دیجلە بەپێچەوانى ئاڕاستەى خۆى ئەڕوات
Monday, 19/11/2012, 12:00
ئەوەى لە دێر زەمانەو بیستومانەو وەبینیومانە ئەوەیە كە هەمیشە ئاو یاساى سروشتى خۆى وایە كە لەسەرەوە بەرەو خوارەوە ئەڕوات وەهەمیشە لەبەرزیەوە بەرەو نزمى مل ئەنێت بەڵام ئەوەى ئێستا لە هێزەكانى دیجلەى عێراق ئەی بیستین ئەوەیە كە ئەیەوێت لە خوارەوە بەرەو باكور و سەرەوە بڕوات كە ئەمە لەگەڵ ناوەكەیدا ناگونجێت بەڵام هەموو مان دەرك بەوڕاستیە ئەكەین لەوەتى ئەم هێزە لەلایەن سەرۆكى ئەنجوومەنى وەزیران و سەركردەى گشتى هێزە چەكدارە كانى عێراقەوە نورى مالكى دروست كرا وە جۆرێك لەدڵە ڕاوكێ و ترس وبیم لەناوهاووڵاتیانى هەرێم دا
دروست بووە كە ئەمەش لەسەر بنەماى هێزەكانى ڕابردووى عێراق بنیات نراوە كە عێراق لەوەتى هەیە هێزەكانى بوونەتە دەردى سەرى و كێشەو گیرو گرفت بۆ عێراقیەكان و ووڵاتانى دراوسێى وەلەهەمووشیان زیاتر ئەوەى كەتوشى ئازارو كوشت و بڕو ئاوارە بون وێرانكردنى زێدى باوباپیرانى بووە گەلى كورد بوە لەكوردستاندا.
وەئەوەى زیاتر لەم بارو دۆخە هەستیارەى كەناو چەكەى پیا تێپەڕئەبێت گومان لاى هەموو تاكێكى كورد دروست ئەكات بۆلەم بارو دۆخە دا مالكى بیر لەناردنى هێزێكى تایبەت ئەكاتەوە بۆ ناوچە جێ ناكۆكەكانى نێوان حكومەتى ناوەندى و هەرێمى كوردستان لە كاتێكدا گەلانى عێراق بەگشتى وە ناوچەجێ ناكۆكەكان پێویستیان بە دڵنیاكردنەوەهەیەوە جێ بەجێ كردنەوەى ئەو بڕیارو بەڵێنانەى كە بۆ ئاسایى كردنەوەى ناوچە جێ ناكۆكەكان دەركراوە بەڵام نەك لەماوەى 9ساڵى حكومەتەكەیدا جێ بەجێ نەكراوە وە كارى جدى لەسەرنەكراوە.
ئایا دروست كردنى ئەو هێزوو چەك و جبە خانەیە لەم بارودۆخەدا چ خزمەتێك بەگەلانى عێراق ئەكات چونكە ئەم ووڵاتە ئەوەندەنیە ڕزگارى بوە لەشەڕى داگیركارى حكومەتى عێراقى بۆ كوردستان بۆیەجێگاى خۆیە تى هەڵوێستەیەكى جدى بكەین لەمەڕ ئەم بارو دۆخەى كە ئێستا هەرێم و عێراقى پیا تێ پەڕئەبێت.
وە لێرەدا پرسیار ێك دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە كە لەعێراقێكدا كە سەرۆك كۆمارەكەى كورد بێت وە جێگرى سەرۆكى حكومەتەكەى كوردبێت وە جێگرى سەرۆكى پەڕلەمانەكە كوردبێ وەسوپاسالارى ووڵات كوردبێت بۆئەبێت ئەوەندن ترسمان هەبێت لەم حكومە تەى عێراق.
بۆیە ئەبێت ڕۆڵى دەسەڵاتدارەكانمان لەناوحكومەتى ناوەندى دا چى بێت وەئایا بۆ لەهێزێك بترسین كەبە شێكى زۆر لەدەسەڵاتدارەكانى كورد بن ئایا كاتى ئەوەنەهاتوە ئەو بەڕێزانەى كەلەبەغدا كاربەدەست و بەرپرسیا رن هەڵوێستى جدیان هەبێت وەفشاربخەنە سەر حكومەت تاپابەندبێت بەبەڵێنەكانیەوە بەرانبەر بەگەلى كوردستان و هاووڵاتیەكانیانەوە.
ئایا حكومەتى ناوەند یان باشتر بڵێن مالكى ئەوناكۆكى و دووكەرت بوونەى لایەنەكوردیەكانى نە قۆستۆتەوە بۆئەوەى بەئاشكرا بیەوێت دژایەتى كورد بكات وەبیەوێت فشار بخاتە سەر حكومەتى هەرێم وە لەبرى ئەوە كێشەى ناوچە جێ ناكۆكەكان چارەسەربكات و بڕیارەكان وبەڵێنەكانى جێ بەجێ بكات وادەر ئەكەوێت لەبیرى چارەسە رى سەربازى دا بێت كەئەمەش دواجار هەمووگەلانى عێراق باجەكەى ئەدەن وەجارێكى تر كوردستان و عێراق ئەبێتە شوێنى ململانێى گەلى كورد و سوپاى عێراقى بۆیە ئەبێت كورد بەهەموولایەنەكانەوە یەك هەڵوێست و یەك دەنگ و یەك بەرنامەو وەبەیەك نەخشەى تۆكمەوە كەلەبەرژەوەندى گەلى كوردو كوردستاندا بێت باهیچكە بەرژەوەندیە تابیەتیە كانمان نەخەینە پێش بەرژەوەندیە گشتیەكانیەوە لەكاتێكدا ئەگەر كورد بەگشتى توشى هەرشكستێك بێت ئەوە هەموو مان باجەكەى ئەدەین بەبێ جیاوازى بۆیە ئەبێت زۆر بەهۆشیارى و لەئاستى پێویست و بەرپرسیاریەتیەوە هەست بە هە ستیارى قۆناغەكەبكەین زوولەبیرى هەوڵى چارەسەریدا بین لەبەرژەوەندى گەلى كوردو كوردستان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست