جۆرێك لەشەڕى سارد لەكوردستان بەردەوامە
Wednesday, 26/09/2012, 12:00
دواى ئەوەى كە لەساڵانى ڕابردوودا هەرێمى كوردستان بووبوە جێگاى ململانێى هێزەناوخۆییەكان وە لە ئەنجامدا هەزار ان ڕۆڵەى ئەم ووڵاتە بوونە قوربانى بەرژەوەندیە حیزبیەكان وە گرفتەكەش لەوە ئاڵۆزتر بوو كە ووڵاتانى دراوسێ بوون بە تەرەفى شەڕەكەو هەریەكە لەعێراق و ئێران و توركیا بە ڕاستەو خۆ ناڕاستەو خۆ یارمەتى هەریەكە لە پارتى و یەكێتى یان دا كەئەمەش بەداخەوە حكومەت و پەڕلەمان و هەرێم و ئەزموونەكەمانى لەكەداركرد بۆیە تائەم ساتە وە ختەش ئاسەوارە خراپەكانى بەسەر هەرێمەكەمانەو ماوە وە تائەم ساتەوەختەش هەمووحكومەتەیەك لەدواى یەكەكانى هەرێمى كورد ستان بەرهەمى ئەو رێكەوتنەستراتیژیەن كەلەنێوان یەكێتى و پارتى دا ئیمزاكرابۆ كۆتاى هێنان بەشەڕى ناڕەواى ناخۆكە ئەنجامەكەى بوە هۆى ئەوەى كە تەواوى دەسەڵات و داهاتى ئەم هەرێمە لەماوەى ڕابردوودا لەنێوان ئەو دوو لایەنەدا دابەشبكرێ و وە زۆرێك لەهاووڵاتیان لە دەست كەوتەكان بێ بەش بوون وەمەرجى سوود مەندبوون بریتى بوو لە حیزبى بوون لەلایەنە دەسەڵاتدارەكاندا وەئەوەى لەم كاتەش دا جێگاى لەسەروەستان و مایەى تێ ڕامانە ئەوەیە لەم كاتەشدا كە گۆڕانكارى ڕووى لەووڵاتانى ناوچەكە كردووە وە سەردەم سەردەمى داڕمانى هێزەدكتاتۆرەكانى ناو چەكە یە وە ڕاپەڕینى گەلانە بەڕووى حكومەتە تاك ڕەوەكاندا وەلەئەنجامدا ئەو هێزودەسەڵاتانەى كەدەیان ساڵە لەسەر حیسابى گەلەكانیان خۆیان بەهێز ئەكەن بەڵام دواجار لەبەردەم شاڵاوى توڕەى گەلەكانیاندا خۆیان نەگرت كە ئەمەش ئەتوانین بڵێن باشترین وانەو عیبرەتە بۆهەموو دكتاتۆرەكانى دنیا كەبەدڵنیاییەوە هەر كاتێك دێت گەل ڕائەپەڕێ و شۆَڕش بەرپائەكات و حكوموتە ستەم كارە كانى ڕائەماڵێت بۆیە هەمووئەگەركان باس لەوە ئەكەن كە نەخشەى سیاسى ناوچەكە دواى كەوتنى ڕژێمى ئەسەد و حیزبى بەعس لەسوریا گۆڕانى بەسەردا دێت بەڵام ئەوەى كەپێویستە هەموومان لەبیریابین وەك گەلى كورد لەكوردستان چۆن سودببینین لەم گۆڕانكاریانەى كە ڕویان داوە وەیان ڕووئەدەن بۆبەرژەوەدى گەلى كوردستان بەگشتى ئەزموونەكەى بەڵام بەداخەوە هەلوێستى لایەنەسیاسیەكان ئەوەمان پێ ئەڵێن كە جارێكى تر خەریكە لایەنە سیاسیە كان لەهەرێم جۆرێك لەدابەش بون هەیەلەهەڵوێستەكانیان هەرلەسەندنەوەمتنانەلەمالكى كە ئەمە بەئاشكرا بەدەرئەكەوێت ئەگەر بەوردى سەیر بارودۆخى هەرێم وعێراق و توركیاو سوریا بكەین ئەگەر بۆ چوونەكە شیاوبێت جۆرێك لەشەڕى سارد لە هەرێم بەڕێوە ئەچێت كە دوورنیە ووڵاتانى دراوسێ لەپشت ئەجێندا ئەم بارودۆخەوە بن كەبەداخەوەجارێكى تر خەر یكە ناوماڵى كورد لەت ئەبێت چونكە بەئاشكرا دەستى ئێران وتوركیا ئەبینرێت لێرەدا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە ئایا جارێكى تر ئێمەوەك كورد ئەبینەوە سوتەمەنى ململانێ كانى توركیاو ئێران كەكەسمان گومانمان لەوەنیە كەن هیچ كامێك لە توركیا و ئێران و سوریا و عێراق لەبەرژەوەندى كوردو كوردستان كارناكەن بەڵكو ئەیانەوێت كورد لەم گۆڕانكاریانەى كە ڕوویان كردۆتە ناوچەكە وەك چۆن لەڕابردوودا بۆتە قوربانى ڕێكەوتنێكى نێو دەوڵەتى و وە لە ئەنجامدا ئەم گەلەلەسەرخاكى خۆى بەش بەش و لەت لەت كرا وەدواجا بەپەرش و بڵاوى و بەبێ حكومەتى وبەبێ كیانى لەڕابردودا مایەوە بۆیە ئەگەر زۆربەوریایى وهەستیاریەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم بارودۆخەدا نەكەین كەهاتۆتە ناوچەكە ئەوەبەدڵنیاییەوە ئەم جارەش وەك ڕابردوو دوورنیە كە ئەم هەلە گرنگەمان لەم بارودۆخە دا لەدەست بچێت بۆیە هەموومان بەرپرسیارین بەرانبەر ئەم باروودۆخە نوێیە بەتایبەتیس سەركردەسیاسیەكان و حیزبەبا ڵادەستەكان بەڵام بەداخەوە هەست بەجۆرێك لەلەت و بوون دووهەڵوێستى ئەكرێت نەك هەرلەناو خۆ بەڵكو لەدەرەوەش لەسەر مەسەلە چارەنووس سازەكان بۆیە ئەگەر بەو پەرش وبڵاویەى ئێستامانەوە ڕووبەڕوى ڕوداوەكان ببینەوە وە بەرنامەیەكى ڕۆشنى ئاراستەكراوى بەرهەم دارمان نەبێت ئەوە بەدڵنیاییەوە جاربێكى تر كورد لەبازنەكانى ڕابردوودا ئەخولێتەوە لەكاتێكدا ڕووداوەكان بەجۆرێك ئەوەمان پێ ئەڵێن كە دورنیە لەگۆڕانى نەخشەى سیاسى ناوچە كە دا كورد بتوانێت ڕِۆلێكى كاریگەرببینێت وەبتوانێت باشترین سوودو بەرژەوەدى لەباشترین كاتدا بەدەست بهێنێت بۆ بەرژەوەندى كوردو كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست