گشت پرسی یان گشت برسی
Monday, 08/05/2017, 13:47
هیچ كوردێك له‌سه‌ر زه‌وی لاری نیه له‌وه‌ی كه كورد ببێت به‌خاوه‌نی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ر به خۆی خۆی،به‌ڵام ماوه‌یه‌كه پرسی گشت پرسی بۆ ڕیفراندۆم بۆته باس و خواسی سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كان و كۆڕ‌و كۆبونه‌وه‌و ووتارو لێدوان و نوسینی سه‌ر جه‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وی گه‌لی كورد مافێكی سروشتی و ئاسایی و یاسایی خۆیه‌تی وه‌ك گه‌لانی دنیا خاوه‌نی ده‌ڵه‌تی سه‌ر به خۆی خۆی بیت.
وه‌هه‌موو كوردێك خه‌ون به ئه‌وه ئه‌بینێت كه ئێمه‌ش وه‌ك گه‌لانی دنیا ببینه خاوه‌نی قه‌واره‌یه‌كی سه‌ر به‌خۆ،ئێمه‌ش وه‌ك ووڵاتان خاوه‌نی ئاڵا‌و حكومه‌ت و ده‌وڵه‌تی كوردی بین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موانی توشیجۆرێك له بێمتمانه‌ی كردوه خه‌ریكه ئه‌م پرسه گرنگ و چاره‌نوس ساز‌و نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ی و كوردیه‌ش ئه‌بێته مایه‌ی ململانێی لایه‌نه‌كان و به جۆرێك له جۆره‌كان وه‌ك پرسێكی حیزبی تاكه لایه‌نه‌ێك مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌كرێت ، بۆیه‌گرنگه به ئاستی گه‌وره‌ی دۆزهكهو پرۆسه‌كه‌و گرنگی مافی گه‌لێك به‌گه‌وره‌یی بیر بكرێته‌وه به‌تایبه‌تیش له‌لایه‌ن لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، گرنگه له‌بیری ئه‌م هه‌نگاوانی خوارهوهدابن به‌تایبه‌تی به‌پرسان و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم:ـ
1ـ ئه‌بێت هه‌ڵوێسته‌یه‌كی جدی بكرێت، بۆشه‌قامی كوردی به‌گومانه له‌م پرسه گرنگ و چاره نوس سازه، ناكرێت تۆ خودی خۆت به‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتی خۆت په‌ڕله‌مانی كوردستانت له كار خستبێت و حكومه‌تت توشی ئیفلیجی كردبێت، وبڵێت من ڕیفراندۆم بۆ ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ئه‌كه‌م ئه‌و كاته دورنیه ده‌وڵه‌ته‌كه ببێت به دوو له‌تی كوردی له‌بری ده‌وڵه‌تی كوردی.
2ـ چه‌ندێك گونجاوه تۆ هیچ حیسابێك بۆ ده‌نگ و سه‌نگی هاووڵاتی كورد نه‌كه‌یت و ماهیه‌تی كاری سیاسی و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و سندوقه‌كانی ده‌نگدانت خستبێته ژێر پرسیارهوهوئیستحقاقی هه‌ڵبژاردنت خستبێته ژێرهێزی لوله‌ی تفهنگهوهو، بانگه‌شه بۆ هاووڵاتیان بكه‌یت و بڵێیت وه‌رن به‌شداری بكه‌ن له پرسی ڕیفراندۆمدا تا بهدهنگهكانتان ده‌وڵه‌تی كوردی دابمه‌زرێنین ئه‌مه‌ش سیاسه‌تی بانێكه‌و دوههوایه تۆ ده‌نگی خه‌ڵك پشت گوێ بخه‌یت و بڵێت وه‌رن ده‌نگبده‌ن.
3ـ ئه‌م ووڵاته كوشته‌ی عه‌قڵیه‌تی ته‌سكی حیزبایه‌تیه هه‌رچی هه‌بێت ئه‌بێت بۆخۆم بێت یان بۆحیزبهكهم بێت وه ته‌واوی توانا مرۆییی و مادیه‌كانی ووڵات كه موڵكی هه‌موانه به‌گشتی، تۆقۆرخی كه‌یت بۆخۆت و حیزب و بنه‌ماڵه‌كه‌ت،تاكۆتای به‌م عقڵیهته قۆرخكاری و پاوان خوازیه نه‌یات حاڵی ئه‌م ووڵاته باشتر نابێت و پرۆسه‌ی سیاسی گه‌شه‌ناكات .
4ـ پێویسته زۆر به‌ووریاییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا بكرێت وئه‌بێت لای كه‌می كێشه ناو خۆیی و قه‌یرانه ده‌ستكرده‌كان چاره‌سه‌ربكرێت ئه‌گه‌ر له‌بیری ده‌ستكه‌وتی تردانهبین بۆهاووڵاتیانی هه‌رێم.
5ـ هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌یان ساڵه یاریان پێ ئه‌كرێت ده‌ست به‌سه‌ر ئازادی و ژیان و قوتیاندا ئه‌گیرێت، هه‌ر دوێنی بوو ووتان پشتیوانمان بن ئابوری سه‌ر به خۆ ڕائه‌گه‌یه‌نین و باری گوزه‌رانتان باش ئه‌كه‌ین و نه‌وتی خۆمان ئه‌فرۆشین و به‌ڵام ڕاستان كرد له‌بری پڕۆژه‌ی ئابوری سه‌ربه خۆ،پڕۆژه‌ی ئابوری سه‌به خۆتان و بۆخۆتان ڕاگه‌یاند، ووتان به غداد موفلیسه به‌ڵام ئێوه قوڕتان بۆ میلله‌ت گرته وه، میلله‌تان برسی كرد كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه ده‌رفه‌تیان بۆ بڕه‌خسێت ئه‌و ووڵاته‌ی كه ئاماده‌بون له پێناویا گیانی خۆیان به‌خت بكه‌ن ئێستا ئاماده‌ن چۆڵی كه‌ن و بڕۆن بۆهه‌نده‌ران ئه‌گه‌رچی زۆر جاریش ببنه خۆراكی ماسیه‌كانی ده‌ریاكان و قوربانی ده‌ستی مافیاكانی سنوره‌كانی هه‌نده‌ران.
6ـ كێ به‌رپرسه جگه له‌سیاسه‌تی ناته‌ندروستی ئێوه‌ی كاربه‌ده‌ستان كه ئه‌م كوردستانهتان كرده قه‌یرانستان و مه رگستان،به‌داخه‌وه شۆڕشگێڕه‌كانی دوێنی مێژوویه‌كی خراپتان بۆخۆتان تۆماركرد كارگه‌یشته ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوابكه‌ن بخرێنه‌وه سه‌ر حكومه‌تێكی عه‌ره‌بی ناوه‌ندی عێراقی به‌ڵام متمانه‌یان بهحكومهتێكی كوردی خۆماڵی له كوردستانێكی ئازاد‌و ده‌وڵه‌مه‌ندا نه‌مێنێت ئائه‌مه‌یه كاره‌سات.
بۆیه له‌كۆتایدا تكایه به‌رپرسه‌كان ئه‌م پرسه كوردستانی و نیشتیمانی نه‌ته‌وه‌یه گرنگه مه‌كه‌ن به مزایه‌ده‌و مه‌یكه‌نه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی كاری حیزبایه‌تی بیرتان له‌لای به‌رژه‌وه‌ندی خاك و خه‌ڵكی كوردهستان بێت هه‌تاوه‌كو ئه‌م ووڵاته‌ش ئامێزی سۆز‌و ئه‌وین بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست