کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاره‌ی 150قوتابی به‌شی راگه‌یاندنی په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر ده‌خورێ

Sunday, 14/06/2009, 12:00


به‌مه‌به‌ستی تازه‌کردنه‌وه‌ی ناسنامه‌ی قوتابیانی به‌شی راگه‌یاندنی په‌یمانگای ته‌کنیکی هه‌ولێر،که‌ژماره‌یان نزیکه‌ی 150 قوتابی ده‌بی، سه‌ره‌تا بری 3000 دینارله‌ هه‌ر قوتابیه‌ک وه‌رده‌گیرێ ، به‌لام به‌هۆی زه‌ختی قوتابیان پاره‌که‌ گه‌رایه‌وه‌ بۆیان، پاشان له‌ کۆتایی ساڵ بری 1500دیناریان وه‌رگرته‌وه‌، گوایه‌ ناسنامه‌کان تازه‌ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌وه‌ له‌کاتێکدا که‌ مانگێک ده‌وام ماوه‌و ناسنامه‌کانی پێشتریش هیچ عه‌یبی نه‌بوو. ئێستاش بری 1500 دینار له‌هه‌ر قوتابیه‌ک وه‌رگیراوه‌و ناسنامه‌شیان بو ده‌رنه‌هێنان، تکایه‌ به‌دواداچوونی گونجاوی بۆ بکه‌ن و راگری په‌یمانگاوسه‌رۆک به‌ش و قوتابیان بدوێنن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە