کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ووڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندو گه‌لێكی هه‌ژار

Thursday, 03/11/2016, 23:49


ووڵاتێك له‌سه‌ر ده‌ریایه‌ك له‌نه‌وت ده‌وڵه‌مه‌ند به‌سامانه‌ سوشتیه‌كان ڕۆژانه‌ به‌ ‌به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت به‌رده‌وامه‌و نرخی‌ نه‌وتیش تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش به‌رز به‌رزبۆته‌وه‌ ،له‌كاتێكدا به‌هۆی دابه‌زینی نه‌خی نه‌وته‌وه‌ حكومه‌تی هه‌رێم پڕۆژه‌ی پاشه‌كه‌وتكردنی موچه‌ی ڕاگه‌یاندو لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی دروستكردو بڕیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و زۆر كردنی داهاتیاندا ،به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ئه‌م حكومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتدارانه‌ بون به‌مۆته‌كه‌ به‌سه‌ر ژیانی تاك به‌تاكی هاووڵاتیانی ئه‌م هه‌رێمه‌وه‌  سه‌دان به‌لێنیان دا به‌ڵام یه‌ك دانه‌یان جێ به‌جێ نه‌كرد . وتیان نرخی به‌نزین گران ئه‌كه‌ین تا له‌قه‌یران ڕزگارمان بێت و بتوانین موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ین ،نرخی به‌نزینه‌كه‌یان گران كرد به‌ڵام نه‌یان توانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن .
وتیان داهات زیاد ئه‌كه‌ین كردیان باج و غه‌رامه‌و رسوماتیان چه‌ندان قاتكرده‌وه‌و ده‌ستیان خسته‌ ناوگیرفانه‌ خاڵیه‌كانی هاوڵاتیانه‌وه‌ تاداهاته‌كان زیاد كه‌ن بۆ نمونه ‌ته‌نانه‌ت پاره‌ی خێرۆمه‌ندی پڕۆژه‌ خێرخوازیه‌كانی هاووڵاتیانیان له‌ بانقه‌كانیشدا برد ،به‌ڵام نه‌یان توانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن ئه‌م حكومه‌ته‌ بوه‌ به‌ حوت هیچ خۆی بۆنگرێ ووڵاتی وێران كرد متمانه‌ی نه‌هێشت ئه‌زمونه‌كه‌ یان له‌كه‌دار كرد  هیوای گه‌لێكیان له‌ناوبرد.
ووتیان سیاسه‌تی سه‌ربه‌خۆی ئابوری ڕائه‌گه‌یه‌نین  پێویستیمان به‌كه‌س نابێت ووڵات ئه‌كه‌ین به‌دوبه‌ی و سندوقی داهاتی نه‌وتیان ڕاگه‌یاند به‌ڵام ڕاستیان كرد سیاسه‌تی ئابوری سه‌ربه‌ خۆیان كه‌ بۆخۆیات بێت ڕاگه‌یاند و میلله‌تیان قه‌رزاركرد سنوقه‌كه‌ش چاوی به‌پاره‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی نه‌وت نه‌كه‌وت نه‌ك سنوقی داهات نه‌بو ئه‌وه‌ی له‌ناو سنوقی ماڵه‌كانیش دابوو نه‌ما.
ووتیان لیژنه‌ی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان بڕیاری چاكسازی ئه‌دات به‌ڵام بڕیاری پاراستنی حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی داو میلله‌تی توشی چه‌ندان قه‌یرانكرد ،موچه‌ی بندیوارو خانه‌نشینه‌ نایاساییه‌كان وه‌ك خۆی مایه‌وه‌ موچه‌ی ته‌واویان له‌كاتی دابه‌شكردنی موچه‌ی  مانگانه‌یاندا   به‌ڵام موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌ یاسایه‌كانیان وه‌ستاند موچه‌ی چوارمانگی ساڵی 2015 یان پێنه‌دراو له‌ساڵی 2016 دا ته‌نها 8هه‌شت چاره‌كه‌ موچه‌یان وه‌رگرت كه‌ئه‌كرێت بڵێن له‌ ماوه‌ی یه‌كساڵدا ته‌نهاو ته‌نها 2دوو موچه‌ی ته‌واویان وه‌رگرد ئه‌مه‌ كاره‌ساتی ئه‌و لیژنه‌یه‌بو هینایان به‌سه‌ر فه‌مانبه‌ره‌ دڵسۆزو یاسایه‌كان و ئه‌وانه‌ی كه‌ به‌ڕه‌نجی خۆیان خوێندنیان ته‌واو كردو خزمه‌تی فیعلیان هه‌بو له‌فه‌رمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردوستاندا .
به‌داخه‌وه‌  ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ژێر زه‌وی تاڵانكرد سه‌رزه‌وی وێرانكرد شیرازه‌ی ماڵه‌كانی تێكدا ده‌رونه‌كانی شێواند متمانه‌ی له‌ناخی هه‌موناندا نه‌هێشت ئه‌زمونی حوكمڕانی هه‌رێمیان بۆ ئێستاو مێژووله‌كه‌داركرد . 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە