کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستە ئەزموونى حوكمڕانى هەرێم بچێتە كتێبى گینیسەوە

Wednesday, 03/04/2013, 12:00







لەم هەرێمەى ئێمەدا هەموو شتەكانمان سەیرو سەمەرەن بۆنمونە نەحكومەت و نەحزب ونەهاووڵاتى نازانى داهاتى ئەم ووڵاتە چەندەو بۆكێ یەو لەچیا خەرج ئەكرێت گەندەڵى هەیەو كەس نازانێ كێن ئەوانەى گەندەڵى ئەنجام ئەدەن نرخى تابلۆى ئۆتۆ مبیل زیاد ئەكرێت و دەزگابەرپرسەكان ئەڵێن ئێمە تەنها بڕیارەكان جێ بەجێ ئەكەین وەلێرەوە ئەمەوێت دەست پێ بكەم
ماوەیەكە جۆرێك لەلێدوان و خۆئامادەكردن و جوڵەى لایەنەكان دانیشتنیان هەست پێ ئە كرێت سەبارەت بەپرۆسەى هەڵبژاردن لە كوردوستاندا لەكاتێدا هەمووان ئەو ڕاستیە ئەزانین كە تاكە هۆكارى سەردەمیانە بریتە لەهەڵبژاردن وە پێویستەسندوقەكانى دەنگدان ئاڵو گۆڕ بەدى بێنن بۆ ئەوەى ململانێكان و جیاوازیەكان وەك پێویست مامەڵە یان لەگەڵدابكرێت وەنە بنە كارو شێوازى نەخوازراو وە وەك شێوازێك كە ئەمڕۆ مرۆڤایەتى پێى گەیشتوە ئەتوانین بڵێن خزمەتێكى زۆرباشى بەكۆمەڵگاى مرۆڤایەتى كردوە بەتایبەتیش لەووڵاتانى پێشكە و تووداجۆرێك لەسیستەم و شێوازێكى پێشكەوتووى بەرهەم هێناوە كە بۆتە مایەى گەشەكردن وپێشكەوتنى ووڵاتان لەزۆربەى بوارو لایەنەكانى ژیاندا كە توانرا وە كێشەو ململانێكان و جیاوازیەكانیان لەڕێگاى پرۆسەى هەڵبژاردنەوە یەكلایى بكرێنەوە وەدواجار خزمەتێكى باش بە ناوبانگى ووڵاتەكەیان بكەن و ململانێ بكەن لەسەر خزمەت و پێشكەشكردنى نموو نەى جوانتر بە هاووڵاتیەكانیان وە ئازادى و دادپەروەرى كۆمەڵایەتى بۆ كۆمەڵگاكەیان دەستەبەر بكەن ئێمەش وە كورد لەكوردوستانى عێراقدالەماوە بیست ویەك ساڵى ئەزمووون وەتەمەنى حوكمڕانی دا لەم هەرێمەدا دواى پێكهێنانى حەوت كابینەى یەك لەدواى یەكى حكومەت و دواى چەندین هەڵبژاردن لەبرى گەشەكردن و پێشكەوتن بەڵام بەداخەوە تازە ترسمان هەیە و هەرڕۆژەى لێدوانێك ئەبیستین وەتا ئەم ساتەوەختەش كاتى پرۆسەكانى هەڵبژاردن دیارى نەكراكەلەكاتێكدا پرۆسەى هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاكان وادوو خولى تێپەڕاند واتە ماوەى هەشت ساڵە هەڵبژاردن لەكاتى ئاسایى و یاسایى خۆیدا ئەنجام نەدرا وە هەروەهاپرۆسەى هەڵبژاردنەكانى پەڕلەمانى كوردوستانیش واخەریكە وادەى ئاسا یى و یاسایى نزیك ئەبێتەوە كەچەند مانگێكى زۆر كەمى ماوە بەڵام تائەم ساتەوەختەش حكومەت و دەسەڵاتداران لەسەر چۆنیەتى شێوازى هەڵبژاردن و كاتەكەى ڕێك نەكەوتون بەڵام ئەوەى جێگاى سەر سوڕمانە ئەوەیە هەركەسێك لیدوان ئەدات لە كاربەدەستانى حكومەت لەسەرۆكەكەیەوە و ە جێگرەكەیەوە وەتا ئەندامانى سەركردایەتى و مەكتەبى سیاسى یەكێتى و پارتى هەمویان ئەڵێن ئێمە لەگەڵ ئەوەداین وەئەمانەوێت هەڵبژاردن لە كاتى ئاسایى خۆیدا ئەنجام بدرێت وەهەرچى لایەنە كانى ئۆپۆزسیۆنیشە هەرداواى ئەوەئەكەن كە پرۆسەى هەڵبژاردنەكانى رهەرێم دوانەكەوێت و لەكاتى خۆیدا ئەنجام بدرێت وەتەنانەت داوایان لەسەرۆكایەتى هەرێم ئەوەیە كەهەڵبژاردنەكان ئەنجام بدرێت لەكاتى خۆیدا,بەڵام هەر ئەم ووتەو لێدوانانەیەو بەس نەبەروارو نەشێواز ى دیارى ئەكرێت ئایە ئەمە كێ یەنایەوێت هەڵبژاردن بكرێت ئەمە پرسیارێكە كە پێویستە لەلاى هەموو تا كێكى كورد لەم هەرێمەدا دروست ببێت بۆو لەبەرچى بڕیار نادەن هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت لێرەدا ئەبێت بپرسین لەپارتى و یەكێتى و حكومەت ئایا كە جێگرى سەرۆكى حكومەت ئەڵێت لایەنەكان ئەبێت ئامادەبن ئایە ئەو لایەنانەكێن كەنایانەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ئەگەر پارتى و یەكێتى و حكومەت و لایەنەكانى ئۆپۆزسیۆن بیانەوێت هەڵبژاردن لەهەرێمى كوردوستاندا بكرێت ئایە ئەوە كێ یە نایەوێت هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ئەمەش خۆى لە خۆیداجۆرێك نیە لە گاڵتەكردن بەهاووڵاتیانى ئەم هەرێمە وەئایە نایانەوێت ڕاستیەكان لە خەڵكى ئەم هەرێمە بشارنەوە وەكو شتەكانى تر تۆبڵێى لەم هەرێمەدا لایەنانێكى تر دەسە ڵاتدارو لایەنى سیاسى زۆرینەبن و بەڵام نەناویان هەبێت و نەشوێن تۆبڵێى سنورى هەرێم زیادى كردبێت ناوچەدابڕاوەكانیش هاتێتەوەسەركوردوستان و ئێمە نەمان بیستبێت ونەمان زانیبێت تۆبڵێى كوردوستانى گەورە ڕزگاى بوبێت وبمانەوێت حكومەتێكى یەكگرتووى كوردوستانى گەورە پێك بێت لەهەمووپارچەكانى ترى كوروستان پێویست بكات لایەنە سیاسیەكانى ئەو پارچانەش ئامادەبن و خۆیان بۆ هەڵبژ اردنى سەرتاسەرى كوردوستانى گەورە ئامادەبكەن ئەگەر ئەمەش وانیە ئایە ئەمەش بەداخەوە جۆرێك نی یە لەڕێك نە كەوتنى دوولایەنە دەسەڵاتدارەكەى هەرێم و حكومەتەیان لەسەر كات و چۆنیەتى شێوازى هەڵبژاردنەكان بەڵام بیانەوێت بەم شێوازە هەڵبژاردنەكان دوابخەن بۆ ئەو كاتەى كەخۆیان ئەیانەوێت نەك میلەت لەكاتێكدا لەهەموو ووڵاتانى دنیاوایەكە ئەمڕۆ كە هەڵبژاردن تەواو ئەبێت خەڵكەكەى ئەزانێت وكەى و چۆن هەڵبژاردنى داهاتوو ئەنجام ئەدرێت وەبەبەر چاو ڕۆشنیەوە هەنگاو بۆ ئایندەیان ئەڕوانن وە حكومەت و لایەنەكانیان متمانەى هاووڵاتیەكانیان بەدەست ئەهێنن .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە