قۆناغه‌كه هه‌ستیاره پێویستی به‌كرداره
Monday, 07/08/2017, 18:42
ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ئه‌م ناوچه‌یه له‌بارو دۆخیكی نائاسایدا گوزه‌ر ئه‌كات جگه له‌شه‌ڕ و وێرانكاری وخوێن و كیشه‌و قه‌یران هه‌واڵێكی حۆش نابیستیت و نا بینیت، به‌داخه‌وه ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام خوێنی لێ ئه‌چۆڕێت به‌ره‌و دواكه‌وتن هه‌نگاوی خێرا ئه‌نێت له‌بری پێشه‌كه‌وتن و گواستنه‌وه‌ی به‌ره و قۆناغی گه‌شه‌سه‌ندن وپێشكه‌وتن و داهێنان و خزمه‌ت به‌پێچه‌وانه‌وه، قه‌یران و كێشه‌و ئاریشه‌كان به‌جۆرێكن ئه‌وه‌ی كه له ڕابردووش‌دا بنیات نرابوو هه‌موی تیا چوو شاره‌كان بونه وێرانه نه‌هامه‌تیه‌كان زیاتربوون هاووڵاتیانی سه‌ر خاكێكی ده‌وڵه‌مه‌ند ئاواره‌بوون باشترین نمونه‌ش بار‌و دۆخی عێراق و ناوچه سونیه‌كان و ووڵاتی سوریاولیبیاو یه‌مه‌ن و چه‌ندان شوێنی تره ،بۆیه ئه‌توانین بڵێن قۆناغه‌كه هه‌ستیاره، داهاتوو مه‌ترسیداره پێویسته سه‌ر كردایه‌تی سیاسی كورد‌و به‌رپرسان زۆر به هوشیاری و به ژیری مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌م دۆخهههستیارهدابكهن،خوێندهنهوهكان ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێن ناوچه‌كه به‌ژان و ئازێكی گه‌وره‌دا گوزه‌ر ئه‌كات دوورنیه كاتی له‌دایك بوونێكی نوێ بێت،بۆیه گرنگه كورد خۆی ئاماده‌كات بۆ مامه‌ڵه كردن له گه‌ڵ ده‌رهاویشته‌كانی قۆناغه نوێ كه بۆیه‌گرنگه ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌و وهبهههند بگیرێت:ـ
1ـ هه‌نگاوی كردای خێرابندرێت هه‌موان بێزاربوون له كۆبونه‌وه‌ی لێدوانی پشتی مایك و سه‌ر شاشه‌و نوسینی مانشێتی ڕۆژنامه‌كان،هاووڵاتیان چاوه‌ڕوانی كردا ئه‌كه‌ن و ئه‌نجامیان ئه‌وێت تاكه‌ی ئه‌تانه‌وێت گاڵته به‌هه‌ست و نه‌ستی خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی ئه‌م ووڵاته بكه‌ن خۆتان ناگونجێن هاووڵاتیانتان كردۆته سوته‌مه‌نی ململانێ ناتهندروستهكانتان .
2ـ پێویسته په‌له بكرێت له‌چاره‌سه‌ر كردنی قه‌یرانی دارایی و چونكه هاووڵاتیان به‌گشتی موچه‌خۆران به‌تایبه‌تی له‌و په‌ڕی نائومێدیدان متمانه‌یان به حكومه‌ت و لایه‌نه‌سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان نه‌ماوه دورنیه له ڕوودانی هه‌ر دۆخێكی نه‌خوازراودا هاووڵاتیان پشت بكه‌نه حكومه‌ت و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كه‌ئه‌مه‌ش دواجار زیانی گه‌وره به‌ناوو ناو بانگ و ئه‌زموونی كورد‌و كوردستان ئه‌گه‌یه‌نێت.
3ـ هه‌موومان ئه‌زانین ئه‌م حیزبانه كه ها تنه‌وه له‌به‌هاری 91 گه‌ڕانه‌وه سه‌ر گۆره‌پانی كوردستان پێشتر هیچیان نه‌بوو ئێستا خاوه‌نی داهات و كۆمپانیای زه‌به‌لاحن ڕاسته له‌وانه‌یه حكومه‌ت قه‌یرانی دارایی هه‌بێت به‌ڵام هه‌موومان ئه‌زانین پاره‌ی ئه‌م ووڵاته لای كۆمپانیا حیزبی و تایبه‌تیه‌كانه كه، هه‌مومان ئه‌زانین له‌ئاسمانه‌وه بۆیان نه‌باریوه دواجار زۆربه‌ی زۆری داهاتی ئه‌م ووڵاته‌یه چۆته لای ئه‌وان كههاتنهو هیچیان نه‌بوو به‌هۆی ئه‌م ووڵاته‌وه بونه خاوه‌نی هه‌مووشت گرنگه ئێستا بڕێارێكی بوێرانه بده‌ن پاره‌و داهاتیان بخه‌نه خزمه‌ت هاووڵاتیلان و كۆتایی به‌م قه‌یرانه بهێنن گه‌ر وانه‌كه‌ن گه‌ر گه‌ل كێشه‌ی هه‌بوو ئه‌وان بونیان نابێت چونكه بون مانی ئه‌وان به‌بوون مانی گه‌له‌وه وه‌ستاوه .
4ـ كۆتایی به‌م په‌ر تهوازهیهی ناو ماڵی كورد بهێندرێت له‌ڕابردوودا كورد زیانی گه‌وره‌ی كردوه هه‌ركاتێك له‌ناو خۆی خۆیدا ته‌با نه‌بوبێت نه‌یاره‌كانمان به‌كاریان هێناوین بۆ له‌ناو بردنی خۆمان شه‌ڕی ناو خۆ و ده‌ستێوه‌ردانی ووڵاتانی دراوسێ وهاندان و هاوكاری كردنی لایه‌ك بۆلاوازكردنی لایه‌كی تر باشترین نمونه‌ن هه‌ركاتێكیش كور خاوه‌نی یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك گوتاربوبێت ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست هاتوه و سه‌ر كه‌وتنی باش تۆكماركراوه .
5ـ هه‌وڵی جدی بدرێت بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌سیاسیه‌كان كاره‌ساته كورد له‌ده‌سه‌ڵاتی كوری ڕاكات به‌دوای ئاسوده‌ی ومافه‌كانی خۆ‌یا بگه‌ڕێت له‌ووڵاتێكی بیانی هه‌ست به خزمه‌ت و حهوانهوهبكات، چونكه پردی متمانه‌ی نێوان هاووڵاتیان ده‌سه‌ڵات ڕو خاوه ، به‌پێچه‌وانه‌ی ته‌واوی سیسته‌می حوكمڕانی ته‌ندروسته‌وه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه‌دا له‌بری ئه‌وه‌ی حكومه‌ت له خزمه‌ت هاووڵاتیاندابێت و خزمه‌تگوزاریه‌كانیان بۆدابین بكات له‌م ووڵاته‌ی ئێمه‌دا هاووڵاتیان له خزمه‌ت حكومه‌ت و لایهنهسیاسیهكاندا به‌كاردێت، یان به‌شێوه‌یه‌كی ترهاووڵاتی له خزمه‌ت به‌رنامه‌دایه نه‌ك به‌رنامه له خزمه‌ت هاووڵاتیدا بێت.
6ـ له‌كاتێكی نزیكدا سنورێك بۆ ئه‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و پان خوازی و قۆرخكاری و ناعه‌داله‌تیه دابندرێن كه هه‌موو جومگه ئیداریهكنی ئه‌م ووڵاته‌ی گرتوه،ناكرێت و نابیت 26 ساڵه هه‌موان ئه‌لێن گه‌نده‌ڵی هه‌یه به‌فیڕۆدانی سامانی گشتی هه‌یه سته‌م هه‌یه به‌ڵام تائێستاش كه‌سێك له‌م ووڵاته‌دا دادگای نه‌كراوه،بۆیه‌گرنگه ئیراده‌ی چاكسازی له ووته‌و لێدوانه‌وه بكرێتهبواری كرداریه‌وه،گه‌ر وانه‌كرێت له‌بری باشتر چاوه‌روانی ڕۆژی ڕه‌شی تربن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست