کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

رەزا شوان: عەبادی و بەعەربکردنی کەرکوک بە چری و پڕی

لە مەلیک فەیسەڵی یەکەمەوە تا دەگاتە دکتاتۆر حەیدەر عەبادی، هەموویان دژایەتی مافەکانی کوردیان کردووە، بەو پرانسیپە شۆڤێنییە رەگەزپەرستییە کاریان کردووە و دەکەن (توانەوەی ئەو نەتەوانەی لەگەڵیان دەژین لە بۆتەی نەتەوەی عەرەبدا) بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئامانجە گڵاوەشیان، بە هەموو شێوەیەک هەوڵی لە ناوبردنی ئەو...

رەزا شوان: پەیوەندییە ئەرێنییەکانی نێوان مامۆستا و قوتابی

مامۆستا و قوتابی دوو تەوەری سەرەکی و دوو کۆڵکەی بنەڕەتین لە کۆڵکەکانی کاری پەروەردەیی و فێرکردن.. سایکۆلۆژیای پەیوەندی نێوان قوتابی و مامۆستا، بۆتە هۆی بایەخ و گرنگی پێدانی بەشێکی زۆر لە پەروەردە ئاکادیمییە ناسراوەکان و پسپۆرانی دەروونناسی پەروەردەیی، پەیوەندیی ئەرێنی نێوان مامۆستا و قوتابی بە موگنـاتیزی...

رەزا شوان: شاعیر و چیرۆکنووسی منداڵان فەرەیدون عەلی ئەمین

مامۆستا فەرەیدون عەلی ئەمین لە (٢٩/٤/١٩٣٣) لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی، لە باشووری کوردستان، لە بنەماڵەیەکی ناسراوی شاری سلێمانی لە دایکبووە.خوێندنی سەرەتایی لە (قوتابخانەی مەڵکەندی) و ناوەندیشی لە (ئامادەیی سەڵاحەدین) تەواو کردووە. لە ساڵی (١٩٥٣) دا (خانەی مامۆستایان)ی لە بەغدا تەواوکردووە. بۆتە مامۆستای...

رەزا شوان: چیرۆکنووسی منداڵان یۆهانا شپیری

خاتوو (یۆهانا لویزە هۆیسەر) کە بە نازناوی ئەدەبی (یۆهانا شپیری) یەوە چیرۆکەکانی نووسیون و ناوبانگی دەرکردووە، کەڵە چیرۆکنووسێکی سویسری و جیهانی ناسراوە لە بواری نووسینی چیرۆک بۆ منداڵان، بە ناوبانگترین چیرۆکیشی "هـایدی" یە. یۆهانا شپیری لە (١٢ی/ یۆنیۆ /١٨٢٧) لە دێی (هێرتزل) سەر بە کانتۆنی (زیوریـخ)...

رەزا شوان: گرنگییەکانی چێژی ئەدەبی بۆ منداڵان

ئەدەب وێنەیەکی گەش و جوانی ژیانە، کە تێیدا نووسەر گوزارشت لە هیوا و لە هزر و لە بیرۆکەکانی دەکات. ئەدەب کار بۆ پێگەیاندنی کەسێتییەکی تەواو دەکات، پشتیوانیش لە بەها کۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەکان دەکات. ئەدەب چێژی دروست و ئاراستەی بەرەو جوانی پێکدەهێنێت، لە هەموو ئەو شتانەی پەیوەندییان بە ژیانی رۆژانە و کۆمەڵایەتی...

رەزا شوان: هاندانی منداڵان بۆ هاوبەستەبوون بۆ کوردستان لە هۆنراوەی شاعیران دا

لای هەموو کوردێکی کوردستان پەروەر و دڵسۆز و بە ئەمەک و شیرپاک، کوردستان پیرۆزترین و خۆشەویسترین و جوانترین و شیرینترین و دڵگیرترین شوێنە. هییچ سۆز و پەرۆش و خۆشەویستییەک، ناگەنە سۆز و پەرۆش و خۆشەویستیمان بۆ کوردستان.کوردستان نیشتمانی شیرینمانە، دایکی دڵسوزمانە، ناسنامەمانە، مێژوومانە، شکۆداری و شانازیمانە،...

رەزا شوان: ئەردۆگان تووشی (شێتی گەورەیی) بووە

 ئەگەر بە مێژووی دوور و نزیکی دەسەڵاتداران و فەرمانڕەوایانی وڵاتاندا بچینەوە، ئەومان بەرچاو دەکەوێت، کە چەندین شا و سەرکردە و دەسەڵاتدار و فەرمانڕەوا و پلەبەرزی سەربازی، تووشی لە خۆبایی و ڤایرۆسی شیتی گەورەیی بوون، کە خۆیان بە سێبەری خوا لەسەر زەویدا دەزانین. لەو خەیاڵ و ئەقڵییەت و وەهمە پووچەشدا...

رەزا شوان: پەروەردەکردنی منداڵانی داهێنەر

بێگومان شارستانییەتەکانی مرۆڤایەتی، هەموو ئەو شتە سەیر و سەمەرانەش، کە لە ئەمڕۆدا هەن و مرۆڤ لە بەریاندا حەساوەتەوە، هەموویان بەری زادەی بیر و هۆش و کۆشش و کۆڵنەدان و تاقیکردنەوە و کاری بەرجەستەکردنی داهێنەرانن.. ساڵ لە دوای ساڵیش لە سایەی بیرکردنەوە و کۆششی داهێنەراندا، شتی تازەتر و سەیر و سەمەرەتر...

رەزا شوان: گەورەترین تیرۆریست تۆێ ئەرۆگان

رۆژی شەممە (٧/٧/٢٠١٧) لەو کۆنگرە رۆژنامەییەی کە دیکتاتۆرە رەگەزپەرست و لەخۆباییەکی تورکیا، لە پەراوێزی کۆنگرەی لووتکەی وڵاتانی بیست لە هامبۆرگ لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.. لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسێکی کورد دا، دەربارەی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری گەلەکەمان، هاوسەرۆکی زیندانیکراوی پارتی دیموکراتی گەلان ـ...

رەزا شوان: سوودەکانی گۆرانی بۆ منداڵان

لەگەڵ بوونی کورد دا، گـۆرانی کوریش هەبووە، گـۆرانی بووە بە بەشێک لە ژیانی کورد، بووە بە هۆکارێک بۆ گوزارشتکردن لە هەست و سۆز و لە خۆشەویستی و لە لە خۆشییەکانی ناخی دەروونی.. ئێمەی کورد خاوەنی گەنجینەیەکی زۆر دەوڵەمەندین لە گۆرانی فۆلکلۆری هەمەبابەتی رەسەن، کە مۆرك و تایبەتمەندی و رەنگ و بۆی کوردەوارییان...

رەزا شوان: چـیرۆکی مامۆســتا و قوتــابی

لە یەکەمین رۆژی دەستپێکردنی ساڵی تازەی خوێندندا، خاتوو(تۆمسـۆن) لە پۆلی پێنجەمی بنەڕەتیدا، لە بەردەم قوتابییەکاندا وەستا، بۆ خۆشی چەند رستەیەکی ناسک و شیرینی بە گوێی قوتابییەکانی دا، ئینجا پێی وتن:" من هەمووتـانم خۆشـدەوێت" بەڵام لە دڵی خۆیدا، تەنها قوتابییەکی لێدەرکردن، کە ناوی (تیـدی ستۆدارد) بوو،...

رەزا شوان: گرنگییەکانی چالاکییەکانی قوتابخانە بۆ منداڵان

لە ئەمـڕۆدا قوتابخـانەی بنەڕەتی، شوێنێک نییە تەنها بۆ فێرکردن و بۆ فێربوون و بۆ وەرگرتنی زانستی و جۆرەکانی زانیاری، بەڵکو شوێنی پێگەیاندنی نـەوە لە دوای نەوەیە.. کاری قوتابخانە پەروەردەکردن و فێرکردن و ئامادەکردنی منداڵانە لە هەموو قۆناغەکانی تەمەن و خوێندندا، بە زانیاری گشتی هەمەچەشنە و بە پێویستییەکانی...

رەزا شوان: خەیاڵی زانستی لە ئەدەبی منداڵان دا

لەگەڵ بوونی مرۆڤ لەسەر زەویدا خەیاڵ هاودەمی مرۆڤ بووە.. خەیاڵ توانای زەینییە لە پێکهێنای وێنەی داهێنراوی جیاواز، دەربارەی بابەتێکی دیاریکراو، کە پەیوەندی بە رابردوو یا ئەمڕۆ یا بە داهاتووەوە هەیە، کە پێشتر مـرۆڤ بەو بابەتەدا تێنەپەڕیوە، ئەو کەسە لە شارەزایی و لە هـزر و پێشبینی و تێگەیشتنی خۆیەوە هەڵیهێنجاندووە...

رەزا شوان: گرنگی کتێبخانەی ماڵەوە لە رۆشنبیری منداڵان

خوێندنەوە زۆر گرنگ و پێویستە، لەم سەردەمەدا بووە بە یەکێک لە پێویستییەکانی مرۆڤ.. کە لە دوای هەڵمژینی هەوای پاک و خواردن و خواردنەوە و نووستن و یاری کردن، ریزبەندی دێتە سەر خوێندنەوە.. وەکو چۆن لەشمان پێویستی بە خۆاراکی هەمەجۆرە هەیە بۆ ئەوەی بڕسکێ و گەشەبکات، خوێندنەوەش خۆراکی مێشکمانە. لە رێگای خوێندنەوەوە...

رەزا شوان: کەرکوک کوردستانییە و.. قەڵایەکی هەمیشەی کوردایەتییە

حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی عێراق، بە حکوومەتەکەی ئێستای عێراقیشەوە،بە پێی پلان و پیلانێکی نەخشەداڕێژراو، بە شێوەیەکی دڕندانە و نامەردانە، هەوڵی بە عەرەبکردنی پارێزگای کەرکوکیان دا و، دەیدەن.. بە مەبەستی گۆڕینی دیموگرافیای نەتەوەیی لە کەرکوکدا، کە لە بەرژەوەندی نەتەوەی عەرەبدا بێت.. گەر بە تۆمارەکانی...