لەم سەردەمەدا، لە زیـرەکی و رەوشـت باشی و لە هەڵسوکەوتی دروسـتی کۆمەڵایەتی منـداڵان، وەکو نموونە، ئاماژە بە بلـیمەتی و زیرەکی منداڵانی ژاپـۆن دەکرێ. نیهـێنی و هـۆێ سەرەکیش لە پشتی ئەم راستییەوە، بۆ پەروەردەکـردنێکی دروست و رێنـمایی و ئاراستەکـرنێکی راسـت و بـوونی پەیـڕۆ و پـرۆگرامێکی تۆکمەی پەروەردەیی...
رووخۆش کچۆڵەیەکی جوانکیلە و لێوبەخەندەیە. باوکی کۆچی دوایی کرد. مایەوە خۆی و دایـکی و شاهەڵـۆی بـرا بچـووکی. باوکـیان تەنیـا پارچـەیەک زەوی بۆ بەجـێهـێشتن. بیـرێک و کەپـرێک لە ناوەڕاستی زەوییەکـەیان دایە. هەژاری سەغـڵەتی کردن. رووخۆش بە ناچاری وازی لە قوتابخانە هـێنا، زۆر بە دوای کاردا گەڕا، بەڵام هیچ...
لە زمانی کوردیدا، هەموو ئەم وشانە ( مووبهكردن، كهڵهگایی کردن، ملهوڕی کردن، خۆسەپاندن، خۆزاڵ کردن، شەڕانگێزی، زۆربۆهێنان، خۆڕادان، چەقاوەسوویی کردن) گەر یەک مەبەستیش نەگەیەنن، بەڵام واتا و مەبەستەکانیان لەیەکەوە زۆر نزیکـن. هەموویان بۆ رەفتار و هەڵسوکەوتی ناپەسەند و نەخوازارو بەکاردەهێنرێن. زیاتریش...
زمان بنەمایەکی سەرەکی و گرنگترین کۆڵەکەیە لە کۆڵەکەکانی پێکهاتەی نەتەوەیی. بەڵکو زمان ناسنامەی نەتەوەیی لەسەر بنیاد نراوە. هەر نەتەوەیەکیش زمانی تایبەتی خۆی هەیە. بۆیە زمان فاکتەرێکی سەرەکی و گرنگە بۆ پێناسەکردنی هەر نەتەوەیەک. کەواتە زمان مایەی ژیان و مانی هەرنەتەوەیەکە. هەرنەتەوەیەکیش گەر زمانـەکەی...
عەبدولڕەحمان زەبیحی " عولەما " تێکۆشەر و شۆڕشگێڕ و سیاسەتمەدار و رۆشنبیر و نووسەر و زمانەوان و فەرهەنگسازێکی زۆر بە توانا بوو. دڵسۆزێکی کەم وێنەی گەلی کوردمان بوو، کوردستان پەروەرێکی راستی تا سەر ئێسقان بوو، شۆڕەسوارێکی جەربەزە و ماندوونەناسی کەڵەمێرد و چاونەترس و کۆڵنەدەر و هەمیشە نەسرەوت و وچانەدەر...
رۆژی سێ شەمە (٢٣/ یۆنیۆ/٢٠٢٠) یادی (٥٧) مین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی (٢٨) رۆڵەی کوردی دڵسۆز و بێتاوانە لە شاری کەرکووکی کوردستانی داگیرکراودا. لە رۆژی (١٤/ یۆلیۆ/١٩٥٩) لە شاری کەرکووکدا، بە بۆنەی یەکەمین یادی شۆڕشی (١٤/ گهلاوێژ/١٩٥٨) خەڵکی ئەم شارە کوردستانییەمان، لە کەرنەڤاڵ و رێوڕەسمێکی خۆشی و شادیدا...
بێدەنگی و چاونقاندنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە تایبەتیش نەتەوە یەکگرتووەکان، لە ئاستی ئەو تاوانە قێزەوەنانەی تورکیای رەگەزپەرست و تیرۆریست و خوێنڕێژ، کە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لە دژی گەلی کوردمان بە گشتی و لە دژی خەڵکی سڤیلی کورد ئەنجامی دەدەدات.. هێندەی تر بۆتە هاندان بۆ تورکیا بۆ درێژەدان بە تاوانەکانیان...
لە رۆژی یەکشەممەی (١٨/ ئادار/٢٠١٨) دا، كه سوپای دڕنده و خوێنرێژی توركیا و جاشه ئیسلامییە بهكرێگیراوهكانی شاری (عەفرین)ی رۆژئاوای کوردستانیان داگیرکرد، لەو رۆژەوە تا ئەمڕۆ.. چەندین تاوانیان بەرانبەر بە گەلی کوردمان لە شاری عەفەرین و شارۆچکە و گوندەکانی سەر بە عەفرین ئەنجام داون و دەدەن. بە هەزاران...
چیرۆکەشیعری منداڵان، جۆرێکی گرنگە لە جۆرەکانی شیعر بۆ منداڵان. دوو هونەرن لە هونەرێکدا ئاوێزانی یەکتری بوونە. شیعرە و چیرۆکیشە، بە واتا دووڕەگە. لە رووخساردا شیعرە و لە ناوەڕۆکیشدا چیرۆکە. بنەما سەرەکییەکانی شیعر و چیرۆکیشی تێدایە. وەکو چیرۆک بریتییە لە: کەسایەتی یا پاڵەوان (مرۆڤ، ئاژەڵ، باڵندە)، پێشەکی،...
لە ناوجەرگەی شاری (ئەنقهره) ی پایتەختی تورکیای رەگەزپەرست و تیرۆریستدا، بە شێوەیەکی دڕندانە و نامەردانە، تورکە رەگەزپەرست و توندڕەوەکان، نازییە تازەکانی تورکیا، لاوێکی کوردمان، پەپوولەیەکی بێوەی و بێتاوانی کوردمان، تیرۆر دەکەن. هەفتەی رابردوو ئەردۆگانی کوردکوژ، شەرمەزاری تاوانی کوشتنی (جـۆرج فلۆیـد)ی...
ئەمریکا بە دروشمی بریقەدار هیچی نەهێشتۆتەوە، خۆی بە پێشەنگ و بە نموونەی ئازدای و دیموکراتی و دادپەروەری و یەکسانی و مافخوازی و جیاوازی نەکردنی نەژادی و فرەڕەنگی دەزانێت لە جیهاندا. بەڵام لە راستیدا ئەمانە راست و کرداری نین و تەنیا دروشم و قسەی رووتن. تا ئەمڕۆش رەگەزپەرستی و جیاوازی کردن لە نێوان سپی...
چەند سەد ساڵێک لە پێش مێژووی زاینیدا، ئیمپراتۆرییەتی ئاشووری و ئیمپراتۆرییەتی بابیلییەکان، هەریەکەیان بە جیا و یەک لە دوای یەک، لە چەند هێڕشێکی گەورەدا پەلاماری وڵاتی جوولەکەکانیان دا، لەو شوێنەی کە لە ئێستادا (دهوڵهتی ئیىسرائیل)ه، وڵاتەکەیان لێ داگیردن و ماڵەکانیشیان تاڵان کردن.. ژمارەیەکی زۆریشیان...
لە سەدەکانی (سیانزەمین و چواردەمین) دا، لە هەموو جیهاندا، ناوەڕۆکی ئەو بابەتە ئەدەبییانەی، کە پێشکەش بە منداڵان دەکران، بریتیبوون لە: فێرکردن، لە ئامۆژگاری وشک، لە خوو و رەوشتی باش، لە رەفتاری پەسەند، لە چاکە کردن، لە تەمێ کردن، لە پێبەندبوون بە داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتییەکان، لە رێنمایی ئاینی، لە...
لە ئەمڕۆدا، لە هەموو کاتێک زیاتر، بە هۆی پەرتەوازەیی ناوماڵی کورد، بزووتنەوەی رزگاریخوازی کورد، لە هەموو بەشەکانی کوردستاندا، بە قۆناغێکی زۆر هەستیار و مەترسیدار و چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت.. داگیرکەرانی کوردستان بە گەلەکۆمەیی، بە نیهێنی و بە ئاشکرا، چەندین پیلانی گڵاو و مەترسیداریان لە دژی هیوا و خواستەکان...
منداڵان لە هەموو جیهاندا، گەورەترین و گرنگترین چینی پێکهاتەی کۆمەڵگاکانن. سروشتی و ئاساییە کە خاوەنی رۆشنبیری سەربەخۆ و تایبەتی خۆیان بن، چونکە جیهانی منداڵان لەگەڵ جیهانی گەورەکاندا جیاوازە.. مەبەستیش لە رۆشنبیری منداڵان، تەنها بە دەستهێنانی زانیاری و سەرکەوتن لە خوێندن و قوتابخانەدا نییە، یا لە رادەی...