هەڵبژاردن ئەنجام ئەدەین بەمەرجى بردنەوە
Monday, 13/05/2013, 12:00
لایەنە سیاسیەكانى گۆڕەپانى كوردوستان كەوتونەتە جموجوڵ و لێدوان سەبارەت بە پرۆسەى هەڵبژاردنى داهاتووى سەرۆكایەتى هەرێم و پەڕوامانى كوردوستان وە زۆر جار لێدوانى جیاواز و دژ بەیەكیش ئەبیستین و ئەبینین كە ئەمە شتێكى ئاساییە چونكە نابێت وەناكرێت هەموومان تێڕوانینما بۆ شتەكان وەك یەك وابێت بەڵام ئەوەى كە مایەى لەسەر وەستانە ئەوەیە كە خۆیان لەپەڕلەمان بەزۆرینەى دەنگ پڕۆژەیاسایەكیان داناوە كەباسى ماوەى سەرۆكایەتى سەرۆكى هەرێم ئەكات كە بۆى هەیە بۆماوەى دوو خول سەرۆكى هەرێم بێت ئێستا كەماوەى سەرۆكایەتیەكى سەرۆكى هەرێم نزیك ئەبێتەوە لە كۆتایى خەریكە گرفت و كێشەو ئاریشە لەنێوان لایەنە سیاسیە كاندا دروست ئەبێت یەكێك ئەڵێت بەدیلى بارزانى لەكوردوستاندانیەو یەكێك ئەڵێت مافى خۆكاندید كردنەوەى نیەو یەكێكى تر ئەڵێت بەبێ پارتى كەس ناتوانى لەم ووڵاتەدا پرۆسەى حوكمڕانى بكات ئەم جۆرە لێدوان و بۆچوونانە ئەوە بەهەموومان ئەڵێن كە هێشتا ئەم هەرێمەى خۆمان كەماوەى 22ساڵە ئەزموو نى حوكمڕانى تیائەكرێت وە حەوت كابینەى حكومى یەك لەدواى یەكى تیا دەست بەكاربوە هێشتا پرۆسەى هەڵبژاردن و و ئاستى هۆشیاریمان لەو ئاستەدانیە كە لە كاتى هەڵبژاردنە كاندا جارێكیتر هەست بە مەترسى دروست بوونى كێشەو ململانێى نادروست نەكەین لەكوردو ستانداچونكە ئەوە بەدى ئەكرێت وە بینیشمان ئەگر كەسێك ڕەخنە لە ئەداى كەسێك بگرێت وەك ئەوەى نەیتوانیبێت وەك پێویست لەماوەى دەسەڵاتیا خزمەتى هاووڵاتیەكانى بكات یەكسەر تۆمەتى بۆدروست بكرێت و بدرێتە دادگا لێرەدا ئەو پرسیارە درویست ئەبێت باشە ئەو هەمووكەسەى كەدەستیان سورە بەخوێنى ڕۆڵەكانى ئەم میلەتە خێرلەخۆنەدیوە هەرلە شەڕەكانى ناو خۆى نێوان لایەنەدەسەڵاتدارەكانى كوردوستان و خۆپیشان دانەكانى 17ى شوبات و ڕۆژانى دواى بۆنادرێنە دادگا سزاى دادپەوەرانەى خۆیان وەربگرن ئایە ئەمە سیاسەتى بانێكەو دووهەوانیە وە ئایا ئەمە ئەوەبەهەموومان ناڵێت كەلەم هەرێمەدا ئەوەشتەى نەبێت یاسایەو ئەوەى بێ لایەن نەبێت دادگایە باشە ئەگەر دەسڵاتداران هاووڵاتیان بدەنە دادگا ئەى ئەبێ كێ كاربەدەستان و بەرپرسان بداتە دادگا لەسەر ئەو هەموو كەمتەرخەم یانەى كردویانە بەرانبەر بەهاووڵاتیانى ووڵاتەكەیان لێردا ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە كە دەسەڵاتدارانى هەرێم ئامادەنەبن ڕەخنەیەكیان لێ بگیرێت چۆن ئامادە ئەبن لە پرۆسەى هەڵبژاردن دا دۆڕان قبوڵ بكەن بۆیە هەرلەئێستا وە بەدورى مەزانە ئەگەر ئەنجامى هەڵبژاردنەكان بەدڵى خۆیان نەبێت جارێكى تركوردوستان و ئەزموونەكەى توشى قەیرانێكى نێو خۆى ببێتەوە چونكە هێشتا دیموكراسى هەرووشەیەلەناو ڕۆژنامەو شاشەى تیڤیەكان سەرزارى بەرپرسەكان بۆیە ئێستا سەرەتاى خەباتى بەمەدەنى بوونى پرۆسەى سیاسى و دەوڵەتداریە لەكوردوستاندا وە ئەبێ هەموو تاكێكى ئەم هەرێم و كوردوستانە بەڕۆڵى بەرپرسیاریەتى خۆى هەستێت بۆ بەدامەزراوەیى كردنى ئەزموونى حوكمڕانى ووڵات .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست