کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كورد له‌به‌ر ده‌م قۆناغێكی هه‌ستیاردا

Friday, 18/12/2015, 8:15


له‌م هه‌رێمه‌دا گرفت له‌دوای گرفت و قه‌یران له‌دوای قه‌یران سه‌ر هه‌ڵ ئه‌دات به‌ داخه‌وه‌ به‌هۆی سیاسه‌تی نابه‌رپرسانه‌ی به‌رپرسانه‌وه‌ ئه‌م ووڵاته‌ توشی ئه‌م زنجیره‌ قه‌یرانه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ بۆته‌وه‌ كه‌ ئاسۆی چاره‌سه‌ر و كۆتایان نادیاره‌ هه‌رئه‌مه‌شه‌ كه‌ بۆته‌ هۆكاری ئه‌و نائومێدیه‌ی كه‌  باڵی كێشاوه‌ به‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ و مامه‌ڵه‌ی تاكه‌كاندا ،
كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی تاكه‌كان و لایه‌نه‌كان ئه‌بێته‌ سه‌نته‌رو ئامانج وه‌ سه‌رجه‌م هاوو ڵاتیان و پرسه‌ گرنگه‌كه‌كان ئه‌بنه‌ ئامراز له‌وێوه‌ سه‌رجه‌م پیوانه‌و كێشانه‌كان تێك ئه‌چن ،قه‌یرانی متمانه‌ به‌ به‌ڵێن و دروشمه‌كان كاتێك دروست ئه‌بێت ئه‌وه‌ی كه‌ده‌یان ساڵه‌ بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و ئازدی و مافی مرۆڤ ئه‌كات دواجا هه‌رخۆی بڕوای به‌ساده‌ترین بنه‌ماكانی دیموكراسی نیه ‌و ئه‌یه‌ویت ته‌واوی یاساكان و پڕۆژه‌كان ڕێكه‌وتنه‌كان وپۆسته‌كان هه‌موو ده‌سكه‌وته‌كان دواجار ئه‌بێت له‌ خزمه‌ت خودی كه‌سه‌تایبه‌ته‌كان و حیزبه‌دیاری كراوه‌كاندابن .
قه‌یرانی دارای كاتێك دروست ئه‌بێت ژماره‌ی موچه‌ خۆرانی ده‌وڵه‌ت دوو ئه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ره‌ ڕاسته‌قینه‌كانی سه‌ر جه‌م دامو ده‌زگا فه‌رمیه‌كان بن كه‌ ئه‌مه‌ خۆی له‌ خۆیدا ووڵاتی ڕوو به‌ڕوی هه‌موو قه‌یرانه‌كان كردوه‌ له‌پێناوی به‌ده‌ست هێنای ده‌نگی هاووڵاتیان ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ موچه‌ خۆری بن سێبه‌رو بن دیوارو خه‌یاڵیان دروست كردوه‌ كه‌بونه‌ته‌ بارگرانی به‌سه‌ر بوجه‌و داهاتی ئه‌م ووڵاته‌وه‌ .
قه‌یرانی متمانه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان و هاووڵاتیان و حكومه‌ت و له‌و ساته‌دا دروست ئه‌بێت كه‌ له‌ماوه‌ی 24 ساڵی ڕابردوودا نه‌تواندرا ئه‌م ئه‌زموونه‌ له‌ هه‌ژموونی حیزبی ڕزگاری بێت وه‌پێوه‌ری وه‌رگرتنی پۆست و پله‌ بریتی بێت له‌ خزمه‌ت و پسپۆڕی نه‌ك ئه‌ندام بوون و بوونی پله‌ی حیزبی له‌ حیزبی ده‌سه‌ڵاتدا .
قه‌یرانی كۆچ كاتێك ڕوو ئه‌دات كه‌تاكه‌كان نائومێد بوون به‌ چاكسازی و تائه‌م ساته‌ وه‌خته‌ش كه‌س نازانێت ئاینده‌ی ئه‌م ووڵات و هه‌رێمه‌ به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ئه‌نێت بۆیه‌ دواجار به‌هه‌زاران لاوی ئه‌م ووڵاته‌ سه‌ری خۆیان هه‌ڵ ئه‌گرن و به‌ره‌و ڕێگای هاتو نه‌هات و ژیانی ئاواره‌ی و نه‌هامه‌تی هه‌ڵئه‌بژێرن .
قه‌یرانه‌كان كاتێك ئاسۆی چاره‌سه‌ریان دیارنیه‌و لێڵه‌ كه‌ ووڵاتانی زلهێز به‌به‌رنامه‌و به‌پلان و هاو په‌یمانیه‌تی نوێوه‌ ئه‌یانه‌وێت نه‌خشه‌ی سیاسی ناو چه‌كه‌ بگۆڕن تابه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان پارێزراو بێت هه‌رڕۆژه‌و مۆدیلێك له‌ هاوپه‌یمانیه‌تی نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهانی و ناو چه‌یی دروست ئه‌بێت به‌ڵام داخه‌كه‌م كورد و سه‌ر كرده‌كانی زۆر بێباكانه‌ مامه‌ڵه‌ ئه‌كه‌ن  ،نه‌ك هه‌ر خۆیان ئاماده‌نا كه‌ن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان وه‌ چۆن بتوانین بۆسودی كوردو ئه‌زمونه‌كه‌ی‌ هه‌نگاو بنێن به‌ڵكو خه‌ریكن ئه‌وه‌ی كه ‌هه‌شه‌ و چه‌ندین ساڵه‌ له‌سه‌ر خوێنی كوڕه‌ هه‌ژارانی ئه‌م ووڵاته‌ بنیاد نراوه‌و بۆته‌ جێگای ئومێدی هه‌موو كوردان له‌هه‌ر شوێنێكی دنیاداهه‌بن كۆتای پێ ئه‌هێنن وسه‌روه‌ری یاسا ئه‌شكێنن په‌ڕله‌مان و حكومه‌ت ئیفلیج ئه‌كه‌ن خزمه‌ت به‌دوژمنان ئه‌كه‌ن ،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سه‌ر كردایه‌تی سیاسی كورد جه‌ریئانه‌ بڕیار نه‌دات و كۆتای به‌ ململانێ ناو خۆیه‌كان و خۆپه‌سندی و خۆپه‌رستی نه‌هێنێت شه‌پۆلی ڕوداوه‌كان به‌زه‌ییان پیاماندا نایاته‌وه‌ و دواجار هه‌ڵه‌كانی ڕبردوو دوباره‌ئه‌كه‌ینه‌وه‌و به‌ره‌و  هه‌ڵدێرێكی گه‌وره‌ هه‌نگاو ئه‌نێن كه‌به‌دڵنیاییه‌وه‌ شه‌رمه‌زاری به‌رده‌م ‌مێژوو ڕوڵه‌كانی داهاتومان ئه‌بن 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە