کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەوت یان نەتەوە

Monday, 17/06/2013, 12:00



لەكۆنەوە زۆرێك لەڕۆڵەكانى گەلى كورد هەستیان بەو ستەم و نادادپەروەریە كردووە كە بەرانبەر بەنەتەوەكەمان ئەكرێت وە تائەو ئەندازەیەش كە سەدان و بگرەهەزارانیش گیانى خۆیان بەخت كرد لەڕێگاى كوردو كوردوستاندا وەهەروەها ئەو ڕژێمانەى كە كوردوستانیان داگیر كردبوو بێ گوێ دانە هیچ یاساو بنەمایەكى یاسایى و نێو دەوڵەتى و مرۆڤایەتى و ئاینى بەهەر شێوازێك بۆیان كرابێت دژایەتى كورد بون و كوردوستانیان كردووە ئەوەبوو لەدواى ساڵى 1991 كەوە كورد لەكوردوستانى باكور بەهۆئەوهەلو مەرجەنێودەوڵەتیەى كەبەسە حكومەتى عێراقداهات دواى داگیركردنى كویت لەلایەنى ڕژێمى بەعسى عێراقى و ێەدامى دكتاتۆرەوە عێراق ڕووبەڕوى كێشەو ئاریشەو تەنگژەیەك بویەوە كە دواجار ڕاپەڕین لەناو خۆى عێراق دروست بوو دژى حكومەت و دامودەزگاكانى حكومەتى بەعس وە لەئاكامدا ئێمە وەكوكورد لەكوردوستانى عێراقدا جۆرێك لە حكومەت و پەڕلەمان و ئیدارەى سەربەخۆ مان دروست كرد كە ئەمە دەسكەوتێكى گەورەبوو بۆهەموو كوردان بەڵام بەداخەوە ململانێى ناوخۆى شەڕەكانى نێوان پارتى و یەكێتى جارێكى تر برینى كردەوە جەستە زامدارەكەى كوردوستان هەزاران ڕۆڵەى ئەم كوردوستانە كرانەسوتەمەنى بەرژەوەندى حیزبایەتى و حكومت و ئیدارە لەت بوو كەتائەم ساتەوەختەش وەك پێویست نەتوانراوە یەكبخرێتەوە لەوەش ترسناكتر ئاوارەى ناو خۆدروست بوو وەدەركردن لەزێدى خۆدروست لەسەر ئینتماى سیاسى وەهەروەها لەدواى ڕێكەوتنى ستراتیژى نێوان پارتى ویەكێتى جۆرێك لە قۆرخ كارى دروست بوو كەتاكەپێوەر بۆهەموو پسپۆڕیەكان بریتى بوو لەحیزبى بوون لەناو دووپارتە دەسەڵات دارەكەى كوردوستان كە ئەمەش ئەزموون و حكومەتەكەى بە شێوەیەك عەیب داركرد كە ئەتوانین بڵێن لەدنیادا نمونەى نەبوو یان هەرزۆركەمە وەداواى ڕوخانى ڕژێمى بەعس وەئازادكردنى عێراق بەتەواوەتى لەكوردوستان جۆرێكى تر ململانێ دەستى پێ كرد ئەم جارەیان بریتى بوو لە بەرژەوەندى بازرگانى و مامەڵەكردن بەنەوتى كوردوستانەوە كە بەداخەوە نەوتنى ئەم هەرێمە كەموڵكى هەموانەبۆبەرژەوەندى چەندان بەكاردێت وەكەس نازانێ داهاتەكەى چۆنەوەلەچیا خەرج ئەكرێت بەداخەوە ئێستاواى لێ هاتوە كەئەتوانین بڵێن هەموو دروشمەنەتەوایەتیەكان بوون بەپڕۆژەنەوتیەكان بۆبەرژەوەندى لایەنێك یان چەند كەسانێك وەتەواوى هاوڵاتیانى ئەم هەرێمەش لەسوودەكانى بێ بەشن تەنانەت شوفێرێكى ئەم ووڵاتە جیا لەهەموو ووڵاتانى دنیا ئەبێت بۆ وەرگرتنى چەند لیترێك بەنزیت تاقێك لەسەرەدابێت ئەمەیە ووڵاتى نەوت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە