تورکیا رەگەزپەرسترین و فاشسترین و دڕندەترین دەوڵەتە لە جیهاندا، تا سەر ئێسقان دۆژمنی سەرسەختی کوردن، هەرگیز چاویان بە بوونی کورد دا هەڵنایات.. تا ئەمڕۆش دانیان بە ناسنامەی نەتەوەیی کوردا نەناوە.. ئەردۆگانی دیکتاور کە زۆر بیربۆگەنتر و رەگەزپەرستر و دڕندەترە لە ئەتاتورکی گۆڕبەگۆڕ. چەند جارێک دووبارەی کردەوە،...
رۆژی دوو شەممە (٢٠/ ئەپریل/٢٠٢٠) نێچیرڤان بارزانی، کە شێخ جەعفەر مستەفا و مستەفا سەید قادری لەگەڵدا بوو، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، دەربارەی کێشەی (زینی وەرتێ) و بۆردوومانکردنی زینی وەرتێ و کەمپی ئاوارەکان لە مەخموور، کە خوشک و برا کوردە ئاوارە راونراوەکانی باکووری کوردستان لێی نيشتەجێن، لە لایەن فڕۆکە...
رۆژی (٢٣/ ئەپریل)ی هەموو ساڵێک، بە (رۆژی جیهانی کتێب و مافەکانی نووسەر) لە جیهاندا ناسراوە.. رێکخراوی (یۆنسکۆ) ی جیهانی و هەموو دەوڵەتانی جیهان، بەم بۆنە گرنگەوە، ئاهەنگی گەورە و شایستە دەگێڕن.. کتێبخانە گشتییەکانیش پێشانگای تایبەتی بۆ تازەترین کتێبە چاپکراوەکان دەکەنەوە.. میدیا و تەلەفـزیۆن و رادیۆکانیش،...
لە رۆژی دوو شەممە ( ١٣/ ئەپریل/٢٠٢٠) دوای تاوتوێکردن و مشومڕێکی زۆر لە نێوان ئەندام پەرلەمانەکانی پارتەکەی ئەردۆگان، پارتی ناداد و ناگەشەپێدان و پارتی بزووتنەوەی نەتەوپەرستی هاوپەیمانی، لەگەڵ پارتە ئۆپۆزسیۆنەکان، کە لە ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان (هە دە پە) و لە ئەندامانی پارتی گەلی کۆماری (جە هە...
کارەسات و رووداوە ناخۆش و خەمناکەکان، لە رووی جەستەیی و دەروونییەوە، زیاتر کار لە منداڵان دەکەن، چونکە منداڵان خاوەنی دڵێکی پاک و سۆز و هەستێکی ناسکن. لە ئەمڕۆدا، ڤایرۆسی (گۆڤـید ـ نـۆزدە) کە بە (کۆرۆنا) ناسراوە، بۆتە سەرسەخترین دوژمنی نادیاری مرۆڤ و هەموو جیهانی سەرقاڵ کردووە.. تا ئێستاش ڤـاگسینێکی...
ڤایرۆسی کۆرۆنا (گۆڤید نۆزدە) کە بۆ یەکەمین جار لە رۆژی (١٢/ دێسەمبەر/٢٠١٩)لە شاری (وۆهـان) لە چین دەرکەوت. لە ماوەیەکی کەم و خێرادا، خێراتر لە رۆکێتی بالیسی، بڵاوبۆوە و سنووری کێشوەرەکان و دەریالۆشەکانی بڕی.. تا ئێستا لە (١٨٠) وڵاتی جیهاندا بڵاوبۆتەوە. ئیشوکاری راگرتووە و بازار و دوکان و مۆڵەکانی داخستووە...
کەسایەتییەکان بە پێی دەرکەوتنیان لەسەر شانۆدا:( پەپوولەکان، ئاگـر، دار، چۆلەکە، شوورە، رووبار، ماسی.. کە پەردە لادرا، هەموویان لەسەر شانۆدان. تەنیا ئاگر نەبێ) دیمەنی سەر شانـۆ: (دارێکی گەڵا سەوزی کەمێک بـەرز لە لای راستی شانـۆکە دایە.. شوورەیەکی دروستکـراو لە دار لە شـێوەی خـشت ـ تابـووک ـ و چـیمەنتـۆدا...
ڤایرۆسی کۆرۆنا (گۆڤـید ـ نـۆزدە) لە زۆربەی وڵاتانی جیهانـدا بڵاوبۆتەوە، بـووە بە پەتایەکی ترسناک و کوشندەی جیهانی و ژمارەی تووشبووان و مردووان رۆژ لە دوای رۆژ، لە زیادبوون و هەڵکشاندایە، مرۆڤی سەرقاڵکردوون هەموو بوارەکانی ژیانیشی سڕکردوون.. ڤایرۆسی کۆرۆنا جەنگـێکی بایۆلـۆژی و سایکۆلۆژی دەستەویەخـەی لە...
گەر بە مێژووی دەوڵەتی عوسمانی ئیمپریالیزم و بە مێژووی سوپای دڕندەی تورکیادا بچینەوە، ئەو راستییەمان بۆ دەردەکەوێت، کە دەوڵەتی عوسمانی لە دروستبوونیەوە تا رووخاندنی، لەسەر بنەمای کوشتن و سەربڕین و خوێنڕشتنی بێتاوانان و داگیرکردن و سووتاندن و ێرانکردن و دزی و تاڵانیکردن و دەسترێژی و لاقەکردنی کچان...
لە دەستپێکی ئەم نووسینەدا، پێویستە ئەوە بڵێین کە رۆشنبیری پێویستی بە بڕوانامەی ماستەر یا دکتۆرا یا نومرەی باڵا نییە.. ئەوە ناگەیەنێت ئەوەی بڕوانامـەی نەبێت، ئیـتر رۆشنبیر نییە.. رۆشنبیری بە پسپۆرییەکی دیاریکـراوەوە نەبەستراوەتەوە، کە پێویستە بیکەی بە پسپۆریت بۆ ئەوەی ببیت بە رۆشـنبیر.. پێویستە بـزانین...
دیکتاتۆری رەگەزپەرستی رسوابوو و ملشۆڕی سوریا (بەشار ئەسەد) لە دیمانەیـەکی تەلەفـزیـۆنیدا، لەگەڵ کەنـاڵی (روسـیای ئەمـڕۆ) دا، ناماقـوڵی و قەوچەقـەوچی کـرد و وتی:"شتێک نییە لە سوریادا کە ناوی کێشەی کورد بێت، بە هۆیەکی ساکارەوە، کورد هەیە لەگەڵ مێژوودا لە سوریا دەژین، بەڵام ئەو کۆمەڵانەی کە هـاتـوون بۆ...
لە ئەمڕۆدا، وشەی "رۆشنبیری" یا "رووناکبیری" زۆر بەر گوێمان دەکەون، لەسەر زاری هەرە زۆری رۆڵەکـانی گەلی کوردمانـن، لە زمانی کوردیمانـدا هەردوو وشەکە یەک واتایـان هـەیە، بە زارەکی و بە نـووسین هـەردوو وشـەکە بەکـاردەهـێنین. دوو وشەشن لە وشەکانی ناو فەرهەنگی زمانی کوردی.. هەردوو وشەکەش لێکدراون لە (رۆشن...
میـدیـا بە رەهـەنـدێکی سـەرەکی و جـیاوازی سـەدەی بیـست و یەکـەمـین دادەنـرێـت. یەکـێکە لە کۆڵـەکە سـتراتیژییەکـان لە بنیادنـانی پـرۆژەکـانی گەشەکـردنی ئـابووری و کۆمەڵایـەتی شارسـتانی هەمـوو کۆمەڵگەکـان. میدیـا لە زاراوەدا:"بـریتییە لە گەیاندنی زانیاری بە کەسانی تر بە هـۆی..." هەندێ لە توێـژێنەرەکان...
چهند گرنگ و پڕ بایهخه، كهسانێ ههبن خهم له نهوهكانی دواڕۆژی نیشتمان بخۆن، وه دڵسۆزبن بۆ ئهوهی پهروهردهیهكی باش بكرێن و ئاشنا بن به فهرههنگ و كهلتوور و زمانی نهتهوهكهی خۆیان، پاشان وهك تاكێكی هۆشیار و پێگهیشت و دهرووندرووست به جوانترین شێوه بیكهن به خهڵات و دیاریی بۆ كۆمهڵگهكهیان،...
ئەنـدازیار "محـەمـەد بـەرزی" شاعـیر و چیرۆکنووسێکی بە توانـا و ناسراوی بـواری جیهانی ئەدەبی منداڵانی کوردمانە، بە تایەتیش لە نووسینی هۆنراوە و چیرۆکەهۆنراودا بۆ منداڵان دەستێکی باڵای هەیە. هـۆنـراوەکانی محەمەد بەرزی، هەموو بنەما و مەرج و تایبەتمەندییەکانی هـۆنراوەی سەرکەوتووی منداڵانی لەخۆگرتوون.. کورتن...