کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرۆكى هەرێم بۆ دوجار بادینان دەسوتێت

Tuesday, 27/12/2011, 12:00





دواى ڕووداوە نەخوازراوەكانى دەڤەرى بادینان وە سووتاندنى دوكانى مەیفرۆش و شوێنى مەساج لەلایەن هاووڵاًتیانەوە وەدواتر بەپلانێكى بۆداڕێژراو دواى چەندان كات ژمێر بەبەرچاوى دەسەڵاتدارانى ئەو ناوچەیەوە هێرشى ناڕەواكرایە سەربنكەو بارەگاكانى یەكگرتو وە چەندان بارەگاى ئەو پارتە بۆجارى دووەم سوتێنران و تاڵانكران.
 كەئەمە بەداخەوە لەساڵى (2011) ڕوو ئەدات دواى بیست ساڵ لە ئەزموونى حوكمدارى كوردستان كە ئەم ڕوو داوانە بەئاشكرا ئەوە بە هەمووكوردستان و دنیا ئە ڵێن كە لەو دەڤەرە ڕەنگى ترو كەسى تردنگى ترو بۆچوونى تر قبوڵ نیە .
بەداخەوە ئەوە بەهەموومان ئەڵێن ئەم دەڤەرە لەدوورگەیەكى سەیرو سەمەرە ئە چێت لەم سەدەیەى بیست و یەكەدا كەلتورێك دائە هێنرێت كە لەوانەیە لەهیچ شوێنێكى ئەم دنیایەدا نەكرابێت و نەباویش بێت .
ئەوەى لێرەدا جێگاى پرسیارە ئایا كار بەدەست و دەسەڵاتدارانى ئەم ناوچەیە بەچ دید و تێڕوانینێكەوە ئەیانەوێت حوكمى ئەم ووڵاتەبكەن .
وە ئایا ئەو دیموكراسیەى كەنزیكەى شەست ساڵە ئەوان بانگەوازى بۆئەكەن بریتیە لەم مۆدیلە جوانە وەبریتیە لە سوكایەتى كردن بەكەسانى تروەزیندانى كردن و ئەشكەنجەدان و لەناوبردنى تەواوى جیاوازیەكان كەهەموومان باش ئەو ڕاستیە ئەزانین كەژیان بەجیاوازیەكانەوە جوانە بەڵام ئەم هەڵوێست وڕەفتارەانە پێش ئەوەى ببنە مایەى ئازاردانى كەسانى تر ئەبنە خەسڵەت و سیماى ناشیرنى ئەنجام دەرانى بۆیە .
بەدڵنیاییەوە دۆڕاوى یەكەم لەم ڕووداوانەدا تەنهاو تەنها ئەنجام دەرانین بۆیە بادڵنیابن كە ئەمە ئەوەندەى تر هاووڵاتیانى كوردستان بەگشتى و ئەو سنورو دەڤەرەبەتابەتى تر چاو كراوەئەكات وڕاستى و دڵسۆزى و بەڵێنەكان و دروشمەكانى دەسەڵاتداران بۆ تەواوى دنیاو كوردستان دەرئەخات كە ئەو جۆرە كەسانەناتوانن بەرگەى گۆڕانكاریەكانى سەردەم بگرن وەهەر بەنەزمى دكتاتۆرەكان مامەڵە ئەكەن كەهەمومان ئەزانین سەردەم سەردەمى داڕمانى یەك لەدواى یەكى دكتاتۆرو حیزبەتاك ڕەوەكانە.
 بەڵام لێرەدا ئەو پرسیارەدێتەئاراوە كە ئەم ڕووداوانە ڕویان دا سەرۆكى هەرێمى كوردستان باسى لەوەكرد كە ئەمە نانەوەى ئاژاووەى ئاینى یەوە دژى مەسیحیەكانى كوردستان ئەنجام دراوە وەباسى لەوەش كرد كە ئامادەیە شەڕلەسەر مەسیحیەكان بكات.
 باشە ئەمەكارێكى باشە كەداكۆكى وپشتیوانى لەمافە ڕەواكانى تەواوى پێكهاتەكانى ئەم هەرێمەبكات وە دواى ئەو ڕوداوانەش بارگرژى نێوان مالكى و هاشمى هاتە ئاراوە ئە وە ئوەبوو سەرۆكى هەرێم بەئاشكرا هەڕەشەى لە حكومەت و مالكى كرد و ووتى ئەم ڕەفتارەیان قابیلى قبوڵ نیە .
خوئەم هەڵوێستانە هەموو باشن وەلەجێگاى خۆیدایە بەڵام هەرسەرۆكى هەرێم بۆ ڕووداوە كانى بادینان ئەڵێت باچاووەڕوانى لیژنەكان بكەین ئەو كات بڕیاربدەین ئەى باشە ناكرێت ئێمەش چاووەڕوانى دادگاى عێراق بكەین ئەگەر چى قسەش لەسەر دادگاو بڕیارەكانى هەبێت ئەو كات هەڵوێستى خۆمان دیارى بكەین.
 باشە خۆڕووداوەكانى ساڵى (2005) بەئاشكرا پارتى بوو لەو دەڤەرەكە دژ بە یەكگرتو ئەنجامى داو دوایش خۆیا ئیعترافیان كرد وە ڕووداوەكانى ئەم ساڵیش كە دژى بارەگاكانى یەكگرتوو ئەنجام دران چەندان لەكادیرو ئەندامانیان تائەم كاتەش لەزینداندان بەبێ هیچ مەرجێكى یاساى تەنها بەیاساى دورگە سەیرو سەمەرەكەى كوردستان لەزیندانەكاندان.
 لێرەدا ئەو پرسیارە ڕوو بەڕوى سەرۆكى هەرێمى كوردستان ئەبێتەوە ئایا ئەو یەكگرتوانەى ئەم ووڵاتە هاووڵاتى ئەم هەرێمەنین وەئایا كورد نین وەئایا مسوڵمان نین خۆچەندان خاڵى هاوبەش هەیە لەنێوان سەرۆكى هەرێم و یەكگرتوەكاندا تەنها ئەوەنەبێت كە سەرۆكى هەرێم پارتى یەوە ئەوان یەكگرتوون باشە نەئەكرا لەسەر ئەو مەزڵم وبێ تاوانانەى دەڤەرەكەى خۆشتان ئامادەى شەڕكردن بونایە وەیان لانى كەم ئاماەبوونایە بتان پاراستنایە وەكو هەموو دەسەوڵاتێكى ئەم دنیایە بۆهاووڵاتیەكانى خۆى وەیان تاوانبارانتان سزا بدایە لەساڵى (2005) بۆ ئەوەى ئەم ساڵ و ئەم ڕداوانەجارێكى ترو وە ئەو كارەساتەلەو دەڤەرە ڕوى نە دایە چونكە ئەم پرسیارە جەوهەریە لەناخى هەموو تاكێكى ئەم هەرێمەدا سەرهەڵئەدات بۆیەكگرتوو بۆلەبادینان بۆسوتاندن ئایە ئەمەسیاسەتێكى بانێكەو دووهەوانیە ئامادەبیت پارێزگارى لەهەمووكەس بكەین بەڵام زوڵم وستەم لەنەتەوە هاوئاینە كەى خۆت بكەین وەمافى بون ئازادیشى پێ ڕەوانەبینیت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە