کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هۆكارەكانى 17ى شوبات هەربەردەوامە

Monday, 18/02/2013, 12:00




هەموو كارێك وەیان هەڵوێست و تەنانەت وتەیەكیش هۆكارو فاكتەرى خۆى هەیە ئەوە دووساڵ بەسەرڕوداوەكانى 17ی شوباتى 2011دا تێ ئەپەڕێت كەڕوداوەكانى ئەم ڕۆژەو ڕۆژانى دواى چەند وانەیەكى گرنگى تیابوو بۆ هەموان ئەتوانین بڵێن یەكەم زەنگى دەربڕینى ناڕەزایى هاووڵاتیان بوو لەدواى ڕاپەڕنەكەى بەهارى ساڵى 1991دا كە لە كوردستان داهاووڵاتیان هاتنە سەرشەقام وتوڕەى ناو ناخى خۆیان وێناكرد لەسەرشەقام وپەیامیان ئاڕاستەى دەسەڵاتدارانى هەرێم كرد وەپێیان ووتن كە لەماوەى ڕابردوودا نەتان توانیوە خزمەتى هاووڵاتیانى ووڵاتەكە تان بكەن ئەوەتاكى كوردیە نیگەرانە بەرانبەر بەئەو دەسەڵاتەكوردیەى كەهەموومان خەومان پێوەئەبینى وە هەموو هاووڵاتیانى ئەم ووڵاتەش بەجۆرێك لەجۆرەكان هەوڵ و خەبات و قوربانى و ئاراق و فرمێسكیان بۆڕِشتوە بەڵام بەداخەوە نەك ئەم حكومەت و دەسەڵاتە كوردیەى خۆمان نەك نەیتوانى حزمەتى هاووڵاتیانى ووڵاتەكەى بكات بەڵكو نەیتوانى دڵیان خۆشیان بكات وە ئەو هۆكارانەى كەبونە هۆى سەرهەڵدانى ناڕەزایى و توڕەبوونى هاووڵاتیان هەرماون بەڵكو زیادیشیان كردوە لەوانەش :ـ
یەكەم /قۆرخ كردنى دەسەڵات و داهاتى ئەم هەرێمە لەلایەن دوولایەنەكەى دەسەڵاتەوە وەبێ بەش بوونى هاووڵاتیان لێى و بەڵكو ئامانج تیایدا خزمەتكردنى لایەنەكانى دەسەڵاتە هەموومان ئاگاداین كەبوجە كەداهاتى هەموانە چۆن و بەچ شێوەیەك بەوهەمووكەموكورَیەوە تێ ئەپەرَێندرێت .
دووەم / نەبوونى خزمەتگوزارى پێویست بۆهاووڵاتیانى هەرێم دواى ئەزموونى بیست ساڵ لەحوكمڕانى كوردى تا ئەم كاتەش بیناى قوتابخانە بەسەرقوتابیاندا ئەڕوخێت و پردەكانى ڕێگاو بان لافاو ئەیان بات و كارەبالە هەرێم نەى توانیوە ڕوناكى بەردەوام بەماڵى هاووڵاتیان ببەخشێت بەڵكو هاووڵاتیەك بەمۆلیدەیەكى ئەهلى كارەباى گەڕەكێك دابین ئەكات بەڵام حكومەت تائەم ساتەوەختەش نەى توانیوە كارەباى پێویست بۆ هاووڵاتیانى ووڵاتەكەى دابن بكات .
سێ یەم /سەربەخۆنەبوونى دادگاكان تائەم ساتەوەختەش دادگاو دەسەڵاتى دادوەرى نەیتوانیوە ڕۆڵى بێ لایە نا نەى خۆى ببینێت لەوەش سەیرترئەوەیە تائێستا تاوانباران كە دەستیان سورە بەخوێنى هاووڵاتیانى بێ تاوان نەتوانراوە پەلكێش بكرێن بۆ دادگا بەسزاى خۆیان بگەن .
چوارەم /نەبوونى دادگەرى كۆمەڵایەتى كە لەم ووڵاتەدا شتى ز ۆرسەیرو سەمەرەهەیە كەسى واهەیە لەچەند شوێنێك وبەناوى جۆراو جۆرەوە موچەى هەیە وەچەندان كەسیش هەیە كە بۆبژێوى ژیانیان ڕۆژانە توشى چەندان كارى نەخوازراو ئەبن كەئەمە لەم هەرێمەدا كەخاوەنى بوجەیەكى زەبەلاحە بۆئەبێت تاكەكانى بۆنەخۆشیەك پیتاكیان بۆبكرێت حكومەت لەبیرى هاوكاریاندانەبێت .
ئەمانەو چەندا هۆكارى تر بونە هۆى دروست بوونى ڕوداوەكانى 17ى شوبات كەتائەم ساتەوەختەش ئەگەر كەمو كوڕیەكان زیادیان نەكردبێت كەمیان نەكردووە بۆیە ئەتوانین بڵێن 17ى شوبات چۆن هۆكارەكانى ماون ئەوەخۆشى بەجۆرێكى جیاواز بەشێوازى تر هەربەردەوامە خۆئەگەر دەسەڵات توانى بەهێز زۆرو ترساندن و تۆقاندن دەست بەسەرشەقامەكاندا بگرێت ئەوە بەدڵنیاییەوە ناتوانێت توڕەى ناخى دڵەكان لاواز بكات بەڵكو توڕەزیاترو زۆرتر بەهێزدەبێت و لەكۆتایشدا بەدڵنیاییەوە سەركەوتن هەربۆداخوازیە ڕەواكانى گەلە .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە