دواخستنى هەڵبژاردنەكان چیمان پێ دهڵێت
Monday, 11/06/2012, 12:00
دواى ئەوەى كەبڕیاربوو هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى شارەوەانیەكان لەمانگى ئەیلولى داهاتودا ئەنجام بدرێت بۆجارێكى تر ئەو پرۆسەیە دواخرایەوە بەڵام هۆكارى دواكەوتنەكەى بۆ چەندین جار دیارنیە كەئەمەش ئەوەبەهەموومان ئەڵێت كە تائەم ساتەوەختەش حكومەت و لایەنە دەسەڵاتدارەكان لە بارى ئاسایى خۆیاندا نین چونكە پرۆسەى هەڵبژاردن ئەگەر بەشێوەیەكە تەندروست ئەنجام بدرێت ماناى ئەوەیە كە پرۆسەى سیاسى بە حاڵەتى ئاسایى خۆیدا گوزەر ئەكات وە دیاریشە پێچەوانەكەى ڕاستە دواى چەندان ساڵ لەئەزموونى حوكمڕانى لەهەرێمى كوردستاندا تائەم كاتەش ئەم ئەزموونە نەگەیوەتە ئەو قۆناغەى كەلەكاتى ئاسایى و یاسایى خۆیدا پرۆسەكانى دنگدان ئەنجام بدات بەڵام ئەوەى كەمایەى لەسەروەستان و جێگاى پرسیارە ئەوەیە كە بۆ ئەو پرۆسەگرنگە دوائەخرێت لە كا تێكدا زۆر مایەى سەرسوڕمانە لەم ووڵاتەدا لایەنەدەسەڵاتدارەكان لە ئەنجامى یان لەپرۆسەى هە ڵبژاردن بترسن چونكە لەم ووڵاتەدا حكومەت و حیزب بە جۆرێك تێكەڵاو بوون كەتەواوى جومگەكانى حكومەت بۆپاراستنى بەرژەوەندیەكانى حزب كارئەكەن كەواتە لایەنەدەسەڵاتدارەكان ئەبوایە هیچ ترسێكیان لە هیچ كاتێكدا لە ئەنجام دانى پرۆسەیى هەڵبژاردن نەبوایە بەڵام بۆدوائەخرێت لە كا تێكدا هەمووومان وەبەتایبەتى لایەنەدەسەڵاتدارەكان زۆر بانگەشەى گەسەندنى پرۆسەى حكومڕانى هەرێم ئەكەن وە باس لە ئازادى و دیموكراسى و ژیانى فرەیى ئەكەن وەلەكاتێكدا هەمووئیمتیازات و وەزۆربەى دسكەوتەكانى ئەم ووڵاتە بونەتەدەسكەوتى حزبى ئەوەى مایەى سەرسوڕمانە ئەوەیە كە ئەو حیزبانەى لەدەسەڵاتدان دواى ئەوەى كە تەواوى داموودەزگاكانى حكومەت خراونەتە خزمەت بەرژەوەندیەكانى حیزبەبۆهەوڵى دواخستن وە یان ترسان لەئەنجامدانى پرۆسەى هەڵبژاردنە وەلەوەش گرنگتر ئەوەیەكە داكۆكیكارى لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكانە بۆئەنجام دانى پرۆسەى هەڵبژاردن لەكاتى دیارى كراودا چونكە ئەو لایەنانەى كە ئۆپۆزسیۆنن بێبەش كراون لەزۆربەى ئیمتیازات و ما فەكانیان بەڵام بوونى متمانە بەخۆ وەهەوڵدان بۆ ئەنجام دانى پرۆسەى هەڵبژاردن لەكوردستاندا كا رێكى زۆباشە چونكە لانى كەمى دەسكەوتەكانى پرۆسەى هەڵبژاردن ئەوەیە كە گۆڕانكارى لە داموو دە زگاكاندا دروست ئەبێت وەئەبێتە هۆى كەم بونەوەى ڕۆتین و دەرباز بوون لەچەق بەستووى و هەنگاو نان بەرە نوێ بوونەوەى پرۆسەى سیاسى و حوكمڕانى لەكوردستاندا وە هۆكارێكیشە بۆ زیاتر هوشیار بوونەوەى تاكى كوردى و وە هەروەها تاقى كردنەوەسەرجەم لایەنەسیاسیەكانە كەدواجارلەلایەن هاووڵاتیانەوە نمرەو ئاستى جەماوەرى بوونیان و ڕێژەوە متمانەى هاووڵاتیان بەو لایەنانەدیارى ئەكرێت بۆیەپێویستە هەموومان داكوكیكارێكى باش بین بۆ ئەوەى پرۆسەكانى هەڵبژاردن لەكاتى ئاسایى و یاسایى خۆیاندا ئەنجام بدرێن وەلەم بارودۆخەش دا هیچ پاساوێك نیە بۆدواخستنى پرۆسەى هەڵبژاردنى شارەوەانیەكان لەهەرێمى كوردستاندا ئێمە لەلایەكەوە باسى هەڵكشانى ئاستى سیاسى كوردستان بۆ دنیا ئەكەین وە بەئەزموون و نمونەیەكى سەركەوتووى ناوچەكە ئەیناسێنین بەڵام هەرلەو كاتانەشدا ترسمان هەلەئەنجام دانى پرۆسەكانى هەڵبژاردن لەهەرێمى كوردستاندا كەواتە دواخستنى پرۆسەى هەڵبژاردنەكان بەبێ هۆكارێكى ئاشكراو گرنگ دیار پێمان ئەڵێت تائەم ساتەوەختەش حاڵەتى سیاسى و پرۆسەى حوكمڕانى لەهەرێم دا وەك پێویست نیەو پێویستى بە گۆڕانكارى ڕیشەیى هەیە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست