لە رۆژی دوو شەممەی ئەم هەفتەیەدا ( ١ی/ ئوکتوبەر/٢٠١٨) لە سایتی(کوردستان پۆست) دا، کەسێک بە نـاوی (هـاوبیر ئەکرەم ئەبوبەکر) دەقـی نووسینێکی منی بە ناوی خۆیەوە بڵاوکردۆتەوە و بێشەرمانەش وێنەکەی خۆشی لەگەڵدا داناوە، تەنیا ناونیشانی بابەتەکەمی گۆڕیوە، کە من لەژێر ناوی (لە ئافـرەتە ناودارەکـانی کورد ـ قەدەمخـێر)...
لـە دێـیەکی قەشـەنگی کـوردسـتانـدا، لـە و٥رزی بەهـاردا، لـە نـزیک کـانی و چـەمێک، لەسەر لقێکی دارگـوێزێکی بـەرز، دوو چۆلەکەی جـوانی نێر و مێ یەکتریـان نـاسی.. بـوون بـە دوو هــاوڕێ و بـە دوو خـۆشـەویستی دڵسـۆز.. دوایـیش هــاوسەرگـیرییان کـرد. بە ئامـادەبـوونی هــاوڕێکانی هـەردووکـیان، زەمـاوەنـدێکی خـۆشی...
کەسایەتییەکان بە پێی دەرکەوتنیان لەسەر شانۆ: ١ـ مەرگ٢ـ ئیزرائیل٣ـ نەخۆشی٤ـ برسێتی٥ـ نەخوێندەواری٦ـ گەندەڵی٧ـ دووبەرەکی٨ـ داعـش٩ـ نیشمان فرۆش١٠ـ چوار پێشمەرگە کە دوانیان کچن.١١ـ کۆمەڵەڵێک منداڵی کوڕ و کچ بە جلی کوردییەوە.(شوێن تەختەی شانۆ.. لە ناوەڕاستی سەر شانۆکەدا، لە لای دواوە.. کورسییەکی شاهانەی...
سۆرۆلۆژیا یا (وێنەی ئەدەبی) لقێکی گرنگە لە لقەکانی ئەدەبی بەراورد. کە لە هـزر و ئاراستەکانی کەسێک، گەلێک، یا نەتەوەیەکەوە بەرجەستە دەبێت. وێنەی کۆمەڵگایەک یا وڵاتێک یا گەلێک نمایش دەکات.. لێکۆڵینەوەکانی سۆرۆلـۆژی ئەوەمان بۆ دەدەخـات کە تـا چ رادەیـەک نەتەوەکـان یەکـتری قـبوڵ دەکەن، نەتـەوەیەک چـۆن...
زیـلان و دیـلان خوشک و بـران.. زیـلان یانزە ساڵانە، دیـلان دە ساڵانە، لە دێیەکی جـوان و قەشەنگی باکـووری کوردسـتاندا دەژین.رۆژێکی بەهاری رابردوو، لە کاتی خۆرئـاوابووندا، پۆلێک قورینگ لە دوو ریـزی رێـک و جـوانـدا، بە ئاسـامنی دێیەکەیـاندا دەفـڕین و دەیـان قـیژاند.. قـورینگێکیان وەکـو رابـەر لـە پێشیانـەوە...
وەرگێڕانی: رەزا شوان..بێگومان عێراقی نییە.. هـەژارترین سەرۆکی پێشوو لە جیهاندا، رەتیدەکـاتەوە کە مووچـەی خانەنشینی وەربگرێت. سەرۆکی پێشووی ئۆرگـوای (خـۆسیە مـوخیکا) کە ناوی " هـەژارتـرین سـەرۆکی جیـهان" یان لێنا.. بە هۆی شێوازی ژیانی و دەست نەبەڵاوێ لە خەرجکردنی سامانی وڵاتەکەی. لە دانیشتنی ئەنجوومەنی...
لە رۆژێـکی بەهـاردا، کـوللـەیەکی گـەورە بە هـەنگـێک گەیـشت، ویستی لەڕێـدەریبکات.کوللـە: ئەی هەنگی نەسرەوت، دەتبـینم لە بەیانیـیەوە تا ئێوارە، خەریکی کارکـردنی. هـەنگ: ئەمە کـەی کێـشەی تۆیـە؟ ئـەی کـارنەکەم چـی بکەم؟ کوللـە: بۆخـۆت یـاری بکە.. پشـووبدە.. پاڵیلـێدەرەوە. هـەنگ: ئەی نـازانیت...
لەگەڵ بوونی مرۆڤدا، ئاژەڵ و پەلەوەریش هەبوونە. لەگەڵ سەرهەڵدانی شارستانیشدا، ئاژەڵ و پەلەوەر پێگە و گرنگییەکی تایبەتییان لە ژیانی مرۆڤدا هەبووە. گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر و بەرووبووم و سوودەکانیان، سەرچاوەیەکی سەرکی خـۆراک و بـژێوی مرۆڤ بوونە. تا ئەمڕۆش مرۆڤ قەرزاری سوودەکانی ئاژەڵ و پەلەوەرن. لەوانەش مـەڕ...
یۆگـا وەرزشێکی جەستەیی و دەروونییە، مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ شەش هەزار ساڵ پێش ئێستا، بە تایبەتیش لە وڵاتی هیندستان، وەکو رێوڕەسمێکی ئایینی باو و بڵاوبوو.وشەی (یۆگـا) لە (زمانی سەنسکریتی) یەوە وەرگیراوە، کە زمانی کۆنی هیـند بوو. لە ئەمڕۆشدا وەرزشی یۆگـا رۆژ لە دوای رۆژ لە جیهاندا تەشنە دەکات، هەوسداران...
ساڵی پار کە لە پۆلی پێنجەمی قوتابخابەی بنەڕەتیدا بووم، لە زمانی کوردی، لە وانەی داڕشـتـندا، کە مامۆستاکەمان بابەتـێکی داڕشـتنی دەداینێ و داوای لێدەکردین کە بۆ هەفتەی داهـاتوو، لایەنی کەمەوە شەش دێـڕ، لەسەر بابەتە داواکـراوەکەی بنووسین. هـۆڵم لێدەهات، تا شەش دێـڕ رستەی کـاڵ و کـرچم دەنـووسی، بە هیلاک...
زمـان گرنگترین کەرەستەی دەربـڕین و گۆزارشتکردن و گەیاندن و تێگەیشتنە. چ بە شێوەی ئاخـاوتنی سەرزارەکی بێت یا بە نووسـین بێت.. زمـان کۆڵەکەیەکی گـرنگە لە کۆڵەکەکـانی هەر نەتەوەیەک، بەڵکو ناسـنامەی نەتەوەییە.. زمـان کەرستەیەکە بۆ دروستکردنی پـردی پەیوەنـدی و لەیەکگەیشتن لە نێوان نەتەوەکـاندا.. زمانی دروست...
پاڵەوان و کەسایەتییەکان (کارەکتەرەکان) رەگەزێکی گرنگە لە رەگەزەکانی نووسینی هونەری چیرۆک، تەوەرێکی سەرەکیشە لە چیرۆکی منـداڵان. کەسایەتی سەرەکی لە چیرۆکدا، کە پاڵەوانی چیرۆکەکەیە، رۆڵێکی گرنگی هەیە لە رووداوەکانی چیرۆکەکەدا. چەند کەسایەتییەکی لاوەکیش، یارمەتی پاڵەوانەکە دەدەن لە رووداوەکانی چیرۆکەکەدا،...
(جۆرج برنادشۆ) دەڵێ:" ئەو کارەساتەی کە جیهانی تێدا دەژی، لەوەدایە کە دەسەڵات لە دەستی کەسانێکی بێـتوانان"نەخۆشی دەسەڵات و خۆسپاندن، کوشندەترین نەخۆشی ئەم سەردەمەیە، نەخۆشییەکی دەروونی مەترسیدارە، کە تا ئەمڕۆش دەرمانی چارەسەرکردنی بۆ نەدۆزراوەتـەوە. شێتی پۆست و دەسەڵات و گەورەیی، کە شەیدای خۆسەپاندن...
تەمەنم پێـنج ساڵان بوو، ماڵمان لە دێی (تۆمـار) لە ناوچـەی شـوانی سەر بە پارێزگـای کەرکـوک بوو. باوکم جوتیار بوو، خەریکی کشتوکاڵ بوو. جووتێک هێستر و جووتێک گوێدرێژمـان هەبوو، چوار مانـگا و نزیکەی پانگزە سەر مـەڕ و بـزن و کۆمەڵێکیش عەلەشیش و مریشک و کەڵەشـێرمان هـەبوو.. دایـکم بە رۆژ سەرقـاڵی بەخێوکـردنی...
کە زانیم سەرەک وەزیرانی عێراقی شیعستان دەیەوێت بچێت بۆ سولێمانی و بۆ هەولێر لەو باوەڕەدا بووم، کە خەڵکی ئەم دوو شارەی باشووری کوردستان، لە دژی سەردانی عەبادی رەگەزپەرست و شیعەپەرست، لە دژی داگیرکەرێکی خوێنڕێژ، کە دەستەکانی بە خوێنی دەیان کورد سوورن، گەورەترین خۆپێشاندانی ناڕەزایی سازدەکەن وبە دەیان لافیتەش...