کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

رەزا شوان: خوێنـدنەوە نەبـووە بە کولـتووری تاکی کورد

خوێنـدنەوە ئارەزوو نییە، بەڵکو یەکـێکە لە پێویستییە سەرەکـییەکانی رۆژانەمـان. لە دوای هەڵمـژینی هـەوای پاک و خواردن و خواردنەوە و پۆشـاک و جـێی حەسـانەوە و نووستن و یاریکردن، ریـزبەنـدی دێتە سەر خوێنـدنەوە. خوێندنەوە خۆراکی مێـشک و رۆحـمانە. پێـویستییەکی گـرنـگە بۆ زاخـاودان و گەشـەکـردنی هـۆش و هـزر و بـیر و زەینمان. خوێندنەوە کـلـیلی دەروازەی وەرگرتنی زانست و زانیاری و هەموو بەرنـامە ئاکادیمییەکانی ترە. هـۆکارێکی سەرەکی و گرنگە بۆ فـێربوون و خۆڕۆشنبیریکردن و بەرزکـردنـەوەی ئـاستی زانستی گـشـتی...

رەزا شوان: چیرۆکنووسی منـداڵان ئەنگـێل کرالـیچـیڤ

لەو باوەڕەدام، بەشێک لە خوێنـەران، بە تایبەتیـش خوێنـەرانی و نووسـەرانی بـواری وێـژەی منـداڵان، نووسـەری بەناوبانگی بولـگاری (ئەنگـێل کرالـیچـیڤ) دەنـاسن و بە کورتە چـیرۆکە خۆشـەکانی بـۆ منـداڵان ئاشـنا بـوونە. ئەمە کـورتە باسـێکە دەربـارەی کرالـیچـیڤ. کە ماوەیەکی زۆرە لە خەیاڵـمدا بـوو، هـێواداری ئەوە...

رەزا شوان: چیـرۆکی ریالـیزمی لە وێـژەی منـداڵان

وێـژەی ریالیزمی رەوتـێکی وێـژەییە. گوزارشت لە راستییەکان دەکات، وێنای ئەزموون و رووداوەکانی ژیـانی رۆژانـەی مـرۆڤـەکان دەکـات. وەک ئەوەی کە لە ژیـانی راستیـدا هـەن. وێـژەی ریالـیزمی بەشـێکە لە بـزووتنەوەی هـونـەری ریـالـیزمی، کە لە سـەدەی نـۆزدەیـەم لە فەرەنسادا سەری هـەڵـدا، دوایش لە هەمـوو جـهـانـدا...

رەزا شوان: کەسی نەشـیاوە لە شـوێنی شـیاودا

لەوتـەی دەوڵەتێک بە ناوی عـێراق لە (١٩٢١) دا، لە لایـەن بەریتانیـاوە دروستکـراو باشـوری کوردستانیـش بە زۆر خـرایە سەر ئـەم عـێراقـە. تا ئەمـڕۆش لەسەر بنەمـای (کەسی نەشـیاو لە شوێنی شـیاودا) عـێراق بەڕێـوەدەبـرێت. ئەگـەر کەسی شـیاویش لە شـوێنی شیاودا هـەبـووبـن یا هـەبـن زۆر دەگەمـەنـن. هـیچ سـوودێکـیشیان...

رەزا شوان: (بـوکـە سـورە)ی سەردار قـادر

وێـژەی منـداڵان، بەشـێکی گـرنگە لە رۆشـنبـیریی منـداڵان. وێـژەی منـداڵان زانستی و هـونـەرە. گـرنـگی و کاریـگەرییـەکی زۆری لە دروستکـردنی کەسـایەتی دروسـت و لە رەوتی ژیانی ئەمڕۆ و داهاتووی منـداڵانـدا هەیە. گەشە بە دەروون و جەستەی منداڵان دەکات و زاخاوی خەیاڵ و بیر و هـۆشیان دەدات، رۆڵێکی گرینگیشی لە...

رەزا شوان: بە دەنگەکانی کورد هەڵـبژاردنەکانی داهـاتووی تورکیا یەکلایی دەکرێتەوە

بڕیـار وایە لە رۆژی یەکـشەممەی (١٤/ مای/٢٠٢٣) هەلـبژاردن بۆ پەرلەمـان و بـۆ سەرۆک کۆماری تورکیا بکرێت. پارتی دەسـەڵاتداری تورکیا (پارتی داد و گەشەپێـدان) ئەردۆگانیان کاندیدکردووە. هاوپەیەمانی ئۆپۆزسیۆن، کە بە ناوی (هاوپەیمانی نەتەوە) وەیە. لە شەش پـارتی ئایـدۆلـۆژیـای جیـاواز پێکهـاتـووە لە: نەتەوەییـەکان،...

رەزا شوان: رەگەزپەرستیی تورک گەیشتە ناو یاریگای یارییەکانەوە

لە هـیچ دەوڵـەتێکی جیهـانـدا، سیاسەت و رق و رەگەزپەرستی، نابرێتە نـاو یاریـگای یارییەوە، هەمـوو یاریـزانـان بە رۆحـێکی و وەرزشی و لێـبردوون و قـبووڵکـردنەوە، دەستی یەکـتری دەگـوشـن و یـاری دەکـەن و ئەنجـامـەکـەشی قـبووڵ دەکـەن. بەڵام وا دیارە کە تورکیای رەگەزپەرست، لەم نەریتە رەوشتییە جوانە، بەدەرن و...

رەزا شوان: گرنگـییەکـانی چـیرۆکی فـۆلکـلۆری لە ئەدەبی منـداڵانـدا

زاراوەی فـۆلکلۆر، وشەیەکی لێکدراوە لە (فـۆلک + لـۆر) ی ئینگلیزییەوە وەرگیراوە. یەکەمـیان مانـای (خەڵـک) یا (گـەل) دەگەیەنێـت. دووەمیشـیان مانـای (چـیرۆک، ژیـر، هـونەر، زانـسـت) دەگـەیـەنێـت. بەڵام هـەنـدێ لە تـوێـژێنـەران، رەسەنـایـەتی زاراوەی فـۆلکلۆر بۆ وشەی (فـۆلکـسشـین) ی ئەڵمانی دەگەڕێننەوە، کەو...

رەزا شوان: رەهەندی پەروەردەیی لە ئەدەبی منداڵاندا

لەبەر گرنگی ئەدەبی منداڵان لە ئەمڕۆ و لە داهاتوودا، ئەم سەردەمە بە (سەردەمی ئەدەبی منداڵان) دادەنرێت. ئەدەبی منداڵان بە هەموو ژانرەکانییەوە (چیرۆک، هۆنراوە، پەخشان، شانۆ، رۆمان، ئۆپەرێت) گرنگییەکی گەورەی لە ژیانی منداڵاندا هەیە. چونکە رۆڵێکی گرنگی لە دۆزینەوەی جیهانی دەرەوە و ناوەوەی منداڵان هەیە. بە...

رەزا شوان: پەیام ئیبراهـیم و رۆمانی نازیلـێی مانگ و شازادەی خـۆر

باسکـردن لە رۆمـان، باسکـردنـە لە جـۆرێـکی گـرنـگ و بـاو و بـڵاوی ئـەدەبی، کە شـوێـنـێکی بـەرزی لە ئـەدەبی نـوێـدا هـەیە. رۆمـان هـونـەرێـکی خەیـاڵی تـازەیـە لە هـونەرەکـانی ئـەدەب. کە لە رۆژئـاوادا سەری هـەڵـدا. رۆمـان لـە چـیـرۆک درێـژتـرە، یا لە زنجـیرە چـیرۆکـێک پـێکهـاتـووە. بە شـێوەی پەخـشـان دادەڕێـژرێـت...

رەزا شوان: خـوێنـدنەوەیـەک بۆ رۆمـانی کـچی دورگـە بچکـۆلـەکە

رۆمـان کە بە زمـانی ئینگـلـیزی (نـوڤـيل) ە، جـۆرێکە لە جـۆرەکانی ئەدەب، بە ئەدەبی منداڵانیشەوە. هونەرێکی ئەدەبی پەخشان درێژە، لە بنەڕەتدا پشت بە خەیاڵ دەبەستێت. رۆمـان چـنراوێـکە کـۆمـەڵـێک رەگـەزی ئـەدەبی پـێـکەوە چـنـیوە کـە پەیـوەنـدییـان بە یەکترییەوە هـەیە. بە کورتی پێناسەی رۆمـان: نووسراوێکی ئەدەبی...

رەزا شوان: رۆڵـی گـرنگی مامۆسـتایـان

مامۆسـتایـان خـاوەنی پیـرۆزتـین پەیـامـن، هـەر ئـەم پەیـامـەشـە، پیـرۆزی بە پـیشەی مامۆستایی بەخـشیوە. مامۆستایان چـرای هەمیشە داگیرساون، رێی تارێکی و نەزانین و دواکەوتـن بۆ کەسانی تر رووناک دەکەنـوە. دڵسوزی و ماندووبوونیان بێ سنوورن. هەمیـشەش دەبەخـشن بێ ئەوەی کە چاویـان لە وەرگرتن و لە پاداشت و خەڵات...

رەزا شوان: نهـێـنیـیەکانی زمـانی گـوڵ

زمـانی گـوڵ، کە بە (فـلـۆریـۆگـرافـی) ناسراوە، تا ئەمـڕۆش جـوانـتری و شـیرینترین زمـانی جـیهـانە، هەمـوو مـرۆڤـێک لـێی تێـدەگات و لە رێیـەوە سۆز و خۆشەویستی و هەستەکانیـان دەگـۆڕنەوە. زمـانی گـوڵ، زمـانی خـۆشـەویستی و رۆمانسی و ئەویـنە. خۆشەویستی و ئێش و ئازاری ناخی دڵی مـرۆڤ ئاشکرا دەکات. زمـانی رێـز...

رەزا شوان: خـۆزگـەی باپـیرەم هـێـنایـەدی

باوکـم تـا پـۆلی سێ و دایکـیـشـم تـا یـەکی نـاوەنـدیـیان خـوێـنـدبـوو. بـەڵام باپـیرەم و داپـیرەم نەخوێنـدەوار بوون. لە سەردەمی ئەواندا، لە گونـدەکەیاندا قـوتابخانە نەبـوو. لە پـۆلی پـێـنجی بنـەڕەتی بـووم. کە لە ماڵـەوە دادەنیـشـتم و ئەرەکەکانی قـوتـابخـانەم جـێبەجێ دەکرد. زۆر جار باپیرەم لە نزیکمەوە...

رەزا شوان: چۆنیەتی نووسینی چـیرۆک بۆ منـداڵان

چیرۆکی منداڵان، گرنگترین و کاریگەرترین لقە لە لقەکانی ئەدەبی منداڵان. گرنگترین سەرچـاوەی رۆشـنبـیریی منـداڵانە. گـرنگـترین هـۆکـاری فـێرکـردن و پەروەردەکـردنی منـداڵانە. چـیرۆک دەرگاکانی ژیان لەسەر منداڵان دەکاتەوە. منداڵان لە رێی چیرۆکەوە، فـێری کـۆمـەڵێک بەهـای جـوان و بەرز دەبـن. لە کـتێبی (رۆشـنبیریی...