قوتابخانە نمونەیەكانى پەروەردەى هەولێر , تەنها بۆ منداڵە بەرپرسەكانە .......
Friday, 26/11/2010, 12:00
وەك دەڵێین خوێندن مافى هەموو هاوڵاتیەكە جا ئەم هاوڵاتیە منداڵە هەژار بێت یا منداڵە پاشاو منداڵە بازرگان بێت گرینگ نابێت بێ هیچ بیانوو هیچ مەبەستێك منداڵ لە خوێندنى باش بێبەش بكرێت , دەبێت دەوڵەت بێ جیاوازى لە نێوان ئەم و ئەو باشترین كەش وهەوا بۆ قوتابیان برەخسێنێت كە لەچەند روێكەوە بەهەرمەندن و حەز بە خوێندن دەكەن و لە قۆناغەكان پلەى باش بەدەست دەهێنن, دیارە قسە كردن لەسەر سەقەتى سیستەمى خوێندن لە كوردستان قسەو باسى زۆرى دەوێت بۆیە ئەوەى من دەمەوێت تیشكى بخەمە سەر تەنها ئەو ناعەدالەتیە زۆرەیە كە لە كوردستان لە هەموو بوارەكان رۆژ لە دواى رۆژ هەستى پێوەدەكرێت .
زۆرجار گوێ بیستى بەرپرسانى ئەم وڵاتە دەبین كاتێك ماڵە هەژارەكان دەلاوێننەوە بەڵام ئاخۆ بە پراكتیك ئەو بەرپرسانە لەگەل خەم و ناخۆشیەكانى خەڵكە هەژارەكانن كە لە هەموو شۆرشێك پێش هەموو چینێك دەبنە سوتەمەنى شۆرش ؟؟!
جارێك گوێ بیستى بەرپرسێكى ئەم هەرێمەى خۆمان بووم بەوپەرى متمانەوە باوەشى بۆ منداڵە هەژارەكان دەكردەوە بەتایبەتى ئەوانەى بەهەرەمەندن بەڵێنى ئەوەى پێدەدان لەسەر گیرفانى حكومەت لە باشترین قوتابخانە بخوێنن تا نەوەیەكى ساغەڵەم وباشیان لێ پەروەدە بێت , بەڵام ئاخۆ قسەى ئەو بەرپرسە بووە پراكتیك وكارى پێ كرا ؟؟ یا بتەكانى بەناو پسپۆرو بەرێوەبەرى پەروەدەكان ئیمتیازەكانیان بۆ خزمە نزیكەكانى خۆیان قورخ كرد دووبارە و سێبارە قوتابخانە نموونەیەكانیشان كردە موڵكى منداڵ و ژنە بەرپرسەكانى ئەم وڵاتە ؟
دوور لەم درووشم و قسانە ...ئەم ساڵ رێگاى كچم لە پۆلى شەش نمرەیەكى باشى بەدەست هێنا گەر هەڵە نەبم 96 و نیو بۆیە من ودایكى لە مانگى حەوتەوە پلانى ئەوەمان دادەرشت لە قوتابخانەیەكى نمونەى وەرگیرێت كەچى هەرچیمان دەكرد دەرگەكەمان لەسەر دادەخرا , بەرێوەبەرێك دەى گوت كچى زووم ئینە هەرچى پۆخڵەواتمان هەبێت بۆ باوكى دەگێرێتەوە , ئەوەى تر دەى گوت برۆ لاى مامۆستا......... ئەو بۆت دەكا سەرئەنجام رێگاى كچم لە قوتابخانەى نمونەى وەرنەگیراو هاورێكانى كەلە قوتابخانەو لە هەمان پۆلى ئەون بەڵام كچى ........و كچى ......... ن نمرەكەشیان زۆر زۆر لە ریگاى بەهرەمەند كەمتر بوو لە باشترین قوتابخانەى نمونەى دەخوێنن , لە هەمووش خۆشتر بەرێوەبرى پەروەدەى هەولێر كەدەم بینێ موجامەلەم دەكات دەڵێ من هاورێى باوكتم نازانێ من عەلامەى ئیستفهامم لەسەر زۆربەى هاورێكانى باوكم داناوە!
هاهاهاهابەراستى جوانە لەم وڵاتە دڵنیام دوو ساڵى تر هاواش بە واستە دەبێت لەهەمووش گرینگ تر ئەو بەرێوەبەرە پێشنارى بۆ كردم كچێكى یازدە ساڵان لە هەولێر واتا كچەكەى خۆم ببەم بۆ قوتابخانەیەكى شقڵاوە بخوێنێت وادەزانێ منیش وەك كابرا دیوخانانەم هەیەو دووسێ مۆنیكا لەبەردەرگاكەم هەر بۆ جوانى وەستاوون یان وەك بڵێى لە هەولێر قوتابخانە نەبێت بۆ خوێندن , جا خوا كردى لەوێش كچەكەم قبوڵ نەكرا چونكە كچى كورە شەهیدێكى ئەم وڵاتە بوو بێجگە لەمەش واستەى نەبوو لەهەمووش خۆشتر بەرێوەبەرى ئەو قوتابخانەیەى شەقڵاوە دەى گوت چۆن مامۆستا.... منداڵى فڵانى لە هەولێر بۆ وەنەگرتم ئەوا منیش كچەكەى تۆ وەرناگرم ؟؟!
منیش گوتم مامۆستا منداڵى كێى وەرنەگرت ؟ مامۆستاش گوتى بۆ كاكە نازانى ئەو تەنها لە خزمەتى منداڵە بەرپرسەكانى شارە بۆ نازانى ژنى فلانە بەرپرس هەر دەوامی مامۆستایەتیش ناكات كەچى مانگانەیكى باشى بۆ دەچێتەوە ماڵ .
خولاسە كچەكەم ئەم ساڵ لە خراپ ترین قوتابخانەى هەولێر دەخوێنێت رۆژ لە دواى رۆژیش تەئسیرى ئەو ناعەدالەتییەى بەسەر دەردەكەوێت دەرئەنجامەكەش پێش خۆم بەرێوەبەرى پەروەدەى هەولێر لێى بەرپرسیارە چونكە منیش كورە رەفیق وشەفق نەبووم ئەگەر نا جەنابى مودیرى پەروەردە دەمێك بوو مێزێكى بۆ رێگاى كچم حجز كردبوو وەك چۆن بۆ منداڵە بەرپرسەكان و پاسەوانەكانیشیانى حجز كرد ...
گفتوگۆیەكى خۆم و بەرپرسێكى پەروەدەم لا ریكۆردە ئامۆژگارى ئەوەم دەكات دەستكارى پلەكەى بكەم پێدەچێت پێشتر بۆ خەڵكێكى زۆرى كردبێت .........
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست