پەسندكردنى بوجە بۆ قوتى خەڵك بوویان بۆ قوەتى حیزب
Monday, 02/07/2012, 12:00
دواى ئەوەى كەبوجەى هەرێمى كوردستان ڕەوانەى پەڕلەمان كرا وەلەلایەن پەڕلەمانتارەكانى ئۆپۆزسیۆنەوە ئەو هەموو ڕەخنەیەو كەموكوڕیەیان ئاڕاستەكرا وەبەئاشكرا ئەو هەمووكەلێن و كەموكوڕیەى تیادەركەوت كەهەموو هاوڵاتیان بەئاشكرا ئاشناى ئەو هەموونادادپەروەریەبوون كەلە چۆنیەتى خەرج كردنى داهات و دابەشكردنى داهات و دەست كەوتى ئەم ووڵاتەداهەیەبەداخەوە كەلەپەڕلەمان بەزۆرینەى دەنگ پەسەند كراو تێپەڕێندارا كە هەموومان چاوەڕوانى ئەوەمان ئەكرد كە پەڕلەمان لەبڕیارێكدا پڕۆژەیاساى بووجەى ڕەوانەى حكومەت بكردایەتەوە چونكە كەموكوڕى و كەلێنى زۆرگەورەى تێدابوو تەنانەت هەندێك لەئەندام پەڕلەمانەكانى لیستى كوردستانیش دانیان بەوەداناكەبوجەیەكى ناتەندروستە پێویستى بە چاكسازى هەیە بەڵام بەداخەوە ئەوەى چاوەڕوان ئەكرا كە ندام پەڕلەمانەكان هەڵوێستیان هەبوایە چونكە ئەوان نوێنەرى میللە تن وەسوێندیان خواردوە كەلەبەرژەوەندى هاووڵاتیاندا كاربكەن بەڵام ئەم جارە وایان نەكرد چاویان لەبەرژەوەندى هاووڵاتیان پۆشى و لەبەرژەوەندى لایەنەدەسەڵاتدارەكان دەنگیان دا بۆپەسند كردنى بوجە ئەوەى مایەى سەرسوڕمانە بەناوى قووتى هاوووڵاتیانەوە وەیان بەناوى دواكەوتنى پڕۆژەو دواكەوتنى پێشینەى خانووبەرەو پڕۆژەى هاوسەرگیرى ئەیان ووت ئەبێت بووجە تێ پەڕێندرێت و دوانەكەوێت بەڵام لێرەدا پرسیارێكى دى دێتە ئاراوە ئەویش ئەوەیە كە ئایا ئەوەكێ یە ماوەى هەشت (8)مانگە بووجەى دواخستوە ناى هێنێتە پەڕلەمان وەئەوەكى یە ئەو بووحەیەى بەناشەفافى و بەو هەموو كەموكورتى و كەلێنەوە داڕشتوە وەئایا ئەوە كێ یە داهات و دەست كەوتنى ئەم ووڵاتە تەخشان و پەخشان ئەكات بۆبەرژەوەندى حیزبى و هاووڵاتیانى لێى بێ بەش ئەكا كەچى ئێستا بەناوى پەرۆشیان بۆ هاووڵاتیان چۆنیان ئەوێت وەچیان ئەیانەوێت ئەوابوجەكە تێ ئە پەڕێندرێ كەوا تەحیكمەتى دواكەوتنى بووجەى ئەم ووڵاتەلەوەدابوو تابەو هەمووكەموكورتیەوە پەسند بكرێت كەواتەبۆیە بووە بەپیشەى هەمیشەیى و دوائەكەوێت وەەلەوەش سەیرو سەمەرەتر لەم ووڵاتى هەرێمەى لەمەڕ خۆماندائەوەیە پێش ئەوەى ئیمزاى تێپەڕاندنى بووجەلەلایەن سەرۆكى هەرێمە بكرێت لەلایەن سەرۆكى حكومەتەوە بڕیارى سەرفكردنى پارەى پێشینەو سولفەى مامەڵەى هاووڵا تیانیان دا ئایا ئەمە ئەوەبەهەموومان ناڵێت كە دەمێكە ئەم بووجەیەلەلایەن هەردوولایەنى پارتى ویەكێتى یەوەپەسند كراوە وەئایا بوحەو هێنانى بۆپەڕلەمان وخوێندنەوەى وە پەسند كردنى و تێپە ڕاندنى وە هەروەها دواتر ئیمزاكردنى لەلایەن سەرۆكى هەرێمى كوردستانەوە هەمووى سیناریۆن بۆ چەواشەكردنى هاووڵاتیانى بەش مەینەتى ئەم هەرێمەن ئایا لەكوێى دنیادا هەبووە تاسەرۆكى وووڵات بڕیارنەدات چۆن ئەتوانرێت لەلایەن دەزگا تەنفیزیەكانەوە بڕیارى جێ بەجێ كردن بدرێت ئایائەمەئەوەبەهەموان ئەڵێت كە خۆیان بڕیارى بوجەو خۆیان بەرنامەیان بۆداناوە وەهەرخۆشیان ئەیان زانى كەسەرۆك ئیمزاى ئەكات بۆیە پێش ئیمزاكەى سەرۆك ئەوان بڕیارى جێ بەجێ كردنى بەهاووڵاتیان ئەدن ئەمەش یەكێكە لەسەیرو سەمەرەكانى هەرێمى كوردستان وەئایا ئەگەر ئەوان خۆیان بەو شێوەیەمامەڵە لەگەڵ بڕیارى سەرۆكى هەرێم دابكەن وەخۆیان لەپێش بڕیارى ئەو بكەون نەوەستن لەسەر ئەوەى بزانن سەرۆكى هەرێم ئیمزالەسەربووجەئەكات یان ڕەتى ئەكاتەوە ئەمە زۆرشت بەهەمووان ئەڵێت كەلەم ووڵاتەدا چى ئەگوزەرى َچۆن بڕیارەكان ئەدرێت وەچۆن ڕەت ئەكرێنەوە كەهەموویان بۆبەرژەوەنى خەڵن یان حیزبن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست