چیرۆک کۆنترین و گرنگترین لقە لە لقەکانی ئەدەب، لە هەموو جۆرەکانی تری ئەدەب، باوتر و بڵاوترە .. چیرۆک هونەرێکی جوان و بەچێژ و خۆشە و، سوودێکی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت .چیرۆک لە هەموو کارە ئەدەبی و هونەرییەکانی تر زیاتر رەنگدانەوە و کاریگەری لەسەر ژیانی مرۆ لە ئەمڕۆ و لە داهاتوودا هەیە .. چیرۆک هۆکارێکی گرنگە...
شیعر جوانترین و ناسکترین هونەرە، گرنگترین لقی ئەدەبە .. هەست و خۆشییەکی تایبەتی بە دڵ و دەروون و هۆشی مرۆڤ دەبەخشێت .. ئێمەی کورد بە سروشتی گەلێکی دڵپاک و هەست و نەست ناسکین و سۆزدارین، رووخۆش و گوفت و لوفت شیرینین .. هەر لە کۆنەوە ئاڵودەی خۆشی و شادی و، بەزم و گۆرانی و گۆڤەند و هەڵپەڕکێ و زەماوەند بووینە...
پەڕلەمانی تورکیا لە دانیشتنی رۆژی هەینی ( ٢٧/٣ / ٢٠١٥) دا، بە زۆرینەی دەنگ بە ( ١٩٩) دەنگی ئەرێنی و (٢٣) دەنگی نەرێنی ئۆپۆزیسیۆن، کە زۆربەی دەنگە ئەرێنییەکان دەنگەکانی پەڕلەمانتارانی پارتەکەی ئۆردوگانن ( پارتی داد و گەشەکردن) ، بڕیار لەسەر پرۆژەی ( پاکێجی چاکسازی ئاسایشی ناوخۆ ) درا، پرۆژە یاساییە...
رادیۆ:رادیۆ وەکو دەزگایەکی بیستن، رۆڵێکی گرنگی لە گەیاندی رۆشنبیری و زانستی و زانیاری گشتی و هەواڵی هەمەڕەنگەدا هەبووە و، هەیە .. بەڵام لە ئەمڕۆدا، کەلێ دەزگای راگەیاندنی گرنگتر و زۆر پێشکەوتووتر هاتوونەتە کایەوە .. کە بە دەنگ و رەنگ و جووڵەوە، بابەتەکان و هەواڵی رۆژانە دەگەیەنێن .. لە ساڵانی سییەکاندا...
لە باشووری کوردستاندا، لە شاری هەڵەبجەی قەشەنگ و جواندا، لە باخ و سەیرانگای گوڵانی رەنگیندا، لە سەرەتای مانگی ئاداری ساڵی (١٩٨٨) دا، پەپوولەیەکی بچکۆلە و خونچە گوڵەباخێک، لە رۆژێکدا لە دایک بوون .. بەرە بەرە گەورە بون .. پەپوولە بچکۆلەکە، لە ناو باخی گوڵاندا دەستی بە فڕین و گەڕان کرد .. چاوی بە خونچە...
سەرهەڵدانی گۆڤاری کوردی بۆ منداڵانی کوردمان، بۆ مێژوویەکی نزیک دەگەڕێتەوە، ئەوەبوو لە ساڵی (١٩٤٦) دا، یەکەمین ژمارەی، یەکەمین گۆڤاری کوردی، بە زمانی شیرینی کوردیمان بۆ منداڵانی کورد، بە ناوی (گڕوگاڵی منداڵانی کورد) ەوە، لە پایتەختی (کۆماری کوردستان)، لە شاری (مەهاباد) ی شیرین، لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا...
مەبەست لە واتای گشتی راگەیاندن : ( گەیاندنی هەواڵ و زانیارییە بۆ کەسانی تر، بە هۆی .... ) .راگەیاندنی منداڵانیشن، بەشێکی گرنگە لە راگەیاندنی گشتی، لە رێی چەند هۆیەکەوە دەگەیەنرێتە منداڵان، هۆیەکانیش وەکو : ( رۆژنامەی منداڵان، گۆڤاری منداڵان، گۆڤار و رۆژنامە و پەخشنامەی قوتابخانە، رادیۆ، تەلەفزیۆن، سینەمای...
سڵاو لە هەموو کوردستان .. لە کۆبانی قارەمان .. لە کەرکوکی خۆڕاگر .. لە ئامەدی قەڵای کوردایەتی .. لە مەهابادی پایتەختی کۆماری کوردستان .. لە شەنگالی بریندار .. لە جەلولای رزگارکراو .. لە مەخمووری هەڵمەتبەر .. سڵاو لە هەموو شوێن و لە هەموو بستێکی خاکی پیرۆز و شیرینی کوردستان . سڵاو لە پێشمەرگە و گەریلا...
بەشی یەکەمی وتەکانی ناوداران دەربارەی منداڵان لە مانگی (سێپتەمبەری/ ٢٠١٢) دا لە ماڵپەڕە کوردییەکاندا بڵاومان کردەوە .. ئەم وتانەی خوارەوەش (بەشی دووەم) ە، چەپکێکی ترە لە وتە جوانەکانی ناودارانی جیهان، کە دەربارەی منداڵان و .. دەربارەی پەروەردە وتوویانە .. هیوایەی کە سوود لە مەبەستەکانیان وەربگرن .(*)...
١ـ چیرۆکی ئاوێنە :لە وڵاتی هیندستاندا، لە سەردەمێکی کۆندا، پێاوێک لەگەڵ خێزانەکەیدا، لە کێڵگەیەکدا دەژیان .. هیچ کەسێکی ئەم خێزانە ئاوێنەیان نەبینی بوو .رۆژێک پیاوەکە لە کێڵگەکەیدا ئاوێنەیەکی خڕی بچکۆلەی گیرفان دەدۆزێتەوە .. کە سەیری ئاوێنەکەی کرد و .. وێنەکەی خۆی تێدا بینی .. وای زانێ ئەمە وێنەی باوکی...
قورخکردنی دەسەڵات و فەرمانڕەوایی و، دانانی کەسانی نابەڵەد و بێ توانا و نەشیاو، لە پۆست و پلە و پایەی باڵاو و شوێنی شیاوی دەسەڵات و حکوومەتدا، گەورەترین گەندەڵی و، پیسترین پەتا و، زەقترین زۆرداری و خۆسەپاندە لە دەسەڵاتدا، لەمانەش قێزەوەنتر، بەکارهێنانی هێز و زەبرە، بۆ درێژەدان بە مانەوە لە دەسەڵاتدا،...
ژنێکی چینی کە ناوی (شیاو) ە، لە ناوچەی (شنتشن) لە وڵاتی چین دەژێت، قژە درێژەکەی، کە درێژییەکەی دەگاتە (دوو مەتر) .. بە هەڕاجکردنێکی ئاشکرا لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت، بۆ فرۆشتن راگەیاند .. ئەم ژنە، پانگزە ساڵە قژی نەبڕیوە و درێژی دەکات، هۆی فرۆشتنی قژەکەشی، ئەوەیە، بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە هەڕاجکردنی قژەکەی...
رۆژی پێنج شەممە (٢٠ ی / نۆڤەمبەر / ٢٠١٤) یادی پەنجا و پێنجەمین ساڵڕۆژی راگەیاندنی مافەکانی منداڵانە .. ئەوەبوو لە رۆژی (٢٠ ی / نۆڤەمبەری / ١٩٥٩) دا، لە لایەن کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی منداڵان راگەیاندرا .. پێشتریش، کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی (١٩٥٤) دا، داوای...
(دایکی سۆلاڤ) ناوی تەواوی (سەبریە نوری قادر) ە، لە ساڵی (١٩٢٨) لە شاری سلێمانی لە دایک بووە، ئاستی خوێندنی قۆناغی، قوتابخانەی سەرەتایی تەواو کردووە، هەر لە منداڵییەوە هۆگری خوێندنەوەی شیعر و وێنەکێشان بووە .. هەر لە تەمەنی منداڵیدا چەند شیعرێکی سادەی بۆ جوانی بەهار و شاخەکانی گۆیژە و ئەزمەر نووسیوە...
ژیان و گوزەرانی گەلی کوردمان، لە رۆژئاوای کوردستاندا، لە سایەی داگیرکەری شۆڤێنی عەرەبی لە سوریادا، ئەمڕۆشی لەگەڵدابێت، لە ژیان و گوزەرانی کورد لە باکوور و لە رۆژهەڵاتی کوردستان زۆر خراپترە .. رژێمە یەک لە دوای یەکەکانی سوریا، لە ئاستی گەلی...