وه‌ڵامێک بۆ نوسینه‌که‌ی کاک عبدلله عـلی کریم 25 /8 له کوردستان پۆست له‌سه‌ر دکتۆر به‌رهه‌م سه‌باره‌ت به قاچاخچیکردن به‌نه‌وته‌وه
Sunday, 01/08/2010, 12:00
کاک عبدلله له نووسینه‌که‌یدا ئه‌وه‌نده به‌ڕقه له سه‌رۆکی حکومه‌ت وائه‌زانێ هه‌نگوینی له‌شانه‌دا دۆزیوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌و هێرشه ناڕه‌وایه که له‌بابه‌ته‌که‌دا نوسیوێتی به‌رامبه‌ر به سه‌رۆکی حکومه‌ت ،گه‌ر جه‌نابت ئه‌وه‌نده وردی له کۆکردنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کاندا ئه‌وه‌نده‌ش وردبه له به‌دواچونی کاره‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت و به‌رنامه‌کانی بۆ پاکسازی کردنی گه‌نده‌ڵی بنبڕکردنی ده‌ستی ناحه‌زان له‌ناو ده‌زگاکانی حکومه‌تدا به هاوکاری ڕاسته‌وخۆی جه‌نابی سه‌رۆکی هه‌رێم ،گه‌ر براده‌رانی گۆڕانیش له ڕیگای خۆیانه‌وه ئه‌وکاره‌یان کردبێت ئه‌وه‌ش هاوکاریه‌که بۆ کاره‌کانی و به‌رنامه‌کانی سه‌رۆکی حکومه‌ت كه هه م‌و جاكسازى يه ك چى دكتور به رهه م و چى براده رانى گوران بيكه ن بو خزمه تى ميلله تى كورده، یاخود به‌ڕێزتان بۆ شێواندنی ڕاستیه‌کان ده‌ته‌وێ تۆوی دوبه‌ره‌کی بچێنی له ناو لایه‌نه‌کاندا .
برای به‌ڕێز ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر من و تۆ و هه‌موو تاکێکی ئه‌م گه‌له پێویسته وڵاتپارێزیه ده‌بێ من‌و تۆوو ئه‌وان که گه‌ل پێک دێنین هه‌ریه‌که‌مان له ئاستی خۆمانه‌وه هاوکاری به‌رنامه چاکه‌کان بین و ڕۆحی پیرۆزی و دڵسۆزی به‌رامبه‌ر به ئه‌رکه‌کانمان جێبه‌جێبکه‌ین نه‌ک به دوری له گشت ئه‌رکه نه‌ته‌وایه‌تیه‌که و دور له واقیئی کاره‌کان له‌دوره‌وه به میکرۆسکۆب و له پشت کۆمپیته‌ره‌که‌ته‌وه ئاسان کار ده‌ستکه‌یت به‌نوسینی نابه‌جێ که له‌م بار‌و دۆخه‌ی ئێستاماندا ته‌نها ناحه‌زانی گه‌له‌که‌مان سودمه‌ند ده‌بن ، ناڵێم کاره‌کان پڕبه‌پێستی خزمه‌تگوزاریه‌کانه به‌ڵام به‌رنامه و هه‌نگاو هه‌یه بۆیه ده‌بێ هاوکارو پاڵپشت بین بۆ کاره‌کان و ڕه‌خنه‌ی به‌جێـش بگرین له‌و ده‌زگایانه‌ی که که‌مته‌رخه‌من له هه‌ڵپه‌راندنی کاره کان ،ئه‌وه‌ی من له چاوی کامێراکانه‌وه ده‌بینم ڕۆژانه سه‌رۆکی حکه‌مه‌ت له متابعه‌و به‌دواچونه له هه‌موبوواره‌کاندا بۆیه جێگای ده‌ست خۆشیه و هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌خوازم .
ده ست خوشى له د به رهه م ئه كه ين بو ئه م كارانه
يه كه م : بڕينى بود جه ى حز به سه ره كى يه كان به بريكى گه وره .
دو هه م : برينى برى جه ندان مليون دولار ما نگا نه له بوجه ى كومبا نياى نوكان .
سيهه م: برينى مانگانه ى حمایه‌ی سه ركرده كانى كورد به برێکی زور جونكه كوردستان شوينيكى ترسناك نىيه.
جوارهه م : داخستنى كومبا نيا كان (مسفى) كه دانراوه به پاڵپشتی که‌سانی مه‌سئول .
بينجه م : ناردنى ڕيژه يه كى زور قوتا بى بو زانكو كانى ده ره وه بو خويندن و خويندنى بالا .
مامۆستا سه‌ردار
سلیمانی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست