کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەك كێشەو دوو بۆچوون ودوو هەڵوێست

Tuesday, 15/05/2012, 12:00





ماوەیەكە پەیوەندیەكانى نێوان حكومەتى ناوەندى و هەرێمى كوردستان دوچارى تەنگژەیەك بۆتەوە وەڕۆژ بەڕۆژیش لێدوانەكانیان بەرانبەر بەیەك توند ئەبێتەوە كە ئەمەش خۆى لە خۆیدا بێ متمانەیى و نائارامى سیاسیى دروست ئەكات لە سەر ئاستى عێراق بەگشتى و ئەبێتە هۆى دروست بوونى بێ متمانەى لەسەر ئاستى پەیوەندیەكانى حكومەتى ناوەندى و حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەمەش لەوەوە سەرچاوەى گرتووە كە تائەم ساتەوەختەش كێشە هەڵپەستراوەكان وەك خۆیان ماونەتەوە وە هەنگاوى كرداریان بۆنەنراوە لەوماوەى (8) ساڵى ڕابردووى ئەزموونى حكومكردن لەعێراق وەتائەم كاتەش بەو هەمووماوەیە كەئەكرا زۆرێك لەكێشەوە ئاریشەكانى نێوان هەردوولا چارەسەربركرایە كە ئەو كێشانەش خۆیان لە زۆر شدا ئەبیننەوە وەك مادەى (140) و كێشەى ناوچە جێ ناكۆكەكان و وە هەروەها كێشەى داهات و خاڵە سنوریەكان وە كێشەى پرشۆژەیاساى نەوت و پاراستنى سنورەكان لە لایەن كامیانەوەیەو وەلەسەر حیسابى كامیانەوەیە وەهەروەها كێشەى بوجەو داهاتى هەرێم و ناوەند وەهەروەها كێشە هێزەكان ناوخۆو هێزى پێشمەرگەى كوردستان كە ئەمانەو چەندان كێشەى تربەچارەسەرنەكراوى ماونەتەوە كەهەریەكەو لەوكێشەو گرفتانە هەریەكەیان وەك بۆمبێكى دیارى كراو وایەلەیەكێك لەساتەكان پەناى بۆئەبرێت وە پەیوەندیەكانى نێوان بە غداو هەولێر ئەباتەوە خاڵى سفر كەئەمەش دواجار وەك یارى مارو پەیژەكەوایە دواى هەڵكشانێكى باش دێینەوە سەرەتا كە ئەم درئەنجامە دواجار هەموومان ئەخاتە ئەو دۆخەوە كە تائێستا لەوماوەزۆرەدا دڵنیانەبین لەوەى كە چیمان بۆكراوە وە زەمانەت چى یە لەوەى كە كراوە وە ئەتوانین بەدەسكەوتن مامەڵەى لەگەڵدابكەین چونكە ئەم حاڵە تە ئەوە بەهەموو مان ئەڵێت كە ئەوەى كراوە بەهۆى سیاسەتى ڕۆژەوە كراوە نەك قەناعەت و دان پیانانى بەرانبەرەكان بێت بەمافەكانى ئەم گەلەدا چونكە دورنیە لەساتەوەختێكدا كەناوەند بە هێزبێت وەببێتە خاوەن دەسەڵاتێكى بەهێز لەتەواوى ئەو بەڵێن و مافانە پەشیمان ببێتەوە كە بڕیارە بەرانبەر بەكورد جێ بەجێى بكات چونكە جێ بەجێ نەكردنیان لەم دۆخەتازەیەى كە عێراق و ناوچەكەى پیا تێ پەڕئەكات ئەوەبەهەموومان ئەڵێت كە ناوەند ئەیەوێت سودلەكات وەربگرێت وە نەیەوێت كوردستان وەك ئەو واقیعەى كەهەیەیە مامەڵەى لەگەڵدا بكات وە ئەیەوێت خۆى لەو بەڵێنانە بدزێتەوە كەلەدەستوردا بەكورد دراوە لەكوردستاندا ئەوەندەش خۆمان وەك كورد وە دوولایەنى دەسەڵاتدارى كوردستان كەم تەر خوم بووین تائەم ساتەوەختەش نەك هەرلەكوردستان بەڵكو لەسەرئاستى عێراق و بەرانبەر بە داخوازیەكانى كورد لەبەغدا زۆربەئاشكرا هەست بەدووجۆر لە خیتاب و پەیام وهەلًَوێست ئەكەین بەرانبەر بەناوەند لەسەرتەواوى ئەو كێشەو گرفتانەى كەلەنێولان ئێمەو ئەوانداهەیە جابۆلۆمەى ئەوان بكەین لەكاتێكدا خۆمان نەگەیشتوینەتەئەو قەناعەتەى كە یەك هەڵوێستمان هەبێت هەموومان لەكوردستان بەئاشكرا هەست بەو دووهەڵوێستیەى هەردوولایەنى دەسەڵاتدارى كوردستان ئەكەین كەخۆى لەپارتى و یەكێتى دا ئەبینێتەوە ئەوەتا یەكیان ئەلێ دەوڵەتى كوردى ڕائەگەیەنین یەكیان ئەڵێت خەونە وەیەكیان ئەڵێت نابێت پێسوازى لەمالیكى بكرێت یەكیان سزاى ئەوانەئەدات كە ڕاڤەى سلبى بۆسەردانەكەى مالكى ئەكەن بۆیە پێویستەهەموومان ئەم پرسیارەلەخۆمان بكەین ئایا كورد وئەزموونەكەى و داهاتوى بەرەو كوێ ئەچێت لەنێوان نەخشەو پلانى حكومەتى ناوەندى و مالكى دا وەلەنێوان دوو خیتابى كوردا لەكوردستان وەیان بڵێن لەنێوان پارتى و یەكێتى دا بۆیە ئەگەر بمانەوێت هەڵوێست وپێگەى كورد لەعێراقدا بەهێزبێت ئەبێت لەناوخۆى خۆمانەوەدەست پێ بكەین وەبڕیارى یەك هەڵوێستى بدەین نەك یەكێشەیى ودووهەڵوێستى .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە