کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


حكومەت لەخزمەتى حیزب دایە

Sunday, 03/06/2012, 12:00




زۆرجار لەلایەن بەرپرسانى ئەم هەرێمەوە باس لەوەئەكرێت كەنابێت حزب دەست وەربداتە كارەكانى حكومەتەوە وە لەبانگەشەى هەڵمەتى هەڵبژاردنەكان بەڵێنى ئەوەیان بەهاووڵاتیان ئەدا كەكاربۆ حكومەتێك ئەكەن كە تەواوى هەوڵە كانى بۆخزمەتكردنى هاوڵاتیان بێت بەڵام دواى تێپەڕبوونى (20) ساڵ بەسەر ئەزموونى حوكمڕانى لەكوردستاندا كە خۆى لە (7) حەوت كابینەى یەك لەدواى یەكدا ئەبینێتەوە كەلەلایەن هەریەكە لەدوولایەنە باڵادەستەكەى هەرێمەوە پێك ئەهێنرێن دواى ئەو هەموو كات و كابینانە تائەم ساتەوەختەش ئەوەبەئاشكرا بەكارەكانى ئەم حكمەتەوە ئەبینرێت ئەگەرچى شیعارو بانگەشەیەیان هەرچى بوبێت و هەرچى بێت بەڵام لەمەیدانى پراكتیكدا ئەوەبوو كە تەواوى حكومەت بەهەمو جومگە هەستیارەكانیەوە لەخزمەت بەرژەوەندیەكانى حیزب دابوە لە هەردوو دەڤەردا ڕوژێك قوتابیان و خوێندكاران دەوامى ناوەندەكانى خوێندن ڕائەگرن بەبۆنەى ئەنجام دانى چالاكیە تایبەتیەكانیانەوە هەروەها ڕۆژێك لەناوەندەكانى خوێندندا ولە فەمانگە كاندا فۆڕمى ئەندامیەتى پڕ ئەكەنەوە وە
هەروەها لەم كاتانەشدا كە یادى دامەزرانددنى یەكێتى نیشتمانى كوردستانە بەئاشكرا تەواوى دام و دەزگاكانى حكومەت خراونەتە خزمەت حزب بۆیاد كردنەوەى چالاكیەكانى یادى دامەزراندنیەوە بەدە گمەن دام و دەزگایەكى حكومەت ئەبینیت كە لافیتەى یادى دامەزراندنى پێوەنەبێ وەدورنیە كە ئەرك و خەرجیاتى ئەو لافیتانەش لەسەر حیسابى دامو دوزگاكان خۆیان بێت وەهەروەها هەموومان ئەوەمان بینى كە چۆن كارمەندانى بەڕ ێو بەرایەتى كارەبا لەشارو شارۆچكەكان بەپەیژەى دائیرەى كارەباو بە كرێكارەكان و بەبەرگى ڕەسمى یەو لەسەر عاموودوكانى كارەبا لافیتەى ئەو یادە هەڵ ئەواسن
وە ئەمە یەكەم جارنیە بەڵكو لە ساڵانى ڕابردوودا لەسەر داهاتى هەندێك لە دام و دەزگاكان خواردن بۆ سەرجەم كرێكاران و فەرمان بەران كڕدراوە بەبۆنەى یادى دامەزراندنەوە لەسەر حیسابى ئەو فەرمانگەیە كە دورنیە جارى وایە بۆسەرف كردنى بڕێكە كەم لەپارە بۆ چاك كردنەوەى كەرەستەیەكى فەرمانگەكە چەند لیژنە پێك بهێندرێت بەڵام بۆ كڕینى خواردن بۆدەیان كەس و بەبۆنەى یادى دامەزراندنى لایەنێكەوە بەچ یاسایەك ڕێگەى پێ ئەدرێت خەرجیاتى ئەو یادانە لەسەر داموودەزگاكان بێت لەكاتێكدا زۆرترین بووجوى لایەنەكان بۆیەكیچتى وپارتیە
ئەوەى كەلەم یادانەدا لاى هەموومان جارێكى تر لێى دڵنیا ئەبینەوە ئەوەیە كە ئەم لایەنانە بەردەوامن لەسەر ئەو نەهج و كارەى كە گشت جومگەكانى حكومەت ئەبێت بۆبەرژەوەندى و خزمەتى حزب بەكاربێت
لێرەدا ئەو پرسیارە دێتەئاراو ئایا تاكەى ئەبێت لەم هەرێمەى ئێمەدا حزب هەمووشتەكان بۆخۆى قۆرخ بكات لەداهات و دام و دەزگاو دەست كەوت و سەروەریەكان و ەشكست و ناتەواویەكانیش بخاتەپاڵ لایەن وكەسانى تر ئایا ئەمە ئەوەبەهەموومان ناڵێت كە ئیرادەى چاكسازى و جیاكردنەوەى حكومەت و حزب تەنها بریتیەلەچەند پەیڤیك كە لە لایەن بەرپرسانەوە لەشاشەكانى تەلەفیزۆنەكانەوە وە لەسەر ڕوپەڕى ڕۆژنامەكان و ووتەى ناو كۆڕ و كۆبونەوەگشتەكانن بەڵام لەجیهانى كردارى و دنیانى جێ بەجێ كردنیان دا بونیان نیە بۆیە بە دڵنیایەوە هەتا لەم ووڵاتەدا بەم نەفەسەوەكاربكەین كارى ئەم ووڵاتەلەمەباشتر نابێت چونكە ئەوكاتە پێوەرى گشت كارو شتەكان لەدڵسۆزى و لێبڕان و پسپۆرىِ بوون و لێهاتووى و خەمحۆرى شارەزاى هەمو ئەبێت بەحیزبى بوو ئەگەر تۆلە فڵانەلایەنەدابیت ئەو پیاوى باشى و بۆهەمووكارو پیشەو پۆستەكان ئەشێت بەڵام ئەگەر لە فڵانەلایەندا ئەندام نەبێت ئەوە تۆ نەك بۆهیچ ناشێیت بەڵكو هەندێ لەمافەزۆرسادەكانیشت پێ رەوانابینرێت بۆیە هەتائەم ووڵاتە وابێ ئاسودەى تەنها بۆهەندێكمان ئەبێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە