کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


رۆژنامەگەریی لە باشووری کوردستان

Saturday, 06/02/2021, 16:49


ن: سەردەم سەلۆ. و: رەزا شـوان

رۆژنامەگەریی لە باشووری کوردستان.. یا میدیای دەسەڵاتـە یا کاری رۆژنامەیی نییە.


لـەم سەردەمـەدا، میـدیـا بـووە بـە دەسـەڵاتی یەکـەم و خـاوەنی رۆڵـێکی سەرەکـییە لە هەڵماڵینی راستییەکاندا. بەڵام دەسەڵاتدارانی حوکمڕان هەمیشە ئامانجی سەرەکی میدیا چەواشـە دەکەن. دەیخـەنە خـزمەتی بەرژەوەنـدییە کەسایەتییەکـانی خۆیـانەوە.
میدیـای کوردیـش تـووشی ئـەم رۆڵـە نـەرێنییەی دەسەڵات بـووە. باشووری کوردستان باشـترین نموونـەی ئەم راستیـیەیە. دەسەڵاتی سەرمایەداری، میدیـای تایبەتی بە خۆی دروست دەکات. بە مەبەستی پەردەپۆشکردنی گەندەڵییەکانی و فایلەکانی لەبەردەم رای گـشتیدا، بۆ پاراستـنی دەسەڵاتـەکـانی. گەلیـش بەو ئاقـارەدا ئاراسـتە دەکـات کـە خـۆی دەیـەوێ. نەک بۆ ئـەو دۆخـەی سیاسییەی لە ئەنجـامی گەنـدەڵـیی دەسەڵاتیـدا. پێـوەی دەناڵێنن. دەبینین دەسەڵاتدارانی هەر دەوڵەتێک میدیای تایبەت بە خۆیان دادەمەزرێنن. بودجـەیەکی زەبەلاحیشی بۆ تەرخان دەکەن، بەڵام نـەک لە پێـناوی جێبەجێکـردنی ئەو پێـوەرانەی کـە پێویستە لە میـدیادا هـەبن. بەڵکـو لەسـەر بنەمـای بەرژەوەنـدییەکـانی دەسەڵات بە ئامانجی هەڵکێشان و پڕوپاگەندە بۆی. بۆ پەردەپۆشکردنی گەندەڵییەکانی و ریکـلامکـردن و درۆهـەڵبـەسـتن بـۆ سـیاسەتـەکـانی. بەپـێی ئـەم بنەمـایە هەمـوو دەسەڵاتـدارە حوکـمڕانەکـان، دەزگـای میـدیـایی تایبـەت بە خۆیـان هـەیە. شەو و رۆژ 
لە پێـناوی پاراستـنی ئەم دەسەڵاتـەیـانـدا کاردەکـەن. لە ئەنـجـامی سیاسەتەکـانی ئەم دەسەڵاتدارە حوکمڕانانەدا. رۆژانە دەزگاکانی ئەو میدیایانەی کە لەژێر چەتری میدیای ئـازاد و دیمـوکـراتیـدان، رووبـەڕووی فـشار و گـرتـن دەبنـەوە، بـواریـان نـادەن کـە بەدواداچوون بـۆ رووداوەکـان بکەن، بە شـێوەیـەکی گشتیش بـگەن بە زانیارییەکان. رێگاشـیان پێـنادەن کە لێکـۆڵیینەوەکـانیان دەربـارەی گەنـدەڵییەکـانیان بڵاوبکـەنەوە. 
کە دێینە سەر باسکردنی رۆڵی میدیـای ئـازاد و د دیموکراتی لە باشووری کوردستان، پێویستە باس لە دەسەڵات و پارتی حوکمڕان لەوێدا بکەین، لە چوارچێوەی ئەوەی کە پێشتر ناومان برد. لەوێدا دەسەڵاتێکی حوکمڕان هەیە، کە دەسەڵاتێکی قورخکردووی حیزبییە. تەنگ بە میدیـای ئازاد هەڵدەچنن. میدیا و راگەیاندنەکان کە لە هەریمدا هەن راستەوخۆ بە حیزبەکانەوە بەستراون. بە تایبەتیش بە هەردوو حیزبی دەسەڵاتدارەوە، پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان. ئەوانەیان بە پارە کڕیون و دەمیان چەورکردوون کە لەم بـوارەدا بە پارە کاردەکەن. بۆیە هەر لایەنێکی میدیایی، گەر بیەوێـت لە باشووری کوردسـتاندا کاربکات، پێویستە بەپێی سیاسـەتی پـارتێکی دیاریکراو کاربکات، لـەم دۆخەشدا پێویستە ئەو لایـەنە میدیاییە، بەپـێی یاساکانی لە سـنوورێکی دیاریکـراودا کاربکات. گـەر ئەو میدیـاکارە ویسـتی لێکـۆڵیـنەوەیـەک یا راپۆرتێک ئامادە بکات، رووبەڕووی ئەو پرسیارەی خەڵکی دەبێتەوە:"سەر بە کـام لایەنە؟" ئەمەش جەختکردنەوەیە لەسەر ئەو راستییەی کە لە باشووری کوردستاندا، میدیای ئازاد نین، ئەو میدیایانەی کە هەن پەیوەندییان بە حیزبە دەسەڵاتـدارەکانەوە هـەیە و میدیای حیزبین. لەبەر ئەم هـۆیە ناتوانین بڵێین لە هەرێمدا، هـوی میدیـا و راگەیانـدنی ئـازاد هـەن. یا لەژێـر چەتـری میدیـای ئـازادا کاردەکەن. 
بۆیـە میدیاکـان لە باشووری کوردستانـدا، لە چوارچـێوەی بەرژەوەنـدییەکانی حـیزبە دەسەلاتـدارەکانـدا کاردەکـەن. ناتـوانن ئـەم ســنـوورە بـۆ دیـاریکـراوەیـان ببـەزینـن.
تا میدیاکانی کوردستان ستایشی دەسەڵات یا پارتێکی دیاریکـراو بکەن و تەشـیان بۆ بـڕێـسن، ئـەم میدیایـانە بەلای دەسەڵاتـدارن و پارتی فەرمانـڕەواوە، میدیـای ئازادن. ئەمەیە چەمکی میدیـای ئـازاد لە باشووری کوردستانـدا. جگە لەم ملکەچـییە میدیا و راگەیاندنەکان ناتوانن کارێکی تر بکەن، کە بە دڵی دەسەڵاتداران و پارتەکانیان نەبن.

ئەگـینا رێگایـەکەی پـڕ لەمەتـرسی دێتـە پێـشـیان. 

لە باشـووری کوردستانـدا، میدیـای ئـازاد، رووبـەڕووی هەمـوو تەنگـپێهەڵچـنیـنێک بوونەتەوە، وەکو تونـدوتیژی و گرتن و رێگرتن لێیان لە رووماڵکردنی رووداوەکان، لەوانەشـە هەنـدێ جـار ئەشکەنجەیـان بدەن و بشیان کـوژن. چەنـدین نموونە هـەن، دەربارەی ئەو رۆژنامەنووسانەی کوشتیانیان لە ئەنجامی ئەوەی کە پەردەیان لەسەر هەنـدێ لە فـایلەکـانی پەیـوەنـدی بە گەنـدەڵی و بە دزی لە دەسـەلاتـدا لادان. تا ئێستا دەسەڵاتـداران و دەسەڵاتی دادگایی و یاسایی، هـیچ بە دواداچـوون و لێکۆڵینەوەیەکی دادپەروەرانەیان، لە چۆنییەتی شەهیدکردنی ئەو رۆژنامەنووسانە نەکردوون. بەڵکو لە ماوەیـەکی زۆر کورتـدا کۆتاییان بە لێکۆڵیینەوەیەکی بێ لیکـۆڵینەوە هـێنا. چونکە لای هەموو خەڵکی روونە کە  بکوژەکانیان چ لایەنێکن. لەوانەش:" سـۆرانی مامە حەمە، زەردەشـت عـوسمان، کـاوە گەرمیانی، ویـدات حوسـین، عەبـدولستار تاهـیر شەریف"
تا ئێستاش چارەنووسی چەندین رۆژنامەنووس و میدیاکار لە زۆنگـی پارتی دیموکراتی کوردستان دیارنین. لە نێوانیادا رۆژنامەنووس (شیروان شیروانی) و (ئومێد بروشکی). لەپـاڵ ئەمەشـدا، ئەسـتەمە کە میدیـای ئـازاد رێی پێبـدرێت و بتـوانێت لە دانیشتنەکـانی پەرلەماندا ئامادەبێت. یا بتوانێـت لە بەڕێـوەبەرێتییە فەرمییەکـانـدا، بە دواداچـوون بۆ هەنـدێ گەندەڵی و رووداو و رۆتینییەکانی حکومەت بکات. ئەم میدیایـانە رووبەڕووی هەمـوو سـزایـەک نایـاسـایی دەبنـەوە، بەپـێی یاسـاکـانی رۆژنامـەگـەریی لـە باشووری کوردستاندا، بە بەنـدکردن و بـڕە پارەیەکی زۆر سزا دەدرێن، ناچاریشیان دەکەن کە بە نووسین بەڵـێنی ئەوە بـدەن، کە دووبـارە باسی گەنـدەڵی نەکـەن و نـاوی دەسەڵاتـداران نەهـێنن. ئەگـینا دەبن بە هەواڵی هـەبـوون، گۆڕون دەکـرێن. زۆر لە دەزگا میدیاییەکان بە زۆر و بە یەکجاری نووسینگاکانیان و هـۆیەکانی راگەیاندنەکانیان پێیان داخستوون. 
لە راپـۆرتێکی سەنتـەری میـترۆ بۆ بەرگـری لە مافەکـانی رۆژنامەنووسانی کوردستان، ئەم سەنتەرە جەختی لەسەر زیاتربـوونی دۆخی پێشێلکارییەکانی دژ بە رۆژنامەنووسان لە هەرێـمی کوردسـتان کـردۆتـەوە، کە لە مـاوەی ساڵی رابـردوودا (٢٠٢٠)، سەرجـەم (٣٨٥) پێشـێـلکاری و لێـدان و تونـدوتیـژی بەرانبەر رۆژنامەنـووسان کـراون. باسـیان لـەوەش کـردووه‌ كـه‌ (١٦٣) رۆژنـامەنـووس و پەیـامـنێران، قـەدەغـەی رووماڵکـردنی رووداوەکـانیان  لێکـردن. (٧٤) دۆخی گـرتنی رۆژنامەنـووسانیش بەبـێ بـڕیاری دادگـا بەنـدکران. (٤٠) دۆخی هـەڕەشە لە رۆژنـامەنـووسان کـراون. (٤٢) دۆخی دەستگـرتن بەسەر کامیرا و کەرەستەکانی رۆژنامەنووسان و وێنەگرانـدا گیران. بڕیـاڕی داخستنی (٤) دەزگـای رۆژنامـەگـەری درا. 
نەبوونی جێبەجێکـردنی یاسای پارێـزبەندی کە رۆژنامەنووسان بپارێـزێت. بووتە هۆی زیـاتر بـوونی پێشێلکارییەکـان لە دژی رۆژنامەنووسـان. سەرەڕای کێشەی ئابووری و پەتای کۆرۆنا و ناکۆکی و ململانێی و بەربرەکاـنی لە نێـوان حـیزبە دەسەڵاتـدارەکان و هـێزە سیاسیەکـان و بـاڵ باڵـێنەدا، کە رەنگـدانەوەیەکی نەرێنیـیان لە باردۆخ و کـاری رۆژنـامەییـدا هــەیە. بـاجی ئـەم هەمـوو کێشانەش گـەلە چەوساوەکەمـان دەیـداتـەوە. 
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، دکتۆر (رێـواز فایـق) لە کۆنفـراسی ساڵانەی سەنتەری میـترۆ بۆ خستنەڕووی، ئامارو رووداوە تونـدوتیژی و گـرتن و پێشێلکارییەکانی دژ بە رۆژنامەنـووسـانی کوردسـتان، لە کۆنگـرەیەکی رۆژنامەوانیـدا کە سەنتەری میـترۆ لە رۆژی ( ١٦/ یانـوار/ ٢٠٢١) لـە شـاری سلـێمانی بـۆ ئـازادی رۆژنـامـەیی سازیکـرد، رێـواز فایـق راگەیانـد و وتی:"حـیزبەکان میدیـای تایبـەتی خۆیان هـەیە، گـەل هەستی پێکردووە و ئەم شـتە دەزانێت، لایـەکی کەشەوە، ئەو میدیـایەش کە ناوی خـۆی نـاوە میدیـای ئـازاد، لە لایـەن حـیزبەکـانەوە پاڵپـشتـیان لێـدەکـەن، تا کـارە نایاساییـەکـان و بڵاوکردنەوەی گەندەڵییەکانیان بشارنەوە" وتیشی:"کە میدای حیزبی سێبەر و کڕدراو و زاڵـە، میدیـای ئازادیـش لە پاشەکشە دایە" رێـواز فایـق پێـیوایە:"زۆر لە میدیـاکان بە پـارەی دزراو و بـە پـارەی سیاسییەکـان دامـەزراون. هـەر لەبـەر ئەوەشـە کـە دۆخـی رۆژنامەنووسی لە پاشەکشە دایە" ئەوەشی وت:"لە رووی میدیاییەوە دەبێت، ئێـمە لە هەرێـمی کوردستان، هەمـوو ساڵێک بڵـێین خۆزگـەمان بە پـار" دکـتۆر رێـواز ئاماژەی بەوەش دا و وتی:"لە بەرامبەر ئەمـەدا میدیـای ئازاد هـەیە، ئەویش چاو و گوێی گەلە، بەڵام لە ئێستادا لە لاوازتـرین بارودۆخـدا دەژی.. دەتوانین بڵێین لاواز کراوە، بەرانبەر بەمەش ئەوانـەی لە لایەن حـیزبەکـانەوە پاڵپـشتیان لێـدەکەن بەهـێزبـوونە" راسـتە کە میدیـای ئـازاد چـاو و گـوێی گەلـن.. بەڵام ریواز خان باش ئەوەش دەزانێت، کە لەلایەن هـەردوو حـیزبی دەسەڵاتـدارەوە چـاو و گـوێی میدیـای ئازادیان گـرتوون، کە یەکێکیان یەکـیتی نیشتمانی کوردستانە، کە خـۆی ئەنـدامێکی باڵای سەرکـرداییەتی. ئەی بـۆ ئەم راستییانە لە دانیشتنەکان و لە کۆنفـرانسەکانی حـیزبەکەی و لە دانیشتنەکانی پەرلەماندا باس ناکات؟ گەر هـیچیشی پێنەکرێت و زۆرینەش لەگەڵیدا نەبن. دەبێتە هەڵـوێستێک بۆی. 
تا ئێستا ئەو میدیایانەی کە لە باشووری کوردستاندا کاردەکەن، هـیچـیان نەیانتوانیوە و ناتـوانن گە دەڵـییەکانی دەسەڵاتی هەرێـم ئاشکرابکەن. بە تایبەتیش فـایلەکانی دارایی و نەوت، سەرەڕای خەرجنەکـردنی مووچەی فەرمانبەران. هەچ میدیایەک گەربێتو تەنیا ئامەژەپێکردنێکیش باسیان لێبکەن، رووبەڕووی تەنگپـێهـەڵچـنينێکی زۆر دەبنـەوە یا پەیامنێر و راپـۆرتنێرەکەی بە توومەتێکی بۆ هەڵبەستراو بەنـد دەکرێت. کەسیش بۆی نییە کە دەربارەی چارەنووسی بپـرسـێت، کە چـییان لێکـردوون و لە کـوێیە؟ هەروەکو دۆخی چەندین رۆژنامەنووسی بەندـراو لە گـرتـووخـانەکـانی هـەرێـمدا. بـە تایبەتیـش لە ناوچەکـانی ژێـر دەسـەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستاندا. 
وەکو لە مـاوەی ئـەم دواییەشدا روویـدا، ئەو کـاتەی کە لە هەڵـەبجە و لە سلـێـمانی خۆپێشاندانی ناڕەزاییان کرد. سزادانێکی گەورەی دارایی بەسەر هەنـدێ لە میدیاکاندا سەپێنران، بۆ ماوەیەکیش کە لە دە رۆژ کەمتر نەبوو، نووسینگاکانیشیان پێـداخستن. 
لە مـاوەی سی سـاڵـدا، گەنـدەڵـییەکی زۆر لە باشـووری کوردستانـدا بڵاوبـۆتـەوە، لە لووتـکەی دەسەڵاتـەوە بۆ خـوارەوە شـۆڕبۆتـەوە. هەمووانش ئەم گەنـدەڵیـیانە بـەدی دەکەن. لە چەندین فایلی گەندەڵیدا، وەکو گەندەڵی لە خزمەتگوزاییەکان، بە تایبەتیش لە کەرتی کارەبا و ئاودا لە پاڵ دۆسییەی گەندەڵی نەوتـدا، کە بە تورکیا دەفـرۆشرێـت. ئەم ئەم رێکەوتنە نهـێنییەش تەنـیا لە نێـوان بنەمـاڵەی دەسەڵاتـدار و تورکیا دایە. تەنانەت پەرلەمـانی کوردستانیش بـۆی نییە کە باس لـەم رێکەوتنـە نەوتییەی نێـوان بنەمـاڵە و تـورکیا بکـات و لێی بکـۆڵـێـتەوە. هـیچ لـە میدیـاکـانی کوردستانیـش ناوێـرن بـاس لە نهێنییەکانی ئەم رێکەوتنە بکەن، یا باسی پارەی ئەو نەوتە بکەن کە چەند ساڵە پارتی فـرۆشتوونی و دەیفـرۆشێت. پارەکـەی چەنـدە و لە کـوێیە و چـیلـێکـراوە؟ 
لەبەر ئەم هۆیانە دەپرسین بۆچی دەسەڵات لە باشووری کوردستاندا، کاری رۆژنامەیی ئازادی قەدەغـە کردووە؟ وەڵامەکەی ئاسان و روونـە، چونکە میدیـای ئـازاد دەتوانێت، چەنـدین دۆسییەی پەیـوەست بە گەنـدەڵییەوە ئاشکرا بکات. کە لە لایـەن حکـومەتەوە، لەبـەردەم رای گـشتـیدا، کـراون و دەکـرێن. بـە تایبـەتیـش لـە لایـەن هـەردوو حـیزبی دەسـەڵاتـدارەوە. ئەمـەش ئـەوەیـە کـە دەسـەڵاتـدارانی هـەرێـم نایـانـەوێـت. چـونکە ئاشکـرابـوونی ئـەم گەنـدەڵی و دزییانەیـان، سەرەتـای کۆتـایی دەسـەڵاتی حـیزبیـیانە.
ئەمە گرنگترین هۆیە لە هـۆیەکانی رێگریکـردن و قەدەغـەکردنی کاری میدیـای ئازاد لە باشـووری کوردسـتان. 
بـۆ ئـەوەی زیـاتر راسـتگـۆ و راشکـاوبین لـەم فـایلـەدا، خوێنـەران دەخـەینە بـەردەم راستیـیەکی روون، پێویسـتە کەمـێک بـاس لە میـدیاکـانی تر بکـەین. کە لە هـەرێـمـدا کاردەکەن. بۆ نموونە میدیـاكان و راگەیانـدنەکانی تورکیا کە لە باشووری کوردستانـدا کاردەکـەن. ئەم میدیـایانەی تورکیا، بە دوو کەنـاڵی سەتـەلایـتی تەلـەفـزیـۆنی کوردیی بەکرێگیراویشەوە کە نۆکەری و پڕۆپاگەنـدە بۆ تورکیای داگیرکەری کوردستان دەکەن. بێگومان ئەم میدیـا و کەناڵانە باس لە گەنـدەڵییەکانی هەرێمی کوردستان ناکەن. بەڵکو دەیانـەوێت کەنـدەڵییەکانی پـارتی دیموکـراتی کوردستانی هـاوپەیمانیان بپـۆشن. چونکە دەسەڵاتـدارانی رژێـمی تورکیاش دووچـاری گەلێ گەنـدەڵی بوونـەتەوە. بە تایبەتش لە کێشەی نەوتدا. سەرەڕای چەندفایلێکی تر. بۆیە دەبینین میدیاکانی تورکیا، بە تایبەتیش ئەوانـەی سەر بە پـارتی داد و گەشەکـردنی دەسەڵاتـدارن. بە ئەوپـەڕی ئـازادییەوە لە باشووری کوردستان کاردەن، سێ بەشیشیان میتن و سیخوڕی لەسەر گەریلاکانی پارتی کریکارانی کوردستان دەکەن، بە رەزامەنـدی و چاوساغیی پارتی دیموکراتی کوردستان. دەتوانن لە هەر دەرگایەک بـدەن کە بیانـەوێت. هـیچ رێگـرییەک لە کارەکانیان ناکـرێن.
بە هوی ئەوەی کە تورکیا چەندین ناوچەی لە باشووری کوردستان داگیرکردووە، زیاتر لە پەنجـا مۆڵگەی سەربـازیی نـزیک دهـۆک و زاخـۆ هـەیە. تورکیای دەسـتی بەسەر کۆمپانییە نەوتییەکان و ئابووری هەرێمی کوردستاندا گـرتووە. سەرەڕای ئەوەی کە کە هەریمی کوردستان بە تەواوی پشتی بە هـاوردنی کەلوپەل و بەرهـەمە خۆراکییەکان و پيشەسازییەکانی تورکیا بەستووو. بۆیـە میدیـاکانی تورکیا لە باشـووری کوردستانـدا، رۆژانە ستاییـشی پەیـوەندییەکـانیان لەگەڵ دەسەڵاتی هـەریـم دەکـەن. 
لە کوردستانـدا، گەلێ میدیـای عـەرەبی و بیانی تـر هـەن کە کاری میدیـایی لە هەرێـمدا دەکەن. بەڵام بە راشکاوی و شەفافـیەت باس لە گەندەڵییەکانی حکومەتی هەرێم ناکەن. چونکە لەژێـڕ فـشاری یاسایەکی تـوندی میدیـای هەرێمدان. لەم دۆخەشدا میدیای ئازاد ناتوانێت کاربکات و راستییەکـان و گەنـدەڵییەکـان و پێشێلکارییەکانی میدیـا، لە کەنـاڵە تەلەفـزیۆنییەکـان و رۆژنامەکانـدا باس بکات. چـونکە زۆربەیـان کەنـاڵ و رۆژنـامەی حـیزبین و رێ بە باسکـردن و بـڵاوکـردنـەوەی را و بیـری ئـازاد نـادەن. چـونکە هـەر میـدیـایەک لـە باشووری کوردسـتانـدا کـاربکات. پێـویسـتە بەرژەوەنـدییەکـانی حـیزبە دەسەڵاتـدارەکـان لەبەرچـاوبگـرن. باسکـردن لە گەنـدەڵـییەکـانی دەسـەڵاتـداران هـێڵی سـوورە. پێویستیشە بە ملکەچی جێبەجێکـردنی مەرج و بەنـدەکانی یاساکانی میدیـای هەرێـمی کوردستان بێت. بە تایبـەتیش لە ناوچـەکـانی ژێـر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان. هەر میدیایەکی کوردی، هەر رۆژنامەنووس و پەیامنێر و راپۆرتنووسيک رووماڵی گەندەڵی و ستەم و سەرکوتییەکانی حکومەتی دەسەڵاتدار و حیزبەکان بکەن و رەخـنەیـان لـێبگـرن و نـاوی دزییەکـانیـان بهـێـنن و پێـیان بڵـێن پێـتان خـوار دانـاون. رووبەڕووی لێکۆڵینەوە و لێدان و ئەشکەنجەدان و گرتن و سزدان و کوشتن دەبنەوە. بە یەکجـاریش نووسینگاکانیان و هـۆیەکـانی راگەیانـدنـەکـانیان دادەخـەن. 
باشـووری کوردسـتان، لە سـایـەی دەسـەڵاتـێکی شکستخـواردوودا، بە دەست کـێـشەی داراییەوە دەناڵێنێ، لە پـاڵ کێشەی خەرجنەکـردنی مووچەی فەرمانبەراندا کە حکومەت ناتوانێت مووچەی فەرمانبەران بدات، بە بیانووی قەیـرانی داراییەوە.. کەچی ساڵانە بە  ملیونـان دۆلار لە میدیـاکـانی سـەر بە دەسـەڵاتیان و بۆ حیزبەکـانیـان و بۆ بانـگەشـە و پـڕوپـاگـەنـدەی هـەڵـبژاردنـەکـانیـان و کـڕیـنی دەنگـەکـانی دەنـگـدەران خـەرج دەکـەن. بۆیـە ئـەم پـرسـیارە خـۆی دێنـێتە پێـشەوە: ئەم حـیزبانە ئەم هەموو پـارە زەبەلاحەیـان لە کـوێ بـوو؟! خۆ شاخـەکـانیـش هـیچ میـراتیـیەکیان بـۆ بەجـێـنەهـێشـتوون! 

(*) ئەم بابەتە، لەلایەن نووسەر (سەردەم سەلـۆ) وە، بە زمانی عـەرەبی لە ژیـر نـاوی (الصحـافـة في باشـور کوردسـتان.. إمـا إعـلام السلطـة أو لاعـمل صحـفي ) کە لە رۆژی (٤/ یانـوار/ ٢٠٢١) دا، لە سـایـتی (انبـاء ـ وکالـة انباء هـاوار) دا بـڵاوی کـردۆتـەوە. بە دەستکارییـەکی زۆرەوە لە عـەرەبیـیەوە وەرمگـێڕاوە بـۆ سـەر زمـانی کـوردی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە