كۆڕەوەى هەموان دەستكەوت بۆچەندان
Saturday, 31/03/2012, 12:00
بیست و یەك ساڵ لەمەوبەر لە سەرەتاى مانگى نیسان دا دواى ئەوەى خەڵكى كوردستان لەڕاپەڕینێكى جەماوەرى گەورە دا توانى زۆربەى شارو شارۆچكەكانى كوردستان لەژێردەستى ڕژێمى دكتاتۆرى بەعس ڕزگاربكات بەڵام دواى چەند ڕۆژێكى كەم لەڕزگاركردنى شارى كەركوك هێزەكانى حكومەتى ئەو كا تەى عێراق كەوتنە پەلاماردانى هاووڵاتیانى هەرێمى كوردستان وعێراق لەئەنجامى هێرشە دڕندا نەكانى بەعسیەكان هاوولاتیانى كوردستان كۆڕەوێكى گشتیان ئەنجام بەرەو ووڵاتانى دراوسێ وەك ووڵاتى ئێران و توركیان وە ئەم كۆڕەوە ئەگەر چى لە ئەنجامى زوڵم و زۆرى وكارە دڕندانەكانى حكومەتى عێراق ڕوویدا بەڵام ئەم كۆڕەوە بووە سەرەتاى ناساندنى كێشەى كورد بەناوەندە نێو دەوڵەتیەكان وەسەرەتایەك بوو بۆئاوڕدانەوەى ووڵاتانى دنیابەگشتى و زلهێزەكان بەتایبەتى لەگەلى كوردو كوردستان وەدروست كردنى هێڵى پارێزگارى لەلایەنەووڵاتانى ئەوروپاوە بۆ پاراستنى هاووڵاتیانى كوردستان كە ئەمەش بووە خاڵێكى وەرچەرخان لە شێوازى خەباتى ڕزگارى خوازى كوردى دا كە كوردى لەخەباتى شاخەوە گواستەوە بۆ خەباتى شار وە زۆربەى ڕێكخراوە خێرخوازیە نێو دەوڵە تیەكان لقى كارى رێكخراوەى و بەدەمەوەبوونى لێ قەوماوانیان هێنایە كوردستانەوە كە ئەمەش هۆكارێكى باش بوبۆئاسایى كردنەوەى بارو دۆخى كوردوستان لەهەردوو ڕەهەندى ئاسایشى و ڕەهە ندى بژێوى ژیانەوە بۆیە ئەتوانین بڵێن كە لەكاتێكدا ئەم كۆڕەوە كارەساتێكى مرۆیى گەورەبوو وەبووبەهۆى ئاوارەبوونى ودەربەدەربوونى هاووڵاتیانى هەرێمى كوردستان بەجێ هێشتنى خانەو لانەى خۆیان لەكاتێكدا كە نائومێدیەكى زۆر لەناخى هەمووتاكێكى كوردى دا هەبو بەڵام هەرئەم كارەساتە هەرلەخۆیدا بووە مایەى خێرو ئازادى و ڕزگاربوون بۆ گەلى كوردستان بەڵا پێویستە هەمووومان دواى (21) ساڵ لەم كۆڕەوە بیربكەینەوە بزانین چ وانەو پەندو دەرسێك لەم كۆڕەوە وەرگیراوە كۆڕەو بۆهەموان بوو ئازارو ئاوارەبوون ودەربەدەربوون بۆ هەموان بوو بەڵام بەداخەوە دەست كەوت و داهات و پایەو پۆست تەنها بۆ چەند لایەنێك و چەند كەسێكى دیارى كراوبوو بۆیە ئەبێت هەموومان بەهەستى بەرپرسیاریەوە یادى ئەو كۆڕەوەبكەینەو دەسەڵاتداران بەبەرهەمى هەموانى بزانن و بەبێ جیاوازى وە بێ دەسەڵاتەكانیش بێ دەنگ نەبن تامافەكانى خۆیان بەتەواوەتى بەدەست ئەهێنن چونكە هەمومان باش ئەو ڕاستیە ئەزانین و لەبیرماتە كە ڕژێمى دكتاتۆرى لە چ پایەو دەسەڵاتێكدا بوو نەیتوانى درێژە بەكارە نایاسایى و پێشێل كردنى مافەكانى خەڵك بدات بۆیە هەر ڕۆژێك دێت هەركۆتاییان دێت وە بەرەى گەل هەرسەرئەكەوێت بۆیە باشترین كارئەو كارەیە كە هەموومان بیربكەینەوە لەبەرەى بەرژەوەندى و داواكاریەكانى هاووڵاتیان و گەلى خۆماندابین تا كوردستان هەرئازاد و گەلیش سەرفرازو بەختەوەربێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست