کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاداشتەکەی کاک نەوشیروان :حیزبە شویعەکەشی فێری عەدالەتی کۆمەڵایەتی کرد

Tuesday, 14/02/2012, 12:00



 


ئەو ساتانەی کاک نەوشیروان یاداشتێکی پێشکەش بە نوێنەرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان کرد لە پەرلەمانی کوردستانا،سەبارەت بە تاپۆکردنی ئەوشوقانەی کە تێیدا نیشتەجێن، بەهەر پێوانەیەک بێت ساتەوەختێکی گەش وهەنگاوێکی پیرۆزبوو،بگرە زۆرێنەی کۆمەڵانی خەڵک بەهەمووجیاوازی ئینتمای سیاسی وحزبیانەوە ،لایان مەزن و بگرە وەک ماکێکی تری گەشەسەندنی هزری دیموکراتی وعەدالەتی کۆمەڵایەتی هاتە پێش چاو،هەمووکەس خوازیاری ئەم جۆرە کردەوانە ئەکەن کە سەرکردەیەکی کورد،ڕەوایەتی بە ویستی خەڵک وبیری یەکسانی بدات ومافی زۆرینەی خەڵکیان لەلا پێشتربێت وەک لە ویست وداخوازیەکانی ئەندامەکانیان ،لەهەرئاستێکابن،.لەڕاستیشدا،ئەمە خاڵی وجودی گروپ وپارتەکانە بۆ ناومەیدانی سیاسی، نەک خۆگێل کردن ودروستکردنی ژمارەیەکی ترلەگەندەڵ.
بەهەرحاڵ ئەوەی من خوازیارم لێرەدا لەسەری بدوێم داواکاری خانمە ئەندام پەرلەمانەکەی حزبی شیوعیە (هاژە سڵێمان) کەدوا سات ،بەئاگا هات و(داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان ده‌كات ، ناو و واژۆكه‌ی‌ له‌سه‌ر یاداشتی‌ تاپۆكردنی‌ شوقه‌كانی‌ په‌رله‌مان بسڕێته‌وه‌.*)کوردئەڵێ لەبێ خەبەران کەشکەک ...بەڵام ئەونەی ئێمە شارەزای کردەوەوپیێودانگەکانی حزبە شیویعەکەبین ئەزانین خۆیان ووتەنی دووربین ودرێژخایەنن !بەڵام ئەو هەڵوێستە خوازراوبزڕکێنراوەی خاتوو هاژەسڵێمان و بەهانە نادروستەکە ی هەم کۆمێدیایە هەم تراژیدیا،کۆمێدیای کەسێک کە خۆی ئەندامی کۆمسیونی عەدالەتی ئیجتماعیە لە پەرلەمانا ونوێنەری حزبێکە کە تراژیدیای چیرۆکی کۆنە حزبێکی وەک شیوعییەکانە لە عێراقا، کە لەئاست ڕووداوەکانی ڕابردودا وەجاغ کوێربوون و لەدوایشدا خۆیان بە شێلگرو مەنتیقی نیشانداوە.ئەبێ حیکمەت لەوەدا چی بێت ئەگەر ئەم خانمە ئازایانە ترو خۆنەویستانە تر پێش ئەوەی ،خۆیان وتەنی،ناسیونالستێکی وەک کاک نەوشیروان ،پێش دەست بووایە لەم مەسەلەیەدا ئەمان ئەم داهێنەری ئەم داوکاریەبوونایە،یان هەرهیچ نەبووایە ژیرانەتر لەهەمان ساتا ئەمیش هاو ویستی ئەو داواکاریەی کاک نەوشیروان بووایە،بەڕای من سەنگی زیاترئەبوو، ،بگرە ویستی نیشتمانی وگشتی فەڕترئەکردوبەرژەوەندی وبیری تەسکی حزبایەتی توڕپێ ئەدا وسەداو بزوێنەری کردەوەی عادیلانەی تری لێ بەرهەم ئەهات، وەلێ مەخابن ،نەک لەمەشا وەجاخ کوێربوون بگرە، پاساوەناقۆڵاکەی کە خاتوو هاژەسڵێمان باسی لێ ئەکات جێگەی ئەفسوسە بۆ گشت ،کەچۆن ویستی حزبی وشەخسی ماڵی کورد داماڵراو ترئەکات ومایەی پێکەنینە کە بەهانەی لەرزۆک بکرێ بە هۆکار، هاژەخان ئەڵێ(داوامان نه‌كردبوو به‌بێ به‌رامبه‌ر بێت به‌ڵام دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ رایگشتیه‌وه‌ ناره‌زایه‌تیه‌كی‌ زۆر هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و یاداشته‌ ، به‌ داواكاری‌ ره‌سمی‌ داوام له‌سه‌رۆكایه‌تی‌ په‌رله‌مان كردوه‌ كه‌ واژۆكه‌م بسڕێته‌وه‌.**) منیش ئەڵێم ئەگەر زانیت ئەزم ،نەتزانی ئەندامی فراکسیونی عەدالەتی ئیجتماعی و نوێنەری شویعیم لە پەرلەمانی کوردستانا


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە