(لـۆسـیا) دەڵێت: "گـەورەتـرین ئـارەزووی مـرۆڤ، بەدەسـتهـێنانی سەرکـەوتنـە".(لویس سـتۆنی) یش دەڵێت: "تەنها گەنجـینە کە شایەنی بە دوادا گەڕانە ئامـانجە". هەریەکە لە ئێمە ئامـانجێک یا زیاتر لە ئامانجێکمان لە ژیـاندا هەیە. هـیواخـوازین لە هـەوڵ و تێکۆشانمانـدا سەرکەوتووبین و بە ئامانجەکانمان بگەین....
ئەردۆگانی رەگەزپەرست و دیکتاتۆری سەرکۆماری تورکیای زیندانستان. دوای ئەوەی کە بە هـۆی سیاسەتە چەوت و سەقەتەکـانی و قـورخکردن و تاكـڕەوی لە دەسەڵاەت و لە بڕیارەکانی تورکیادا، لە هەموو فـایلەکاندا، لە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی تورکیایدا تووشی شکستی سیاسی و سەربازی و پەیـوەنـدییە نێودەوڵەتییەکانی کردووە. ژێرخانی...
مامۆستایان بەنـرخترین و گەورەترین ژیـرخـانی فـێرکاری و پەروەرەدەیی رۆشـنبیرین.پیشەی مامۆسـتایی لە جیهانـدا، پیـرۆزتـرین پیشـەیە و بە دایـکی هەمـوو پیشەکـانی تر دادەنرێـت. مامۆسـتایـان خـاوەنی پیـرۆزتـرین پـەیـامن و مـژدەبـەخـشـن بۆ هـێنانـەدیی ژیـانـێکی بـاشـتر و داهـاتـوویـەکی گـەشـتر و جـیهـانـێکی...
هـاوڵاتییەکی تـورکی خانـەنشین، کە تەمـەنی حەفـتا و پێـنج سـاڵە. وتی: تـامی گـۆشـتم لەبیرچـۆتـەوە! ئـەی پـارە چـییە؟ جێگـری پارتی گەلی کۆماری تورکیا (گورسال تەکین) لە ئەستەنبول سەردانی کومەڵێک خاوەن دوکـان و فـرۆشیاری کـرد. تا لە نـزیکەوە گـوێی لە کێشەکانیان بێت. لە نێـو ئەو هاوڵاتییانەی کە ناڕەزاییـان...
لە ئەمـڕۆدا، لە ئەنجـامی کاردانـەوەی ئەو هەموو ســتەم و نـاڕەوایی و نایـەکسانی و نادادپەروەری و تونـدوتیژی و پێشێلکارییانەی کە لە کۆمەڵگای کوردیمانـدا، لە لایەن پیـاوانی دەسـەڵاتسالارەوە، بەرانبـەر بە کچـان و بە ژنـانی کورد دەکـرێن، کە هـەمـوو بوارەکان و جمگەکانی ژیانیان قـورخکـردوون و هـیچ بـوار و دەرفەتێکیان...
وەرزشـوانی رمهـاوێـژی جـوانی پـۆڵـەنـدی، خاتـوو (مـاریـا ماکـدالینا ئەنـدرێتشـیک)ی تەمەن (٢٥) ساڵان، کە لە خـولی یارییەکـانی ئۆڵومپی هاوینەی (٢٠٢٠)، کە بە هـوی کۆرۆنـاوە لیـژنەی ئـۆڵـۆمپی نێـودەوڵەتی دوای خـست و لە هـاوینی ئەمساڵ (٢٠٢١) لە (تۆکیۆ)ی پایتەختی ژاپـۆن بەڕێوەچـوون. کە خـولی (٣٢ی ئـۆڵـۆمپـیاتە)...
لە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە (١٠/ ئاوگوست/٢٠٢١) لە باخچەیەکی گەڕەکی " ئاڵتین داغ" لە شاری ئەنقـەرە"ی پایتەختی تورکیادا. بە هۆیەکی نەزانراوە دەمەقاڵی لە نێوان گەنجێکی عەرەبی پەنابەری سوری و گەنجێکی تورک بە ناوی" ئەمیرهـان یاڵچـین"ی تەمەن (١٨) ساڵ روویـدا. دوایش بـوو بە شەڕە چەقـۆ لە نێوانیاندا. گەنجە سورییەکە...
قـوتـابـیـــــــانـی کـوردســـــــتـانـیـنرۆڵـەی گەرمـیــان و کوێـســتـانـیـن* * * * *تـێکـۆشــــەریـن ، کـۆڵـــــنـەدەریـنکــورد و کـوردســـتـان پــەروەریـن* * ...
ژنـەگـونـدییـەکی تـووڕەی تـورک لـە شـارەدێـی (مـوگـلا) لـە رۆژئـاوای تـورکیـادا، کە دارستانەکانی دەسووتێن. لە ئەردۆگانی سەرۆکی تورکیا تووڕەبـوو، بە هـۆی رەفـتارە نابەجـێیەکەی ئەم دواییـەی، کە سەردانی زیـان لـێکەوتـووانی ئاگرەکـەی کـرد. کە تا ئەمڕۆ (٨) کەس بە هـۆی ئاگـری دارستانەکـانەوە گـیانیـان لەدەست...
کچە شاخـەوانێکی سەرکەوتـنی سەر شـاخ (سافگـول ئـارئەرسـەلان) ی تەمـەن (٣٣) ساڵ. کە کچێکی تورکە. رایگەیانـد کە بە شێوەیەکی هـێمایی شووی بە چـیای (ئاگری) لە باکووری کوردستان کـرد. سافگول ئائەرسەلان روونیکـردەوە، کە بە شووکـردنێکی هـێمایی شووی بە چـیای ئاگـری کرد. بۆ سەرنجڕاکێشانە دەربارەی ئەو تونـدوتیژییەی...
خاتـوو (گـرو ئـوستین داڵ) نووسەرێکی ناسراوی پسـپۆری بـواری ئـەدەبی منـداڵانە. ناوی لە ریـزبەندیی لیستی نووسەرە بەناوبانگەکانی نەرویج دایە. گـرو داڵ شاعـیر و چیرۆکنووس و پەخشاننووس و رۆماننووس و درامانووسە. بێجگە لە چیرۆک چەنـد شانۆیەکیشی بۆ منـداڵان نووسیوە، چەندین هـونراوە و کـورتە چـیرۆکـیشی نووسیوە.چەند...
گۆرانییە فۆلکلۆرییەکان، بەشێکی گرنگن لە فۆلکلۆری هەر گەلێک. هەموو چین و توێژەکانی خەڵکی حەزیان لەو گۆرانییانە هەیە. ناشزانـرێت کە بۆ یەکەمین جار کێن ئاوازیان بۆ داناون، یان کێن وتوویانن. ئەم گۆرانییە فۆلکلۆرییانە رەگێکی مێژوویی کۆنیان هـەیە. تا ئەمـڕۆش چێژ و خۆشییان کـاڵ نەبوونەتەوە و کاڵـیش نابنـەوە....
دیالـۆگ یا (گفـتوگـۆ) یەکـێکە لە کۆڵەکەکـانی بنیاتنـانی چـیرۆک بە گـشتی و چـیرۆکی منـداڵان بە تایبەتی. کە گرنگی لە گـرنگی و بایەخی کۆڵەکەکانی تری چـیرۆکی منداڵان کەمـتر نییە. دیالـۆگ لە پـاڵ وەسـف و گـێڕانەوەی چـیرۆک، کەرەستەیـەکی بەهـێزە و گـاڵـتەی پێناکـرێت. بـۆشـاییەکی فـروان لە بنیاتـنانی چـیرۆکی...
تورکیا رەگەزپـەرست، کە دوورە لە هەموو بەهایەکی رەوشتی و لە سۆز و هەستـێکی مرۆڤایەتی. تەنیا بە رەشەکـوژی و ژینۆسایـدی گـەلی بێـتاوانی کوردمانەوە نەوەستاوە. بەڵکو کەوتوونەتە ژینۆسایدی دارستانەکانی کوردستان و لەناوبردنی ژینگەی سرۆشتی کوردستانی جوان. ئەمەش ئەوپەڕی بێرەوشتی و رەگەزپەرستی و دڕندەییان...
پیاوێکی پـیر شـێـلمێکی چانـد. شـێـلمەکە سەوزبـوو. گـەورە و گەورە و گەورەتـر بـوو. کاتی ئەوە هـات کە هەڵـبکـێشرێت. پیاوە پیـرەکە لاسکە بەرزەکانی شـێلمەکەی گـرت و رایکـێـشان و راکـێـشان، بەڵام نەیتـوانی شـێـلـمەکە لە رەگـەوە هەڵـبکـێـشـێـت. پیـاوە پیرەکە بانگی پیرەژنەکەی کـرد. پیـرەژنەکە هـات...