کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


فریاى حكومەت كەون هەژارە

Friday, 02/11/2012, 12:00







لەوانەیە كاتێك مانشێتى ئەم بابەتە ئەبینى بەلامانەوەسەیر بێت چونكە هەموومان ئەزانین كە ئەم ووڵاتەى خۆمان لەگەڵ ئەوەى ژمارەى دانیشتوانەكەى كەمەبەڵام بوجەیەكى زەبەلاحى هەیە كە لەبووجەى زۆرلەووڵاتان زیاترە كە خاوەنى ژمارەیەكى زۆرزیاترن لەدانیشتوانى هەرێمى كوردستان بەڵام ئەوەى كە مایەى لەسەروەستان و جێگاى تێڕامانەو شایانى لەسەرووتنەئەوەیە لەگەڵ ئەو هەمووداهاتو دەوڵەمەندیەى حكومەتى هەرێمى كوردستان ئەبینین لەم سەرەتاى وەرزى خوێندنەدا ئەبینین و ئەبیستین كە زۆربەى خوێندنگاو قوتابخانەكان كەمووكوڕیان زۆرە هەرلەخراپى بیناكان و كۆنیان و وەنەشیاویان بۆپرۆسەى خوێندن كەبەداخەوە ئەوەبوو لەیەكێك لە خوێندنگاكانى شارەزووردا قوربانیشى لێ كەوەتەوە كەئەویش گیان لەدەست دانى خوێندكارێكى پۆلى دوانزەى زانستى لێ كەوتەوە وەهەرلەم ڕۆژانەى ڕابردوشدا بوو كەژمارەیەك لەمامۆستایان مانیان گرتبوو لەبەرئەوەبوو كە بیناى خوێندنگاكەیان شیاونیە بۆ وانەخوێندن بەڵام بەداخەوە لەبرى ئەوەى دەزگابەرپرسەكان و بەڕێوبەرایەتى پەروەردە داكۆكى لەداواڕەوەاكانیان بكات وەهەوڵى جدى بدات بۆباشتركردنى ڕەوشى خوێندن و فێركردن بدات بەڵام بەداخەوە بەشێوەیەك وەڵامى مامۆستایان ئەداتەوە كە كێ ناڕازیە بابڕوات ڕاژەكەى بگوازێتەوە بۆ وەزارەتێكى تروەلەلایەكى ترەوە ڕۆژانە خۆپیشاندانى خوێندنگاكان ئەبینین كە دێنەسەرشەقامەكان و لەسەرشاشەى كەناڵەكانى ڕاگەیاندنا ئەدوێن باس لەنەبوونى بیناى خوێندن و وەهەروەها كۆنى بیناكان و وەهەروەهانەبوونى مامۆستاى پێویست لەهەندێ شوێن وەهەروەها قەڵەباڵغى پۆلەكانى خوێندن و وەبوونى چەندان بیناى قوتابخانە لە خانوى كرێ دا كەمەرجى قوتابخانەیان تیانیە وە هەروەها زۆر لەقوتابخانەو خوێندنگا كان كارگوزارى پێویستیان نیە بۆ پاكردنەوەى قوتابخانەو خوێندنگاكان كەلە هەندێك لەو شوێنانە بەقوتابى و خوێندنكارەكان پۆلەكانى خوێندن و گۆڕەبانى قوتابخانەكان وتەنانەت تەوالێت شوێنەكانى تریش بە قوتابیان و خوێندكاران پاك ئەكەنەوە وەلەوەش سەیر تر لەكاتێكدا فرۆشگاى تەواوى خوێندنگاو قوتابخانەكان بە بڕە پارەیەكى باش دراون بەكرێ بەڵام سەیر ئەكەین كە پارە لەمامۆستایان كۆئەكرێتەوە بۆكڕینى هەندێ كەلوپەلى قوتابخانەو خوێندنگەكان وە یان بەپارەى مامۆستاكان كرێكار ئەگیرێت بۆ پاكردنەوە و وەیان بۆباخەوانەكان ئایا ئەمە نامان گەیە نێتەو ئەو ڕاستیەى كەحكومەتەكەمان هەژارەو پێویستەهەموومان یارمەتى بدەین بۆئەوەى لەو قەیرانى كەمى دەرامەتە ڕزگارى بكەین بەداخەوە ئەو كەرتەى كەزۆرگرنگە وەشوێنى پێگەیاندن و فێركردنى یەكەبەیەكەى تاكەكانى كۆمەڵگایە بەو شێوەیەفەرامۆش كراوە بەڵام بۆهەندێ شوێن و دەزگاى تر كەلەوانەیە بۆبەرژەوەندى حیزبێك یان چەند كەسێك كاربكات بڕێكى زۆرلەداهاتى ئەم ووڵاتەى بۆتەرخان كراوە لەكاتێكدا ئەم هەمووڕاستیانە بەچاوى خۆمان ئەبینین وە ئەو هەمووكەموكوڕیانە لەئیدارەكردنى ئەم ووڵاتەدا هەستى پێ ئەكرێت دواى ئەو هەمووساڵە لەئەزموون و بەو داهاتە زۆرەوە ئایا ئەمەچیمان پێ ئەڵێت جگەلەوەى كە نائومێدئەبین لەوەى كە ئەم وڵاتە بتوانێت وەیان بیەوێت لەخزمەتى هاوڵاتیەكانى دابێت لێرەدا ئەبێت هەموومان باش لەو ڕاستیەبگەین كە كە دەزگاى پەروەردە ئەو شوێن و پڕۆژەگرنگەیە كە پەیوەندى ڕاستەو خۆى بەهەمووتاكەكانەوەهەیە ئەگەر خۆشمان قوتابیى و خوێنكارنەبین ئەوا یان مامۆستاین وەیان كارگوزارین وەهە روەها ئەگەر هەریەكە لەمانەش نەبین ئەوا مناڵ و خوشك و براو كەس و كارمان ئەوانەن كەلە قوتابخانەو خوێنكارەكانن بۆیە كەرتى پەروەردەو فێركردن ئەو دەزگا هەستیارەیە كە پێویستەلەلایەن حكومەت و كاربەدەستانەوە گرنگیەكى گەورەى پێ بدرێت چونكە چەندە پرۆسەى پەروەردەو فێركردن باش و تەندروست بێت ئەوەندە ئایندەو داهاتوى ئەم ووڵات و گەلە ڕۆشنە وەدیارە پێچەوانەكەشى ڕاستەبۆیە كاتێك ئەم ڕوداوانەى دواى ئەبینین وەیان ئەیان بیستین لەو هەمووكەموكوڕیانەى لە پرۆسەى پەروەردەو فێركردنداهەیە هەرلەڕوخانى بیناى قوتابخانەكان و نەشیاویان بۆ ئەوەى كە قوتابیان و خوێندكاران نەتوانن بەدڵنیاییەوە تیا بژین وە نەبوونى میلاكاتى پێویست بۆڕاپەڕاندنى كارەكانى ئەو شوێنە گرنگەى كۆمەڵكا ئایا چاوەڕوانى چى لەم وەزارەتە هەستیارو گرنگەى حكومەتى هەرێمى كوردستاندا بۆیە ئەم ڕوداوانەى دوایى ئەوەبەهەموومان ئەڵێن ئەگەر كار لەم ووڵاتەدا هەربەو شێوە یە بەردەوام بێت ئایندەى ئەم ووڵاتە نەك بەرەو باشى ناڕوات بەڵكو بەرەو خراپتر هەنگاو ئەنێت بۆیە ئەو پرسیارە دیتە ئاراەوە ئایەڕۆڵى دەزگابەرپرسەكان چیەو وەیان ڕۆڵى حكومەت و پەڕلەمان و دەزگاكانى لێ پێچینەوە چیەو چیان كردوە وەچى ئەكەن بۆیە هەموومان چاوەڕوانى بڕیارو ڕاسپاردەكانى دەزگا بەرپرسەكانین دواى ئەوەى دواى بیست و یەك ساڵ لەئەزموونى حوكمدارى لە هەرێم دا ئەو هەموو كەموكوڕیەهەیە بۆیە باشترین وەڵائەوەیە باچاوەڕِوان بین بزانین ئەم سیستەمەسویدیە بەرەو كوێ ئەڕوات ئایندەشمان بەرەو كوێ ئەبات


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە