ڕۆژئاواى ووڵاتمان چی ئهخوازێ لێمان
Sunday, 04/08/2013, 12:00
واجارێكى تر پارچەیەكى ترى نیشتیمانە پەرت كراوەكەم زوڵم و ستەم و مافى ژیان و كورد بوون و ئازادى پێ ڕەوان نابینرێت وا جارێكى تر خوێن و كوشتن و سوكایەتى كردن بە هەموو بەهایەكانى مرۆڤایەتى تیا ئەنجام ئەدرێت ,گومانمان نیە لەوەى شەڕو كوشتن و زوڵم و ستەم لە هەرشوێنێك ببێت جگە لە تاوان و وێرانكارى ئازارو كێشە هیچى تر بەدی ناهێنێت
بەڵام دواى ئەوى لەم بارو دۆخەناسك و هەستیارەى كە هاتۆتە ئاراوە لە ڕۆژئاواى كوردوستان ئەوەلەهەموومان ئەخوازێت چ وەك تاكێك وەچ وەك لایەنە سیاسیە كان وە چ وەك حكومەتى هەرێمى كوردوستان كە بەئەركى هەنووكەى خۆمان هەستین بۆئیدانەكردن و هەوڵدان بۆ شەرمەزاركردنى ئەو كەس ولایەنانەى كە ئەیانەوێت لەبەشێكى ترى كوردوستاندا خوێن وشەڕو لەناوبردن بكەنە بەشى ووڵاتمان بۆیە ئەركى هەرە لەپێشنەمان ئەوەیە كە زۆر بە هوشیارى وداناییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخەكەدابكەین چونكە بارو دۆخى ناوچەكە بەگشتى و كوردوستان و ووڵاتانى دەرو بەرى هەستیارە دور نیە ئەمە ئەنجامى نەخشەى ناحەزانى كوردو كوردوستانبێت كەچاویان بەئازادى و ئارامى و خۆش گوزەرانى كوردان هەڵنایات لەهەرشوێن و پارچەیەكى كوردوستاندابژیین وە ئەبێت ووریابین ژیرانە مامەڵە لەگەڵ ڕوداوەكان بكەین نەك بكەوینە شەڕى ئایدۆلۆژى و بیرو باوەڕى یەكترى بەڵكو شەڕو كوشتن و قەتڵ عام كردنى مرۆڤەكان بەهەرشێوەیەك و لەلایەن هەركەس و تاقم ولایەنەێكەوە بكرێت هەرتاوانە و پێویستە ئیدانەو مەحكومى بكەین وە ئەبَت ووریا ین كەكورد یەك هەڵوێست بێت بەرامبەر بەڕووداوە كان نەك ئەمەش بكەینە شەڕشى ئایدۆلۆژیاو شەرى حیزبایەتى تەسك چوونكە دواجار هەموو مان زیان ئەكەین بەڵام ئەگەرباهەموو لایەنەكان لەدەورى بەرژەوەنیە باڵاكانى كورد كۆببینەوە لەهەربەش و پارچەیەكدا هەیە ئامانجمان سەرخستنى پڕۆژەى كوردایەتى و نیشتیمانى كوردا ن بێت نەك لەبیرى دروست كردنى لایەن و پارت و كۆمەڵێكدابین بۆ ڕاگرتنى بالانسى كارى حیزبایەتى تەسك بەڵكو كوردوستان و كوردایەتى و كوردبوون هێڵى سورێت تا بتوانرێت ئەم قۆناغەش بەكەمترین زیان بەسەر گەلەكەماندا گوزەربكات بەو هیوایەى سەركەوتوبێ خەباتى ڕەواى كودایەتى لەكوردوستانى گەورەدا وە كوردانیش بگەن مەمافە كانى خۆیان كەمافى ژیان و ئازادى و بەختەوەرى و كامەوانى و دەوڵەتى گەورەى كوردوستانەو ,وەسەرەتایەك بێت بۆڕزگاربوو لە دەست و جەورو ستەم و نادادپەروەرى دكتاتۆرەكان لە كوردوستانى گەورەدا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست