جـەژنی نـەورۆز و سـاڵی نـوێی کوردی ٢٧٢١ پـیرۆزبێت
Thursday, 18/03/2021, 1:10
بە بۆنـەی هـاتنی جـەژنی نـەورۆزی پیـرۆز و ساڵی نـوێی کوردی (٢٧٢١)
جوانترین پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایەکی کوردستان پەروەر دەکەین لە کوردسـتان بن یا لە هـەر شـوێنـێکی هـەنـدەرابن.. نـەورۆز پیـرۆزتـرین و دێـرنیـترین شاجـەژنی نەتـەوەیی کـوردە. کـۆنترین جەژنی مـرۆڤـیشە لەسەر زەویدا. نەورۆز سیمبولی برایەتی و تەبایی و یەکگرتن و ئاشتی و لێبووردن و ئاشتبوونەوە و گەردن ئازادییە. جەژنی بەهار و گوڵ و گوڵزار و ژیانەوەی سـرورشت و خـۆشی و هـاتە. جـەژنی نـەورۆز هـانـدەرمانە بۆ سووربـوون و نەسـرەوتـن و درێـژەدان بە خـەبـات و تێکـۆشـان لە پێـناوی ئـازادیی کـورد و رزگـارکـردنی کوردســتان لە داگیرکەرانی دڕنـدە و رەگـەزپەرست. کـردنەوەی ئاگری نەورۆز پەیامێکە بۆ داگیرکەرانی کوردسـتان کە خەیـاڵیان خاوە بتوانن گڕ و کڵپەی کوردایەتی و کوردستان پەروەری لە دڵ و هۆشی کورد دابمرکێنن یا بتـوانن ناسـنامەی نەتـەوەیی کورد بسـڕنەوە.
هـیوادارین نەورۆزی ئەمساڵمان، نـەورۆزی یەکڕیزی و یەکدەنگی کورد بێت. نەورۆزی شکستهێنانی هەموو پیلان و نیازە گڵاو و قێزەوەنەکانی داگیرکەران و نەیارانی کورد و کوردستان بێت. نـەورۆزی زاڵـبوون بێت بەسەر کۆرۆنا و سـتەم و زۆرداری و هـەژاری و نەهـامەتییەکانی گەلی خـۆڕاگـری کوردمـان.
پیرۆزبایی تایبەتی جەژنی نەورۆز. بۆ سەرجەم خانەوادەی شەهیدانی کورد و کوردسـتان. خانەوادەکـانی ئەنـفالکـراوان و کیـمیاباران و خوشـک و برایـانی ئێـزیدیمان کە بێسەر و شوێنکراوی دەستی داعشی تیرۆریستن. بۆ خوشک و برایـانی خۆڕاگری کوردمان لە شاری عـەفـرین و کەرکووک و هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی تری کوردستان. پیـرۆزبـایی تایبەتیمان بۆ هەمـوو خـوشک و بـرایانی پێشـمەرگە و گەریـلا و شەڕڤـانانی پاڵـەوان و کۆڵنـەدەر و خۆڕاگر و بەجـەرگەکـانمان. کە گـەورەتـرین داسـتانی سەرکـەوتنیـان بە سـەر داعـش و داگیرکەرانی کوردستاندا تۆمارکردن و بوونەتە هـێمای قارەمانێتی لە جیهـان. دڵنیابن سەرکەوتن بۆ گەلی کوردمانە، ملکەچیش بۆ داگیرکەرانی کوردستانە
دووبـارە نـەورۆز و ساڵی نـوێی کوردی لە هەموو کوردستانییەک پیرۆزبێت.
هەمـوو رۆژێکتـان هـەر نـەورۆز و جـەژن و خۆشی شادی و کامەرانی بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست