کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دورنیە ئەزموونەكە بگوازینەوە بۆكوردستانى سوریا

Wednesday, 01/08/2012, 12:00





دواى ئازادكردنى زۆربەى خاكى كوردستانى سوریا لەلایەن كوردانى ئەو ووڵاتەوە كە دەستیان دایە خۆپیشاندان دژى ڕژێمى بەعسى سوریا ئەمە لەكاتێكدا خەوى لە مێژینەى هەموو تاكێكى كوردە لە تەواى كوردستان بۆ ئازاد بوونى گەلى كوردستان لەدەست تەواوى ڕژێمە دكتاتۆرەكانى ناوچەكە كە بەپێى بڕیارێكى نێودەوڵەتى لەبەرژەوەندى زلهێزەكان وە ماف خوران و نادادى و زوڵم و ستەم بەرا مبەر بە كوردان كرا كە خاك وخەڵكەكەیان دابەشكرد بەسەر هەریەكەلەووڵاتەكانى عێراق و ئێران و توركیاو سوریا كە ئەتوانین بڵێن ئەوە سەدەیەكە ئەم میلەتە بەش مەینەتە لەلایەن ئەو ووڵاتانەوە بەهەمووشێوەیك ڕووبەڕوى ئازارو ئەشكەنجەو شەڕو لەناوبردن ئەبێتەوە تەنانەت كارگەیشتە ئەوەى كە چەندان چەكى قەدەغەكراوى نێودەوڵەتى بەسەر ئەم گەلەداتاقى بكرێتەوە وە بەهەزاران لە ڕۆڵە كانى ئەم گەلەلەناوبران وە لەخاكى بابو باپیرانیان دەربەدەركران وەتەواوى مافەكانیان پێشێل كراو تەنانەت وەك هاووڵاتى ئاسایش مامەڵە یان لەگەڵدانەئەكرا بەڵام خۆشبەختانە دواى تەمەنێك لە نادادى و زوڵم و ستەم پاكتاوكردنى نەژادى و بەسوتماك كردنى خاك و خەڵكەكەی لە لایەن ڕژێمە دكتاتۆرەكانى ناوچەكەوە واخەریكە خۆرى ئازادى گەلانى چەو ساوە لەسەرزەوى هەڵدێت وەگەلانى بەش خوراو ئەگەن بەمافى خۆیان گەلى كوردیش لەكوردستان ئەوا دوان لەهەرێمەكانى زۆر بەى خاكەكەیان بەدەستى كوردانەوەیە وەلەكاتێكدا هەموومان خۆشحاڵین بە ئازادبوونى كوردستانى ڕۆژئاوا وەلەهەمان كاتدا پێویستە كوردەكان لەپارچە كانى تردا هاو سۆزى و پشتیوانى تەواو بۆ براكانیان لەكوردستانى سوریادەرببڕن وەئەوەى لەدەستیان دێت درێغى نەكەن لەهاوكارى و بەدەمەوە بونیان كەئەمەش والەسەر هەمووتاكێكى كورد پێویست ئەكات كەزۆربە بەرپرسیاریانە مامەڵە لە گەڵ ئەو قۆناغە نوێە دابكات كەهاتۆتە پێش لە ناوچەكەدا چونكە ئەگەرووریانەبین خەریكە هەر لایەنەو بەویست و ئارەزوەەتایبەتیەكانى ئەیەوێت پشتگیرى لە و بارو دۆخەبكات كەلەكوردستانى سوریادا هاتۆتەئاراوە ئەوەى هەستى پێ ئەكرێت كەلەكاتێكدا پێویستە لایەنەدەسەڵاتدارەكان و كاربەدەستەكانى كوردستان زۆربەحەكیمانە لە هەوڵى پاراستنى ئەو دۆخەدابن كە لەكوردستانى سوریادا هاتۆتە ئاراوە بەتایبەتیش یەكێتى و پارتى و پەكەكە كە سێ هێزى چەكدارى ناوچەكەن لەكوردستاندا وە ئەوان زیاتر لە هەموولایەنەكانى تر لەم قۆناغەدا بەرپرسیارن لە پاراستن و سەر ختنى ئەو ئەزموونەتازەیەى كوردستانى سوریا بەڵام بەداخەوە هەریەكەو بەویستى تابیەتى و بەرژە وەندى تایبەتى حیزبایەتى بەدەم كێشەكەوەن كەسەرەتاكان دواى ناردنى هێز لەلایەن پارتى دیموكرات و پەكەكەوەبۆكوردستانى سوریا مەترسیى گواستنەوەى شەڕى براكوژى و كوردكوژى بۆئەو ووڵاتە بریندارو ئازارچەشت و بەش مەینەتەش بكریچتە دیارى بۆیە ەكاتێكدا هەموومان خۆشحاڵین بەو ئازاد بونەى كوردستانى سوریا بەڵام مەترسى دروست بونى كێشەش هەیە لەنێوان لایەنەكاندا كە بەداخەوە بۆپاراستنى ئەو دەسكەوتەگەورەە ئەبوایەكورد بەشیوەیەكى رێك و پێك و پلان بۆ داڕێژراو یەك هەڵوێست بچونایە ناو ئەو قۆناغە نوێیەو وەپاراستنى ئەو دەست كەوت و ئەزموونە تازەیە خەمى هەموولایەنەكان بوایە بە ئەجندایەكى هاوبەشى كوردانەوە نەك لە بیرى پاراستنى بەرژەوە ندى حزبیانەوچونكە ووریانەبین چۆن لەكوردستانى عێراق نەمان توانى لەڕابردوودا ئەزمونێكى جوان و شایستە بەقۆناغەكە بنیات بنێن ئەواش لەكوردستانى سوریا كوردو ئەزموونەكە ئەكەین بەقوربا نى ململانێى هێزەسیاسیە كوردیەكان بەو هیوایەى كوردان لەكوردستانى سوریا بەسەرجەم مافە ڕەوا كانى خۆیان بگەن وە سەرەتاى ڕزگاربوونى تەواوى پارچەكانى ترى كوردستان بێت بەو ئومێد وهیوا یەى كوردیش بتوانێت لەكوردستانى گەورەدا دەوڵەتى كوردى خۆى ڕاگەیەنێت وە ببێتە خاوەن كیان و دەسەڵاتى سەربەخۆى خۆى لە ئایندەیەكى نزیكدا .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە