونه‌ به‌ر نێزه‌ی کوڕانی تیرۆریستی مه‌سعود و جه‌لال.
فه‌رموون کلیک له‌سه‌ر چاودێره‌که‌ی مه‌لا بکه‌ن و بزانن جاودێری چی ده‌کات:
http://www.cawder.org/index.php

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە