کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئازارەكان بۆهەموان پۆست وداهات بۆچەندان

Wednesday, 05/12/2012, 12:00








دوائەوەى كە كێشەو ئاریشەو گرفتەكانى نێوان هەرێمى كوردستان و حكومەتى ناوەندى گەیشتە قۆناغێكى مەترسیدار و هەستیار وە هێزلەلایەن هەردوولایەنەوە كۆكرایەوەوە بەرەو ڕوى ناوچەجێناكۆكەكان نێردران جۆرێك لەترس و بیم و شڵەژانى دەرونى جارێكى تر بوونەوەبەشى هاوڵاتیانى كوردستان كە ئەم بارودۆخە نوێیە ئەوەبەهەموان ئەڵێت كە تائەم ساتەوەختەش كوردبەو پێگەیەى كەهەیەتى لەناوحكونەتى بەغدا نەى توانیوە كوردو كێشەكە بگەیە نێتە كەنارى ئارا مى لەكاتێكداكوردان لەبەغداچەندان پۆستى گرنگیان هەیە هەرلەپۆستى كەسى یەكەمى دەسەڵات كەبریتیەلەسەرۆك كۆمارى عێراق وچەندان پۆستى سیاسى و سەركردایەتى لە ناوحكومەتى عێراقدا كە ئەمەلە ماوەى 10ساڵى ڕابردوودا كوردنەیتوانیوە متمانەیەكى نێو دەوڵەتى بەدەست بهێنێت بۆكوردو كێشەكەى كە لەم دوایەدازۆر بەئاشكرائەوەهەست پێ ئەكرێت كە بەداخەوە كوردو ئەزموونەكەى لەمەترسى دایە وەهەركات بیانەوێت لایەنەنەیارەكانى كورد لەعێراقدا ئە بنەمەترسى بۆ سەر كوردو ئەزموونەكەى ڕاستە ئەم هەڵوێستانەى كەلەم دوایەدا سەرجەم لایەنەسیاسیەكان یەك هەڵوێست بوون لەسەرهەنگاوەكانى مالكى بەتایبەتیش دواى ئەوەى كە هێزەكانى ئۆپەراسۆنى دیجلە جوڵەیان پێكرا بەرەو ڕوى ناوچە جێ ناكۆكەكان كە ئەم یەك هەڵوێستیە مایەى خۆشحاڵى سەرجەم هاووڵاتیانى كوردستان بوو بەڵام ناكرێت ئەو جیاوازیەو ناكۆكیانەى نێوان لایەنەكوردیەكان كەهەیان بووە لەكوردستان و لەعێراق دا نادیدە بگرین لە سەرهەڵوێستى بەرانبەرەكانمان بەرانبەر بەكوردو كوردستان بەدڵنیایەوە لایەنەعێراقیەكان باش هەستیان بەوەكردووە كە كوردان لەناوخۆیاندا ناكۆكن وە ئەو ناكۆكیەش هەرلەكۆنەوەهەیە بەتایبەتیش لەنێوان دوولایەنەدەسەڵاتدارەكەى كوردستان كەپارتى ویەكێتین ئەم جیاوازیەش لەم دوایەدا بەئاشكرا دەركەوت تەنانەت لەهەڵوێستیان بەرانبەر بەسە ندنەوەى متمانە لەمالكى كورد بوو بەدوو بەشەوە هەروەها كورد و لایەنەسیاسیەكان چوونەناودووبەرەى دژ بەیەكەوە كە ئەوانیش بەرەى توركیا و بەرەى ئێرانن بەڵام ئەوەى كەلێرەدا مایەى لەسەروەستان و تێ ڕامانە ئەوەیە كە لەهەموو هە لومەرجە مەترسیدارەكاندا كورد بەهەموولایەنەكانەوە لەبەردەم مەترسیدان وەنەیارەكانى كورد جیاوازى ناكەن لەنێوان هیچ لایەنێكدا بەڵكو كورد و ئەزموونەكەى ئەكەوێتە بەردەم هەڕەشەومەترسى بەڵام پێویستە هەمووكورد وانە پەندلەم بارو دۆخە نوێیە وەربگرێت چونكەئەوەماوەى بیست 20 ساڵە داهات و دەسەڵاتى ئەم هەرێمە دابەش ئەبێت لەنێوان ئەو دوولایەنە دەسەڵاتدارەى هەرێمى كوردستان وە خەڵكان و لایەنەكانى تر زۆربەیان لێى بێ بەشن هەموومان گوێ بیستى لێدوانەكانى وەزیرى داراى حكومەتى هەرێمى كوردستان بوین كەباسى لەوەئەكرد نزیكە1250000 ملیۆنێك و دووسەدو پەنجا هەزارموچە خۆر لەهەرێم داهەیە وەلەو ژمارەیەش نزیكەى 650000 شەش سەدو پەنجا هەزاریان فەرمانبەى دامو دەزگاكانى حكومەتى هەرێمن باشە ئەوانى ترزۆربەى هەرەزۆرى هەوادارو ئەندام ولایەنگرانى دوپارتە دەسەڵاتدارەكەى كوردستان نین كەهەریەكەیان بەناوى جۆراو جۆرەوە كردویان بەمووچەخۆرى خۆیان وە هاووڵاتیانى ترى ئەم هەرێمەش لێى بێ بەشن باشە لێرە دا ئەم پرسارە بالەخۆمان بكەین ئایا داهاتى ئەم هەرێمە داهاتى سەرجەم هاووڵاتیانى كوردو ستان نیە بۆ ئەبێت ئەوانەى كەسەربەپارتى یەكێتین سوود مەندبن بەڵام ئەوانى تر لێى بێ بەش بن كە گەورەترین مەترسیى ئەم كارەشیا ن لەوەدایە كە هاووڵاتیان متمانەیان نەمابەرانبەر بەبەرپرس و سەركردەكانیان چونكە لێرەدا ئەگەینە ئەو ڕاستیەى كە هەموومان لەخزمەتى حیزبدین نەك حیزبەكان لەخزمەتى خەڵكدابن لەكاتێكدا ئازارو نەها مەتیەكان ئەبێت بۆهەموومان بن بەبێ جیاوازى بەڵام دەسكەوتو داهاتەكان بۆهەندێكمان بن وبەس هەموومان باش ئەو ڕاستیە ئەزانین كە تاوان و ستەم و ماف خواردن لەلایەن هەركەسێكەوە ئەنجام بدرێت هەرتاوانە باشە ئەم قۆرخ كاریەى لەم هەرێمەداهەیە وەحیزب دەستى خستۆتە ناو هەمووجومگەكانى حكومەتى كوردستان و دەست بەسەرا گرتنى هێزى پێشمەرگە لەلایەن یەكێتى وپارتیەوە لەوەش مەترسیدارتر ئەوەیە كە هاوڵاتیانى كوردستانیان بەوە ئەترساند كە ئە هاتنە سەرشەقام و داواى مافى ڕەواى خۆیان ئەكرد وئەیانویست حكومەت ئەداى كارى باش بكات و حكومەت حكومەتى هەموان بێت نەك حكومەتى چەندان باشە ئە وتێبینیانە كەلەسەر حكومەتى ناوەنى و خودى مالكى هەمانە ئایا یەكێتى وپارتى بەرانبەر بەهێزەكانى تر لەكوردستاندا بەو شێوەیە بێ بەش نەكراون لە وهێزەى كەلەكوردستاندا هەیە بۆیە ئەتوانین بڵێن پێویستە ئەوەى كە لەمالكى داواى ئەكەین خۆمان جێ بەجێى بكەین نەك ئازارەكان بۆهەموان بێت وە دەسكەوتەكان بۆچەندان نەبێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە