کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پرسه‌ نیشتیمانیه‌كان و ناوماڵی كوردان

Wednesday, 19/07/2017, 21:34


له‌هه‌ركات و بارو دۆخێكدا ناوماڵی كوردان ته‌بابوبێت و هه‌موان یه‌ك ده‌نگ بووبن به‌هه‌موو ڕه‌نگ و ڕه‌وته‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌،سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وتی گه‌وره‌ به‌ده‌ست هاتوه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی دۆزی ڕه‌وای گه‌له‌كه‌مان زۆر جارخه‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌لی كوردی له‌ قۆناغێكه‌وه‌ بردۆته‌ قۆناغێكی زۆر پێشكه‌وتوو ترو، به‌ر هه‌می به‌رچاوی بوه‌ بۆ گه‌لی كورد، بۆنمونه‌ یه‌كده‌نگی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان وكۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی به‌هاری ساڵی 1991دا خه‌باتی ڕزگاری خوازی كوردی له‌ قۆناغی چه‌كداری و شاخه‌وه‌ گه‌یانده‌ خه‌باتی شارو به‌ده‌ستهاتنی په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت و قۆناغهی خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌.
له‌م هه‌لو مه‌رجه‌دا كه‌ كوردوستان و ناو چه‌كه‌و جیهان پیادا گوزه‌رئه‌كات دوای ئه‌وه‌ی هاو سۆزی و پشتیوانیه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی بۆ گه‌لی كوردو دۆزه‌كه‌ی په‌یدابوه‌ باس له‌ ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆم ئه‌كرێت،گومان له وه‌‌دانیه‌ كه‌ نه‌ك ته‌نها ئه‌نجامدانی ڕاپرسی به‌ڵكو كورد مافێكی ئاسایی و یاسایی خۆیه‌تی وه‌ك ته‌واوی گه‌لانی دنیا خاوه‌نی ووڵات و ئاڵاو كیانی سه‌ر به‌ خۆی خۆی بێت،به‌ڵام به‌م بارو دۆخه‌ نه‌خوازاروه‌ی كه‌هه‌یه‌ له‌ ناو هه‌رێمدا ئه‌گه‌ر به‌ووردی و به‌و په‌ڕی گیانی به‌رپرسیاریه‌تیه‌وه‌ هه‌نگاو بۆ ئه‌م پرسه‌ هه‌ستیارو گرنگه‌و نیشتیمانیه‌ نه‌ندرێت دورنیه‌ دواجار په‌رته‌وازه‌ی و لێكترازان و نائومێدی زیاتر بۆ كورادن بێنێته‌ ئاراوه‌ بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگی به‌م‌ هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه‌ بدرێت و‌كاری پێویستی بۆ ئه‌نجام بدرێت :ـ
یه‌كه‌م/ كۆتایی به‌و بارو دۆخه ‌نائاسایی و شڵه‌ژانه‌ سیاسیه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان بهێندرێت په‌یوه‌ندیه‌كان به‌هێزبكرێته‌وه‌و،بۆپرسێكی گرنگی وه‌ك ڕیفراندۆم به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بخریته‌ پێش به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حیزبایه‌تی و هه‌ ‌ڵوێستی مه‌ردانه‌ تۆماربكرێت بۆمێژوو نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه‌ له‌پێناو ده‌مارگیری حیزبایه‌تی كوردوستان و گه‌لی و كوردو ئه‌زمون و ناو ناوبانگی كوردله‌كه‌دارو ناشیرن بكرێت.
دووه‌م/كۆتایی به‌م فۆڕمه‌شكستخواردوه‌ی ده‌سه‌ڵات بهێندرێت حكومه‌ت ببێته‌ حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری هاووڵاتیان نه‌ك حكومه‌ت ببێته‌ مۆته‌كه‌ بۆگیانی تاك به‌تاكی هاووڵاتیانی هه‌رێم كۆتایی به‌دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی بهێندرێت كه‌بۆته ‌گیاكه‌ڵه‌ی ئه‌زمونی حوكمڕانی له‌هه‌رێمی كوردوستاندا .
سێ یه‌م / كۆتایی به‌ سیسته‌می سته‌می موچه‌بهێندرێت،چونكه‌ خه‌ریكه‌ بارو دۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ك ئه‌ڕوات كه‌دواجار كۆنتڕۆڵكردنی كارێكی ئه‌سته‌مه،‌ حكومه‌ت ده‌ستی خستۆته‌ بینه‌قاقای فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه‌و ڕه‌نجی چه‌ندان ساڵه‌ی به‌فیڕۆداون به‌ناوی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ فه‌رمانبه‌رانی خستۆته‌ دۆخێكی نه‌مرو نه‌ژییه‌وه‌ ناكرێت بۆماوه‌ی نزیكه‌ی سێ ساڵ چاره‌كه‌ موچه‌بدات به‌فه‌رمانبه‌رانی ڕاسته‌قینه‌و و خانه‌نشینانی نایاسایش موچه‌ی ته‌واوی خۆیان وه‌ربگرن.
چواره‌م/ ئاوڕێكی جدی له‌پڕۆژه‌ خزمه‌تگوزاریه‌كانی هاووڵاتیان بدرێته‌وه‌ كاره‌ساته‌ له‌م سه‌رده‌مه‌داو له‌هه‌رێمێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی وه‌ك كوردوستانداوله‌دوای 25ساڵ ئه‌زموونی حوكمڕانی حكومه‌ت نه‌توانێت موچه‌و كاره‌باو ئاو وساده‌ترین خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ هازووڵاتیانی خۆی دابین بكات.
پێنجه‌م /لاوان و گه‌نجان كه‌ هێزو هیوای دواڕۆژی گه‌لن به‌جدی ئاوڕیان لێبدرێته‌وه‌ و داخوازیه‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت ناكرێت ماوه‌ی 4ساڵه‌ ده‌رچووی زانكۆو په‌یمانگاكان نه‌ك له‌داموو ده‌زگاكانی حكومه‌ت دانامه‌زرێن به‌ڵكو ته‌نانه‌ت كرێكاریشیان ده‌ست ناكه‌وێت چونكه‌ ته‌واوی پڕۆژه‌كانی كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی وه‌ستێندراون به‌هۆئه‌و قه‌یرانه‌ی كه‌ دروستكراوه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا.
شه‌شه‌م /ئاوڕیك له‌ژیانی مامۆستایان بدرێته‌وه‌ كه‌ توێژێكی گرنگی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌كن چونكه‌ ئه‌گه‌ر كه‌رتی په‌روه‌رده‌ بێناز بوو،واته‌ ڕه‌وڕه‌وه‌ی جوڵه‌و پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگا وه‌ستێندراوئه‌و كات ئه‌و كه‌رته‌هه‌ستیاره‌ی كه‌ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌هه‌موو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه‌هه‌یه‌ كه‌كه‌رتی په‌روه‌رده‌و فێركردنه‌ به‌هاو گه‌وره‌ی  خۆی له‌ده‌ست ئه‌دات و داهینان و پێشكه‌وتن له‌ ووڵاتدا بوونی نامێنێت،شێرازه‌ی نێوان تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگاتێك ئه‌چێت هه‌موان شایه‌تی ئه‌وه‌ی ساڵێ پار واته‌ ڕابردوو ساڵێكی خوێندنی قوتابیان له‌ لێواری مه‌رگ ڕزگار كرا ئایه‌ ئه‌و به‌ڵێنانه‌ جێ به‌جێكران كه‌ به‌ مامۆستایان دران.
ئه‌مانه‌و چه‌ندان كاری هه‌نوكه‌ی و گرنگی تر له‌به‌ر ده‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدان هیوادارم چاره‌سه‌ری ڕیشه‌یی و خێرایان بۆ بدۆزرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پرسی سه‌ر به‌ خۆیی و ڕیفراندۆمیش نه‌بێته‌ مه‌خسه‌ره‌ی ده‌ستی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و جیگای نائومیدی هاووڵاتیان له‌بری خه‌و خه‌یاڵی ده‌یان ساڵی ڕابردووی هه‌موو تاكیكی كوردی له‌ كوردوستان و ته‌واوی جیهان .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە