چیان بوێت ئەوە ئەکەن
Tuesday, 28/07/2020, 13:43
چیان بوێت ئەوە ئەکەن، نەک ئەوەی ووتیان و ئەڵێن، ئەوە ئەنجام بدەن.
ئەگەر سەیری بەرنامەو درووشم و بەڵێن و لێدوانی سەرشاشەو بەردەم مایکەکان و مانشێتی گۆڤارو ڕۆژنامەکانیان بکەیت پڕاو پڕە لە بەڵێن و درووشمی بریقەدار بەڵام کە دێنە سەر نەخشە و پلان و کار، بەداخەوە لە بری پلانی ئاوەدانی و پێشکەوتن و خزمەت بوە بە پیلانی تێکدانی هەموو جوانەکانی ووڵات و هەڵوەشاندنەوەی سەرلەبەری ڕایەڵە جوان و پەپێزەکانی کوردەواری.
کاتی خۆی صەدامی دیکتاتۆر ووتەیەکی هەبوو پێیان ئەوت (إذا قال صدام قال العراق )
ئەگەر صەدام بڵێ عێراق ئەڵێ بەداخەوە ئێستا ئەم ڕستەیە ئەگەر بە ووتەش لە هەرێم نەوترابێ بەڵام بەکردەوە لەم هەرێمە دا پیادەکراوە ئەمان ئەڵێن ئەگەر حزب بڵێ حکومەت و پەڕلەمان ئەڵێ، ئەمەش ئەوپەڕی بچوکردنەوەی دۆزو ئەزموونی گەلێکی قوربانیدەری وەک کوردە دوای سەدان ساڵ لە خەبات و هەزاران هەزار قوربانیدان تازە بەتازە پەڕلەمان و حکومەت و ئەزموون و دۆز و گەل و خاک و خەڵک و دەستکەوتەکان ئەکەنە قوربانی حزب و لەناو حیزبیشدا ململانێ ناشەریفەکانی بەرپرسە باڵاکانی حیزبەکانیان لەساڵی( 1964) ئەم گەلە باجی ململانێی ئەم دوو هێزە ئەدات ئەوەی ناکرێت و نابێت بەسەر ئەم خاک و خەڵکەیاندا هێنا و هەموو جوانیەکانیان ناشیرن کرد و هەموو پیرۆزیەکانیان پێشێل کرد بەداخەوە خوێنی پیرۆزی پێشمەرگە یان بەهەند نەگرت خیانەتیان لە شەهیدانی کوردستان کرد کە بڕیاربوو هەموو بۆ کوردستان تێبکۆشن بەڵام کوردستان و ئەزموون و خەبات و قوربانیان کردە قوربانی بەرژەوەندی تەسکی حیزبایەتی خۆیان.
دڵنیابن ململانێی ئەمانە تەواو نابێ، تەنهاو تەنها لەپێناوی پاراستنی بەرژەوەندی هەندیک سەرکردەو کەسی دیاری ئەم دوو حیزبەیە گەل ئەکەنە قوبارنی دوایی خۆیان یان بە هەلەوێک یان لەسەر مێزێکی گفتوو گۆ ڕێک ئەکەوانەوە. چونکە لای ئەوان ئامانج وهاوکێشەکە گۆڕاوە بۆ ئەوی گەل ووڵات حکومەت خاک مێژوو ناو ناوبانگ پەڕلەمان .....هتد هەمووی لە خزمەتی حزب و سەرۆکەکانیدایە بۆ یە پێویستە ئەوە لامان وەک ڕێژەی نەگۆڕ بێت کە ململانێی ئەمانە بۆخۆیانە نەک خەڵک دەست کەوت داهات بۆخۆیان قەیران و نەهامەتی و باجەکەشی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان ئەبێت بیدەن بەڵام تاکەی ئەم شێوازە یان بۆ ئەچێتە سەر لە ( 1964 تا 2020 ) بەردەوام ئەمانە ململانێ خوێناویان هەبووە لە هەر شوێنێک پێویستیان بەپشوو هەبووبێت ڕێستێکیان وەرگرتووە دواتر دەستیان بە گێمێکی تازە کردۆتەوە دڵنیابن ئەم شێوازەی بەردەوام ئەبێت تا گەل هوشیار ئەبێتەوە و پێیان ئەڵێت ستۆپ
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست