کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئاڵای كوردستان یان ئاڵای حیزب

Tuesday, 23/12/2014, 12:00


هه‌موو دڵخۆش بوین به‌وه‌ی كه‌ هه‌موو هێزه‌چه‌كداره‌كان و براپێشمه‌رگه‌كان وه‌ك هێزێكی یه‌كگرتووی كوردستانی به‌دنیا بناسێرێن به‌تایبه‌تیش كه‌هه‌موومان ئه‌زانین بڕیاربوو هه‌نگاوی جدی بندرێت بۆیه‌كگرتنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ كه‌ ئه‌مه‌ كارێكی پیرۆزو گه‌وره‌ بوو به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی كه‌حكومه‌تی بنكه‌ فراوان پێك هات بڕیاربوو لایه‌نه‌كان وه‌زاره‌ت وه‌ربگرن نه‌ك وه‌زیر بڕیاربوو به‌شداری ڕاسته‌قینه‌بن نه‌ك ته‌نها به‌ناو له‌ حكومه‌تدابن به‌داخه‌وه‌ نه‌ك ئه‌م هه‌نگاوه‌نه‌نرا به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی كه‌هێزی پێشمه‌رگه‌ بوو به‌سومبولی داكۆكیكردن له‌ ئازادی و خاكی خه‌ڵكی كوردوستان له‌كاتێكدا تیرۆرستان و ناحه‌زان ئه‌یانه‌وێت جارێكی تر كوردو خاكه‌كه‌ی بخه‌نه‌ جه‌نگێكی نه‌خوازراوه‌وه‌ له‌م بارودۆخه‌ هه‌ستیارو ناسكه‌دا كورد پێویسته‌ یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك به‌رنامه‌و یه‌ك گوتاری هه‌بێت وه‌دڵخۆش بوین به‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم بڕیاری دا كه‌نابێت له‌به‌ره‌كانی شه‌ڕو سه‌نگه‌ره‌كاندا ئاڵای هیچ حیزبێك به‌رزبكرێته‌وه‌ به‌ڵكوپێویسته‌ ئاڵای كوردوستان به‌رزبكرێته‌وه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ زۆری نه‌برد ئه‌ بڕیاره‌ له‌لایه‌ن خودی هێزه‌كانی پارتی و یه‌كێتی یه‌وه‌ شكێنراو وای له‌وه‌ی ئاڵای حیزب و لایه‌نه‌كه‌ی خۆی هه‌ڵبكات كه‌ ئه‌مه‌ش دواجار په‌یامێكی مه‌ترسیدار ئه‌دات به‌ئاینده‌ی ووڵات تائه‌م ساته‌وه‌خته‌ش له‌م دۆخه‌ناسكه‌دا ئاماده‌نین وه‌ك یه‌ك هێزی یه‌كگرتووی كوردوستان خۆیان نیشان بده‌ن ته‌نانه‌ت له‌به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕیشدا كه‌ئه‌مه‌ زه‌نگێكی مه‌ترسیداره‌ بۆداهاتووی ووڵات كه‌هێزه‌كان هه‌رهێزی حیزبین نه‌ك هێزی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردوستان،ئه‌مه‌ ئه‌وه‌به‌هه‌موومان ئه‌ڵێت به‌داخه‌وه‌ دوای ئه‌زموونی 22ساڵ له‌ حوكمرانی ووڵات دوای ئه‌و هه‌موو ئه‌زمونه‌ تاڵانه‌ی كه‌به‌سه‌ر ئه‌م گه‌له‌هات له‌سایه‌ی به‌حیزبی كردنی سه‌رجه‌م كایه‌كان و جومگه‌كانی ژیان دوای ئه‌وه‌ی كه‌ له‌م ووڵاته‌دا كۆمه‌ڵێك بون به‌ مشه‌خۆر به‌سه‌ر سامان و ماڵی گشتیه‌وه‌ وه‌كۆمه‌ڵیكیش بێ به‌ش بون له‌هه‌موو داهات و ده‌ست كه‌وتێك دوای ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌ت و ئیداره‌ دووله‌ت بوو له‌به‌ره‌نجامی به‌حیزبی كردنی سه‌رجه‌م ده‌زگاكان له‌لایه‌ن هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردوستانه‌وه‌ كه‌پارتی دیموكرات و یه‌كێتی نیشتیمانی بوو ئه‌و دووحیزبه‌ی كه‌ده‌یان ساڵ بوو بانگه‌شه‌ی دیموكراسی ئازادیان ئه‌كرد نه‌ك ئازادیان بۆخه‌ڵك ڕه‌وانه‌بینی به‌ڵكو له‌ناو خودی خۆشیاندا نه‌یان توانی نمونه‌یه‌كی ده‌ستاو ده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی جوان پێشكه‌ش به‌ كوردوستان و دنیابكه‌ن ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی له‌ناو خۆشیاندا به‌جیاوازی بیر ئه‌كه‌نه‌وه‌ دواجار ڕوبه‌ڕوی په‌راوێز خستن ئه‌بنه‌وه‌ بۆیه‌ له‌م كاته‌دا كه‌ هه‌رێم به‌بارودۆخێكی تایبه‌تدا گوزه‌ر ئه‌كات كێشه‌ی له‌ گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی هه‌یه‌ وه‌ڕوبه‌ڕوی شه‌ڕیكی جیهانی بۆته‌وه‌ كه‌ خۆی له‌شه‌ری دژی تیرۆو تیرۆرستان دا ئه‌بینێته‌وه‌ له‌سه‌ر خاكی كوردوستان و عێراق ئه‌وه‌ی مایه‌ی له‌سه‌ر وه‌ستانو جێگای هه‌ڵوێسته‌له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ ئه‌وه‌ كه‌ئایه‌ ئه‌م دووهێزه‌ له‌كانی شه‌ڕی نه‌یاره‌كانی كوردوكوردوستاندا له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا ئاماده‌نه‌بن به‌یه‌ك ئاڵاوه‌ به‌یه‌ك ووتارو بۆچونه‌وه‌ به‌ره‌نگاری دوژمنی كورد ببنه‌وه‌ ئایه‌ له‌دوای كۆتای شه‌ڕ ئه‌م دوهێزه‌ كه‌پڕچك كراون مه‌ترسی ئه‌وه‌ی نیه‌ جارێكی تر له‌پێناو پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان وه‌یان به‌ده‌ستی ده‌ره‌كی كه‌كه‌سمان گومانمان نیه‌ له‌وه‌ی كه‌ ووڵاتانی دراوسێ دۆستی كوردو ئه‌زمونه‌كه‌ی نین جارێكی تر قه‌یرانێكی ناوخۆیمان بۆدروست ناكه‌نه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ پێویسته‌ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به‌گشتی و وه ‌دوولایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كه‌ به‌تایبه‌تی زۆر به‌گیانی به‌رپرسیاریانه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكه‌ن وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕیگانه‌دریت به‌هیچ جۆرێك له‌و كارێك له‌و كارو ووتارانه‌ی كه‌ئه‌بێته‌ مایه‌ی لێكترازان و دروستكردنی كێشه‌ی ناوخۆیی بۆناو ماڵی كورد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە