لەسەد حەڤدەى بووجە و لە سەدا پەنجاى گەندەڵى
Wednesday, 04/04/2012, 12:00
دواى ئەوەى لەڕاپۆرتێكى گۆڤارى فۆربس ى ئەمەریكى دا دا ئاماژە بەناوى ئەو كەسایەتیانە كراوە كە لەمەلەفى گەندەڵیەوە تێ وەگلاون بەداخەوە كە لە ئەو (10) كەسایەتیەى كەناویان هاتوە (5) یان لەو كەسایەتیانە كوردن و كاربەدەستانى هەرێم و عێراقن .
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەى چەندان ساڵە كاربەدەستانى هەرێمى كوردستان بانگەشەى ئەوەدەكەن كە ئەزموونەكەمان واتە ئەزموونى حوكمڕانى لەهەرێمى كوردستان ئەزموونێكى سەركەوتووە نمونەیە بۆیە ئەیان ووت پێویستە بگوازرێتەوە بۆ ناوەڕاست و خواروى عێراق بەڵام ئێستا ئەوە دەركەوت كە ئەزموونەكەمان كەمو كوڕتى زۆرى هەیە لەكاتێكدا ئەبوایە ناوى هیچ كەسایەتیەكى كوردو كوردستانى تیانەبوایە چونكە ئەگەر عێراق لەساڵى (2003) وە ئەزموونى حوكمى دواى دكتاتۆرى پیادەدەكات بەڵام ئەزموونى حوكمڕانى لەهەرێمى كوردستان ئەوە (20)ساڵە كە بەلاى كەمەوە دووئەوەندەى ئەزموونى حكومەتى عێراقە ئەوەى مایەى لەسەروەستان و جێگاى قسەلەسەركردنە ئەوەیە كە گەندەڵى وبەهەدەردانى سامانى گشتى وداهاتى سەرجەم خەڵكى كوردستان وعێراق قۆرخ بكرێت لەلایەن چەند كەسێكەوە وەهەروەها گرفتەكە لەوەدایە دیاردەكە بەشێوەیەكە لەتەواوى میدیاكانەوەباس ئەكرێت وە ناوناوبانگى كوردو كوردستان و ئەزموونەكەشى ئەكەوێتە ژێرپرسیارەوە كە دواجار كوردو پرۆسەى حوكمداریەكەى پێ عەیب دارئەبێت وە لەكاتێكدا ئەگەر لەساڵانى ڕابردوودا كەسێك یان لایەنێك باسى دیاردەى گەندەڵى بكردایە ئەوە چەندان ناو ناتۆرەیان بۆهەڵ ئەبەست وەبەپیاوى دەرەكى و دەستى بێگانەیان ئەدایە قەڵەم بەدوژمنى گەل ووڵاتیان ئەناساند
بەڵام لێرەدا ئەم پرسیارە دێتە ئاراوە كە ئایا ئەوەى باسى بوونى گەندەڵى ئەكات و دوژمنى گەلەویان ئەوەى خودى گەندەڵیەكە ئەنجام ئەدات دڵسۆزى گەل ونیشتمان و كوردستانە بۆیە بڵاو كردنەوەى ئەو زانیاریانەى لەم چەند ڕۆژەى ڕابردوودا كە لەگۆڤارێكى ئەمریكى باسیان ئەكرێت ئەوەبەهەموومان ئەڵێت كە كاتى ئەوە هاتووە گەل و هاووڵاتیان بێنە دەنگ وەڕازى نەبن كە چى تر یارى بەداهاتو قوتى ڕۆژانەیان بكرێت لەبەر بەرژەوەندى چەند كەسێك لەكاتێكدا هەزاران هاوڵاتى ئەم هەرێمە بەدەست نەبوونى و كەم دەرامەتى و نەخۆشى و هەژاریەوە ئەناڵێنن بەڵام ئەوەش ژیان و داهات و دەستكەوتى سەركردەكانما نن كە بەداخەوە ئەوان چەندان ساڵە بانگەشەى دیموكراسى بوون ئازادى و یەكسانى ئەكەن بەڵام كاتێك دەستیان گەیشتە دەسەڵات و داهات هەموو بانگەوازوو شیعارەكانى ڕابردوویان لەبیر چۆوە بەڵكو پێچەوانەى بەڵنەكانیان ئەنجام ئەدەن بۆیە پێویستە هەمووتاكێكى ئەم ووڵاتە مافى خۆیەتى دەنگ بەرزبكاتوە وداواى مافى ڕەواى خۆى بكات وەرێگەنەدات چى تر بەناوى دڵسۆزى و كوردایەتى و نیشتمان پەروەریەوە مافەكانیان زەوت بكرێت بەداخەوە ئێمە هەموومان باس لەوەئەكەین كە بەشەبووجەى هەرێم لە (17% )ى بووجەى عێراق كەمترە بەڵام لەلیستى ناوى ئەوبەرپرسانەى كەبەگەندەڵى و دەست بەسەراگرتنى داهاتى گشتى بۆمەرامى تایبەتى بەكارهاتووە لە(50%)ى بەرهەرێمى كوردستان ئەكەوێت كەئەمەش خۆى لەخۆیدا مایەى نیگەرانیە بۆهەموو تاكێكى كوردى كە كەسە باڵاكانى بەو شێوەیە ناویان ئەبرێت كەمایەى ناشیرین كردنى ئەزموون و پرۆژەى حوكمداریەكەى هەرێمن لەكوردستان و عێراقدا بۆیە پێویستە كاربەدەستان و دەسەڵاتداران وەڵامیان هەبێت بۆ ئەم باس كردن و ناوهێنانە خۆئەگەر ئەوان باسى نەكەن ئەواپێویستە خەڵكى كوردستان بێ نە دەنگ وەسنورێك بۆ بەهەدەردانى داهات و قوتیان دیارى بكرێت تاچیتر تاكى كوردى بەو شێوەیە مافە ڕەواكانى نەخورێت بێ بەش نەكرێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست