کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ناوی قه‌یرانه‌وه‌ قه‌یران دروست ئه‌كرێت

Saturday, 25/04/2015, 20:44


له‌ به‌رواری 30/6 /2013 له‌په‌ڕله‌مانی کوردستاندا به‌ڕێكه‌وتنی نێوان هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدرای هه‌رێم له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی داماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ ماوی دووساڵی تر درێژ كرایه‌وه‌ كه‌ ئه‌و كاته‌ بارودۆخه‌كه‌ ئاسایی بو ئه‌كرا ڕێگه‌ چاره‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجام بدرایه‌ به‌ڵام به‌ناوی ناسكی بارودۆخه‌ وه‌ هه‌موومان ئه‌زانین ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا نه‌تواندرا ئه‌زمونێكی دیموكراسی جوان پێشكه‌ش بكرێت به‌ڵام به‌داخه‌وه‌نه‌تواندرا ،هه‌رجاره‌و به‌ناوێكه‌وه‌ له‌پێوان پاراستنی پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتداراندا، کوردستان و گه‌له‌كه‌ی توشی چه‌ندان قه‌یرانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك بوو چه‌ندان كه‌سی بێتاوان بونه‌ قوربانی .ڕۆژ به‌ڕۆژ له‌ ماوه‌ی كۆتای هاتنی ماوه‌درێژ كراوه‌ كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم نزیك ئه‌بینه‌وه‌ كه‌بڕیاره‌ له‌مانگی ئابی 2015 كۆتایبێت ماوه‌یه‌كه‌ جموجۆڵێكی سیاسی  دبلۆماسی كه‌وتۆته‌نێوان پارتی و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی تره‌وه‌ كه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ئه‌كه‌ن كه‌دورنیه‌ ئه‌م جاره‌ش به‌ناوی ناسكی بارو دۆخه‌كه‌و دروست بونی قه‌یران قه‌یرانێكی تر دروست بكرێت كه‌ ئه كرێت ئه‌م تێبی نیانه‌له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ هه‌بێت :ـ 
1ـ ئه‌گه‌ر ئه‌زمونی حوكمڕانی له‌دوای 23 ساڵ و ئه‌زمونی سیاسی پارتی دیموكراتی کوردستان له‌دوای نزیكه‌ی 70 ساڵ نه‌ی توانیبێت به‌دیلێكی هه‌بێت  بۆكه‌سی یه‌كه‌می حزبێك یان سه‌رۆكێك ئه‌توانین بڵێن ئه‌مه‌ خۆی له‌خۆیدا گه‌وره‌ترین قه‌یرانه‌ ئه‌گه‌ر هه‌موو بون نه‌بونی حزبێك یان نه‌ته وه‌و گه‌لێك به‌ته‌نها كه‌سێكه‌وه‌ ببه‌سترێته‌وه‌ ئه‌مه‌ كه‌مترین مانی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌م ووڵاته‌دا گه‌شه‌ی توانای تاكه‌كان وه‌ستێنراوه‌ یان له‌مپه‌ری بۆدروست كراوه‌ تا تاكه‌كان خۆشسان خاوه‌نی خۆیان نه‌بن . 
2ـ ئه‌م جۆره‌ بیركردنه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌ویش به‌پیرۆز كردنی تاكه‌كان وسه‌ركرده‌كانه‌ له‌دنیادا باوی نه‌ماوه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ له‌م ووڵاته‌دا ته‌نانه‌ت باسكردنی كه‌سێك یان سه‌ركردیه‌ك به‌هێڵی سور له ‌قه‌ڵه‌م بدرێت وه‌ته‌نانه‌ت نوێنه‌ی گه‌ل له‌په‌ڕله‌ماندا ڕوبه‌ڕوی هێرش ببێته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باسی سه‌رۆكی كردوه‌ ئایه‌ ئه‌مه‌ له‌كوێی دیموكراسی دا جێگای ئه‌بێته‌وه‌ له‌كاتێكدا نزیكه‌ی 70 ساڵه‌ ئه‌م پارته‌ به‌ناوی دیموكراسی یه‌ ناو نراوه‌و بانگه‌شه‌ی ئازادی و دیموكراسی ئه‌كات .
3ـ ئایه‌ هه‌روایه‌ بارودۆخی ئه‌م هه‌رێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ له‌مه‌ترسیدایه‌ ئه‌گه‌ر سه‌رۆك نه‌ێت هه‌موومان نابین ئه‌گه‌ر ئه‌ویش هه‌بێت مانی مانی هه‌موومانه‌ به‌داخه‌وه‌ له‌م سه‌رده‌می پێشكه و‌تنه‌ندا و له‌م سه‌ده‌ی بیست ویه‌كه‌دا بیركردنه‌وه‌ی له‌و جۆره‌ هه‌بێت تاكه‌ی ئه‌بێت هاووڵاتی پله‌ یه‌ك و دوو هه‌بێت وڕێزبه‌ندی بۆمرۆڤ بونی مرۆڤه‌كان بكرێت له‌كاتێدا هه‌موو په‌یامه‌ ئاسمانیه‌كان و سه‌رجه‌م یاسا كانی سه‌رزه‌وی به‌ئاشكرا باسی یه‌كسان بونی مرڤه‌كان ئه‌كه‌ن له‌ مرۆڤ بونیاندا .
4ـ ماوه‌ی 23 ساڵی ته‌واوه‌ ئه‌ڵێن بارو دۆخه‌كه‌ناسكه‌ دوژمنان له‌سه‌رهێڵن ئه‌یانه‌وێت كوردو دۆزه‌كه‌ی له‌ناو به‌رن ئه‌كرێت باشترین نمونه‌ بهێنینه‌وه‌ كه‌ئه‌ویش ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و جوله‌كه‌یه‌ كه‌هه‌موو ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ دوژمنی ئه‌ون وه‌ چوار ده‌وره‌ی به‌نه‌یاردراوه‌ به‌به‌رده‌وامی له‌شه‌ڕدایه‌ به‌ڵام له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام ئدات بۆله‌م هه‌رێمه‌دا ناتواندرێت نمونه‌یه‌كی باشی ده‌ستاو ده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات پێشكه‌ش بكرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە