کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یەك شێوازو دووهەڵوێست

Sunday, 10/03/2013, 12:00









ڕۆژى 7/3/2013 ئەنجوومەنى نوێنەران بەزۆرینەى دەنگ بوجەى ساڵى 2013 ى تێپەڕاند لە كاتێكدا كە لیستى فراكسۆنە كوردستانى بایكۆتیان كردبوو ئەمە كارێكى باش بوو لانى كەم هەڵوێستێك بوو لەداكۆكى كردن لە مافەكانى هاووڵاتیانى عێراق و هەرێمى كوردستان
كە بەداخەوە لەكوردوستان و عێراقیش پەتایەكى سیاسى بڵاوبۆتەوە كەئەویش بریتیە لە پەتاى زۆرینە كە بەداخەوە مافى كەمینە پێشێل ئەكرێت وە هیچ حیساب و بەهایەك بۆدەنگە ناڕازیەكانى ناوپەڕلەمان دانانرێت كە هەموومان باش ئەو ڕاستیە ئەزانین كە لەم ووڵاتەى ئێمەدابەبەغداو هەرێمیشەوە پەڕلەمانتاران ئەوەندەى داكۆكى لەبەرژەوەندى لایەنە سیا سیەكانیان ئەكەن ئەوەندە گرنگى بەبەرژەوەندى هاووڵاتیانى ووڵاتیان نادەن بۆیە وا ئەم جارەش وەكوردستانەكەى لەمەڕ خۆمان پەڕلەمانەكەى عێراق كەبەئەنجوومەنى نوێنەران ناسراوە بەزۆرینەى دەنگ بوجەى ساڵى 2013 ى پەسەند كرد لەكاتێكدا كە لیستى فراكسۆنە كوردستانیەكان بایكۆتى دانیشتنەكەیان كرد بەڵام لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە كە ئەم شێوازى تێپەڕاندنە لەبڕیارەكانى پەڕلەمانى عێراق ئەوەماوەیەكى زۆرە ئێمە لەكوردستان ئەو قۆناغەمان تێ پەڕاندوە و ئەوەماوەى چەند ساڵێكە پێشەنگین لەم جۆرە هەنگاوەدا بڕیارەكانى پەڕلەمان بەزۆرینەى دەنگىلایەنە دەسەڵاتدارەكان تێپەڕێندراون بەبێ ئەوەى لیستى دەسەڵات و زۆرینە بگەڕێتەوە بۆ گوێ گرتن لەڕەخنەو پێشنیارەكانى پەڕلەمانتاران وە دواجارسەرۆكى هەرێمیش واژو لەسەربڕیارەكان ئەكات نمونەشمان تێپەڕاندنى پڕۆژە یاسایى خۆپیشاندانەكان هەربەم شێوەیەبوو وە هەروەها بوجەى ئەم ساڵ و ساڵى ڕابردووش هەربەهەمان شێوەبوو بۆ یە بۆئەم بڕیارە ى پەڕلەمان هەڵوێستى لایەنەسیاسیەكان بریتى بوو لەداكۆكى كردن و پشتیوانى بڕیارى لیستى زۆرینە بەڵام ئەم جارە بەرانبەر بەبڕیارى زۆرینە لەپەڕلەمانى بەغدا كەوتوینەتە قسەكردن و هەڵوێست وەرگرتن وە هەڕەشەى پەنا بردن بۆ تۆماركردنى سكاڵا ئەبەین لە دادگاى فیدڕاڵى عێراق كە ئەم بڕیارەى پەڕلەمان جۆرێك لە ناداد پەروەرى تیایە ئایە بڕیارەكانى كوردستان بۆ داد پەروەرانەبوون وەسەرۆ كایەتى هەرێم ولایەنەدەسەڵاتدارەكان ئامادەنەبوون گوێ لەداواكاریەكانى ئۆپۆزسیۆن بگرن بەڵام تانە لەبڕیارى پەڕلەمانى حكومەتى ناوەندى بەغدا ئەدەن ئایا ئەمە بریتى نیە لە یەك شێوازى كارو دووهەڵوێستى جیا
بۆیە لەگەڵ ئەوەى لاینەكانى ئۆپۆزسیۆن كارێكى باشیان كرد كە یەكڕیزى لایەنەكوردستانیەكانیان پاراست ویەك هەڵوێست بوون بەڵام پێویستە ئەمانیش بیر لەوەبكەنەوە لانى كەم لەو دادگایەى كە دەسەڵاتدارانى هەرێم بەنیازن داوا تۆماربكەن ئەوانیش داوالەسەر لەلاینەدەسەڵاتدارەكانى هەرێم تۆماربكەن لەسەر تێپەڕاندنى ئەو بڕیارانەى كەبەزۆرینەى لایەنەكانى دەسەڵات تێپەڕێندراون لەخزمەت لایەنە دەسەڵاتدارەكانادبووە نەك هاووڵاتیانى هەرێمى كوردستان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە