کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌لێكی په‌رته‌وازه‌ و داهاتویه‌كی نادیار

Tuesday, 11/10/2016, 18:35


له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌و زمان و جوگرافیا له‌مێژه‌وه‌ بونی هه‌بوه‌ ، وه‌ هه‌موو بنه‌ما سه‌ره‌كیه‌كانی بون به‌ده‌وڵه‌ت و كیانێكی سه‌ربه‌ خۆی تیابوه‌ تیایه‌تی به‌ڵام بۆ تا ئه‌م ساته‌ه‌خته‌ش كورد نه‌یتوانیوه‌ ئه‌م مافه‌ ڕه‌وایه‌ی خۆی به‌ده‌ست بهێنێت .
ڕاسته‌ ماف به‌ده‌ست دێت نادرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وردی سه‌یری شۆڕش و خه‌بات و قوربانیدانی ئه‌م گه‌له‌ بكه‌ین به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌سكه‌وته‌كانی له‌ئاست باج و قوربانیدانیه‌كانیدانه‌بون .
به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌می پێشكه‌وتن و كرانه‌وه‌شدا كه‌سه‌رده‌می دروستبونی چه‌ندان ده‌وڵه‌ت و كیانه‌ وه‌ سه‌رده‌می گه‌یشتنی گه‌لانی دنیایه‌ به‌مافه‌ڕه‌واكانی خۆیان  ته‌نها گه‌لی كورده‌ له‌ كوردوستان به‌م ژماره‌ زۆره‌ی هاووڵاتیانیه‌وه‌ كه‌خاوه‌نی جوگرافیاو  زمان و خاك و كه‌لتوری سه‌ر به‌ خۆی خۆیه‌تی نه‌گه‌یشتوه‌ به‌ ساده‌ترین مافی خۆی .
له‌سه‌رجه‌م ئه‌و ووڵاتانه‌ی كه‌كوردو كوردوستانیان به‌سه‌ردا دابه‌شكراوه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ووڵاته‌كانیانه‌وه‌ مافه‌كانی پێشێلكراوه‌ وه‌ك هاووڵاتی ئاسایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدانه‌كراوه‌ .
ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین له‌ڕابردوو له‌ئێستادا شدا له‌ سوریا ئه‌وه‌حاڵیه‌تی  ته‌نانه‌ت مافی كورد بونیشی پێ ڕه‌وانابینرێت له‌توركیاش هه‌ربه‌هه‌مان شێوه‌یه‌ له‌ ئێرانیشدا ته‌نانه‌ت مافی ئازادی قسه‌كردنیشی نیه‌ له‌عێراقدا له‌كاتێكدا نزیكه‌ی چاره‌كه‌ سه‌ده‌یه‌كه‌ وه‌ك هه‌رێمێكی سه‌ربه‌خۆ ئیداره‌ی خۆی كردوه‌ به‌ڵام به‌رده‌وام له‌لایه‌ن حكومه‌تی ناوه‌ندیه‌ كێشه‌ی بۆدروستكرا .
گومان له‌وه‌دانیه‌ كه‌ نه‌یاران وئه‌و ووڵاتانه‌ی كه‌كوردیان به‌سه‌ردا دابه‌شكرا به‌رده‌وام دژایه‌تی دۆزه‌ ڕه‌واكه‌مان ئه‌كه‌ن وه‌هه‌تا ئه‌و ساته‌ی بتوانن له‌مپه‌ڕ دروست ئه‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ی كورد نه‌بێت به‌هیچ ، به‌ڵام ئه‌مه‌ مانای وانیه‌ كه‌كورد خۆشی كه‌مته‌رخه‌م نه‌بوه‌ یان پشكی نه‌بوه‌ ،
هه‌موو ئاماژه‌كانی ساڵانی ڕابردوی پزافی ڕزگاری خوازی كوری له‌كوردوستان ئه‌وه‌مان پێ ئه‌ڵێن كه‌شۆڕشه‌كانی كوردیش خۆیان زۆر جار له‌بری ئه‌وه‌ی هۆكاربن بۆبه‌ده‌ستهێنانی مافی كوردان بونه‌ته‌ رێگر له‌به‌رده‌م به‌دیهاتنی خه‌ونی له‌ مێژینه‌ی كوردان .
یه‌كێك له‌هۆكاره‌سه‌ریه‌كیه‌كان خۆمان بوین ئه‌وه‌ندی هه‌ژمونی ووڵاتانی دراوسێی كورد و كوردوستان به‌سه‌ر شۆڕش و جوڵانه‌وه‌كانی كودا بونی هه‌بوه‌ ئه‌وه‌نده‌ خۆڕسك نه‌بون جوڵانه‌وه‌ كوردیه‌كان ئه‌وه‌ندی به‌ ووته‌و به‌رنامه‌ی نه‌یاره‌كانی كورد كاریان كردوه‌ ئه‌وه‌ندی هه‌ڵقوڵاوی ناوماڵ و خاكی كوردو كوردوستان نه‌بون بۆئه‌م شێوازه‌ش له‌ خه‌باتی ڕزگاری خوازی كوردی پێویستی به ‌نموونه ‌هێنانه‌وه‌ناكات چونكه‌ شێوازی خه‌بات و شۆڕشه‌ كوردیه‌كان ئه‌وه‌نده‌ی ڕه‌هه‌ندی چه‌كداری بوه‌ كه ‌ئه‌م شێوازه‌ش گومانی تیانیه‌ ئه‌بێت ببیت به‌پیاوی ووڵاتانی تر پێش ئه‌وه‌ی كاربۆخۆت بكه‌یت ئه‌بیت ئه‌جێندای ئه‌وان جی به‌جێ بكه‌یت ئه‌‌جێندای ئه‌وانیش له‌یه‌كه‌م و كۆتادا بریتی بوه‌ له‌ له‌تكردن و په‌رته‌وازه‌یی ماوماڵی كوردی به‌داخه‌وه‌ ئێستا له‌ كوردوستاندا به‌ئاشكرا ئه‌م په‌رته‌وازه‌ی و له‌ت بوه‌نه‌ ئه‌بنرێت دواجار هه‌رخۆمان باجی ئه‌ده‌ین بۆیی پێویسته‌ پێش ئه‌وه‌ی گله‌ی له‌كه‌س بكه‌ین سترتتیژ و شێوازی خه‌باتی خۆمان بگۆڕین ئه‌و كاته‌ نزیكه‌ له‌ ئامانجه‌كانمان زیاتر نزیك ببینه‌وه‌ به‌ڵام هه‌تا وه‌ك ئێستابین به‌دڵنیاییه‌وه‌هیچمان نابێت به‌هیچ وه‌ك چۆن له‌ڕابردوودا هه‌وڵی زۆرو قۆربانی زۆر باجی زۆر به‌ڵام ده‌سكه‌وتی كه‌م بوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌م له‌ت بون و په‌رته‌وازه‌بونه‌ی لێكه‌وتۆته‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە