پیرۆزبایی/ کۆمەڵەی منداڵانی کورد / لە نەرویج بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتـان
Tuesday, 08/03/2016, 19:28
بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان، کە رێکەوتی (٨) ئاداری هەموو ساڵێکە جوانترین پیرۆزبایی لە سەرجەم ئافرەتانی کوردستان بە تایبەتی و، ئافرەتانی جیهان بە گشتی دەکەین .
ئافرەتانی کوردستان شایەنی ئەوپەڕی رێـز و ستایشن .. چونکە بە درێژایی مێژووی پڕ لە شکۆداری و سەروەریی گەلەکەمان .. شان بە شانی براکانیان لە هەموو بوارەکاندا رۆڵێکی بەرچاویان لە خەبات و تێکۆشاندا هەبووە .. لە ئەمڕۆشدا ئافرەتانی کوردستان بوونەتە پێشەنگ و نموونەی ئافرەتانی جیهان .. ئافرەتانی کوردستان پەڕلەمانـتارن، وەزیـرن، سیاسەتمەدارن، هـاوسەرن، دایکن، نووسەرن، چالاکـوانن، ئەفسەرن، مامۆستان، پزیشکن، شۆڕشگێڕن و پێشمەرگەن و چەکی سەربەرزی و ئابڕوومەندیان بە دەستەوەیە و، شان بە شانی برا پێشمەرگەکانیان، لە سەنگەرەکانی پێشەوەدان و، سنگیان کـردوون بە قەڵغانی بەرگـری و پاراسـتن، لە خاکی پـیرۆزی کوردسـتان .. بەڵکو کچـە پێشمەرگەکانی کوردستان بوونەتە نموونەی قارەمانێتی ژنان لە هەموو جیهاندا .. بوونەتە مایـەی ڕێـز و شانـازیش بۆ کورد و کوردسـتان .
ئەی خوشکانی دڵسۆز و تێکۆشەر و قارەمانمان، چەند ستایشتان بکەین هەر کەمە دووبارە .. هەزار جار پیـرۆزبێت لێتان رۆژی جیـهانی ئافرەتـان
رەزا شوان / سەرۆکی کۆمەڵەی منـداڵانی کورد / لە نەرویج
نەرویـج : (٧ی / ئاداری/ ٢٠١٦)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست