حیزب و حكومەت و هاووڵاتی
Friday, 28/06/2019, 5:38
لەدوای دەیان ساڵا لە خەبات و قوربانیدان و چەندان مەرگەساتی گەورە كەبەسەر ئەم گەلە ستەمدیدەیە هاتوە لەلایەن نەیارو ناحەزو دوژمنەكانیەوە، وابۆچارەكە سەدەیك زیاترە لە هەرێمی كوردستان كورد خۆی حوكمی خۆی ئەكات كە ئەمەش هیواو ئاواتی لە مێژینەی تاك بەتاكی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بوە، بەڵام ئەوەی مایەی لەسەروەستان و جێگای تێڕامانە دەیان ساڵە لایەنە سیاسیەكان لەم ووڵاتەدا بانگەشەی ئازادی و دیموكراسی و خزمەت ئەكەن، وەدژایەتی خۆیان بۆ قۆرخكاری و دكتاتۆریەت و پاوانخوازی دەر بڕیوە .
ئەوەی لەبەرنامەو دروشم و بانگەوازیاندا گوێبیستی بووین لە شاخ و شار ئەوەبوو كە ئەبێت حیزب هۆكاربێت بۆ خزمەت وە لەشاریش ئەیان ووت حكومەت بۆ خزمەت و پێشكەوتنی ووڵاتە بەڵام بەداخەوە پێچەوانەكەی ڕاست دەرچوو لێرە لەم هەرێمەدا هەمووشتێك پێچەوانەیە لێرە هاووڵاتیان و داهات و دەسەڵات و ئەزموون و سەرجەم جومگەكان بۆ خزمەتی حیزب بەكارهاتوون و تەنانەت خودی حیزبەكەش بۆ خزمەتی بنەماڵەیەك یان چەند بنەماڵەیەك یان لەناو بنەماڵەكەشدا بۆچەند كەسانێكی دیاریكراو بەكا هاتووە .
لەم هەرێمەی ئێمەدا هەموو پێوەرەكان جیاوازن ئەگەر بەوردی سەیری سەرجەم سێكتەرەكانی ئەزموونی حوكمڕانی بكەین لەووڵاتدا ئەگەر نەڵێین هەمووی ئەوە بەدڵنیاییەوە زۆربەی زۆری لەژێر چەندان پرسیاری جدی دایە
كەرتی داهات و سامانی سروشتی لەوو ڵاتێكی دەوڵەمدا و لەسەر دەریایەك لەنەوت لەم هەرێمەدا هاووڵاتیان بۆ سەرمای زستان بەرمیلێك نەوتیان دەستناكەوێت وەسەرجەم سوتەمەنیەكانی تریش كە ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیانی لەسەربەندە ئەبینین هەم لە ڕووی نرخەوە گرانە هەم لە ڕووی كوالێتیەكەیەو زۆر لاوازەو چەندان كێشەی دروستكردوە ئەوە لەڕوی ناشەفافی داهات و دارایی ئەم كەرتە وە هەرمەپرسە لە كوێی دنیادا هەبوو تۆنەوت بفرۆشیت بەڵام نەك هاووڵاتیەكانی بەڵكو نەوەكانی داهاتوشی لەسەری قەرزاربن.
ئەگەر سەیری كەرتی كشتوكاڵ بكەین لە ووڵاتێكی وەك كوردستان كە خاكێكی بەپیت و بارانێكی زۆر بەڵام بەداخەوە بەهۆی نەبونی پلان بۆسوود وەرگرتن لەم كەرتە زیندوە ئەبینین پێداویستی زۆر سادەی ڕۆژانە وەك سەوزەو میوە ئەبێتلەدەرەوە هاووردە بكرێت لە كاتێكدا ئەگەر پلان هەبوایە ئەبوایە هەناردەبكرایە بۆدەرەوە.
لە ڕووی كەرتی پەروەردەو خوێندنەوە هەموومان ئەبینین چ كارەساتێكە خەریكە خوێندنی تایبەت جێگای خوێندنی گشتی ئەگرێتەوە كە ئەمەش دواجار تەناو تەنها ئەوانە لێی سود مەندن كە باری دارایان باشە ئەمەش ئەبێتە هۆی دروستكردنی جیاوازی چینایەتی و نا ئومێدكردنی هاووڵاتیان لەم كەتە گرنگ و هەستیارە بۆ پەروەردەو پێگەیاندن وپێشكەوتن و خزمەتكردن .
كەرتی ئاوەدانكردنەوە سەیر ئەكەین و هەموومان ئەزانین كەنەك لە ئاستی پێویستدا نیە بەڵكو زۆر لاوازە لەم باران زۆریەی ئەمساڵدا شار بێ ئاوە پارك و درەختەكان مەترسی ووشك بونیان لەسەرە كارەبا هەموان ئەزانین چۆنە لە شیرنی خەوی هاوینا هەزاران مناڵی ساوا كەكارەبا ئەبڕێت لە عارەقدا شەڵاڵ ئەبن ئەمە تاوانی كێ یە بیست و هەشت ساڵە ئەزموونی حوكمڕانیت هەبێت ئاو كارەبات پێ دابین نەبێت .
ئەگەر سەیری كەرتی تەندروستی ئەكەین چەندین جار نەخۆش گەیەنراوەتە نەخۆشخانەكان ووتویانە دەرمانمان نیە بڕۆن لەدەرەوەبیكڕن ئەگەر سەیری خاڵەكانی پشكنین و كەلو پەلە هاووردەكان ئەكەیت زۆر جار ماوەیان بەسەر چوە و بەسەر هاووڵاتیانی ئەم هەرێمەی ئێمەدا ساغ ئەكرێتەوە.
ئەگەر سەیری دامو دەزگا دادوەریەكان ئەكەیت بەداخەوە تاوان باران وەك بەرزەكی بانان بۆی دەر ئەچن و ئەسوڕێنەوەو بێتاوانانیش سزا ئەدرێن هەر ڕۆژەو بینەرو بیسەرو خوێنەری هەواڵێكی جەرگ بڕو مەترسیدارین كە سەرو گیان و ماڵی هاووڵاتیان بەداخەوە لەمەترسیدایە .
ئەو فەزا ئازادەی كە شانازی پێوە ئەكەن و پێمان ئەفرۆشنەوە ئەوەیە كە بەڕوێوەبەری قوتابخانەبك دانانرێت ئەگەر پشتیگری كۆمیتەو لق و ناو چەی نەبێت ئەوەیە كە خاوەن قەڵەمە ئازاكان دەستگیر ئەكرێن و شەهید ئەكرێن .
ئەمانە نومەیەكی كەمن لە هەزاران دیاردەو نوموونەی ئەزموونی حومكڕانی ئەم ووڵاتە هەموشی بەهۆی ناكامڵی عەقڵی سیاسی و ئیداری دەسەڵاتادارانی ئەم هەرێمەوەتوشمان بوە كە هۆكارەكەی تێكەڵاوبوونی حیزبە بەسەرجە كایەكانی ژیان و دامو دەزگاكانی حوكمڕانی ئەوەش حكومەتی توشی ئیفلیچی كردوە و دواجاریش هاووڵاتیان باجەكەی ئەدەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست